د. ده‌رباز (جاسم محه‌مه‌د) مه‌که‌ن به مه‌لا به‌ختیاری گۆڕان
Sunday, 20/04/2014, 12:00
ئه‌م بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه به‌رهه‌می خه‌بات و قوربانیدانی خه‌ڵکی کوردستانه، نه‌وشیروان مسته‌فا ڕابه‌ریه‌تی و سه‌دان هه‌زار ده‌نگ ده‌ر پشتیوانێتی. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی تاقیکردنه‌وه‌یه‌یه‌کی سه‌رکه‌وه‌وتوی له ئۆپۆزسیۆن بوون پێشکه‌ش کرد و داهێنانێکی نوێی له پرۆسه‌ی سیاسی کوردوستاندا هێنایه‌دی، به‌ڵام بێ که‌م و کوڕی نه‌بوو له دانان یان هه‌ڵبژاردنی پاڕله‌مانتاره‌کانیدا له هه‌رێم و له به‌غدا به 24 ئه‌ندام پاڕله‌مانه‌که‌ی خولی ئه‌م جاره‌ی پاڕله‌مانی کوردستانیشه‌وه. به‌شێك له‌و پاڕله‌مانتارانه نه‌ك له‌ئاستی گه‌وره‌یی گۆڕان و ئه‌رك و ماندوبونی ده‌نگده‌ره‌کانیدا نه‌بوون، به‌ڵکو هه‌ندێکیان بوونه مایه‌ی نه‌نگیی و شه‌رمه‌زاریی بۆ بزوتنه‌وه‌که و له خۆ ده‌وڵه‌مه‌ندکردن و بێ هه‌ڵوێستیی زیاتر هیچ سودێکیان نه‌بوو بۆ کورد‌و بۆ گۆڕان. ئه‌وه‌ی ڕۆی ڕۆی، چونکه که‌س گوێی له‌که‌س نه‌گرت به‌ڵام حه‌قی خۆیه‌تی به‌ر له ده‌نگدانی ئه‌م جاره، ده‌نگده‌رانی گۆڕان هه‌ندێك ڕاستی مه‌ترسیدار هه‌یه له‌سه‌ر چه‌ند کاندیدێکی گۆڕان بۆ به‌غدا زۆر به‌جدی ڕه‌چاوی بکه‌ن.
کێشه‌مان هه‌ر که‌سانی وه‌ك ئارام شێخ محه‌مه‌د نیه که هێشتا هیچ نیه‌و هێشتا موچه په‌نجا ملیۆنیه‌که‌ی وه‌ر نگرتووه، له هه‌ڵس و که‌وتی موراهیقانه و خۆ به‌لزانیدا سه‌ره دزو مافیاکانی یه‌کێتی و پارتی تێپه‌ڕاندوه، به‌ڵکو کاندیدی دیکشمان هه‌ن که به( ناو) گۆڕین و به (خۆ) گۆڕین و (ڕابردوو) گۆڕینیان گه‌ره‌کیانه بگه‌نه پاڕله‌مان.
د.ده‌رباز کاندیدی ژماره 6 ناوی ئه‌سڵی جاسم محمه‌د ه‌و ئه‌میش به وێنه‌ی مه‌لا به‌ختیار له ناوچه‌ی خانه‌قینه‌وه هاتوه و له سلێمانی ژنیان داوه‌تێ، به‌ڵام ئه‌میان هه‌تا ساڵی 2003 له به‌غدا بوه و له‌وێ به‌عسی بووه و پاش ڕووخانی سه‌دام هاتوه بۆ کوردوستان، ئه‌م پیاوه که ئه‌لف و بای سیاسه‌ت نازانێ و تا سه‌ر ئێسقان بێ خه‌به‌ره له‌خه‌باتی گه‌لی کوردوستان، به‌جۆرێك هه‌ڵس و که‌وت ئه‌کات که خه‌باتی سیاسی کوردوستان له‌و کاته‌وه ده‌ستی پێکردوه که سه‌دام ڕوخاوه و جه‌نابی وازی له به‌عسێتی هێناوه به‌ڵام ئه‌یه‌وێت ئه‌مجاره‌یان نه‌ك وه‌ك به‌عسیه‌ك، به‌ڵکو به پاڕله‌مانتاری گۆڕان بگه‌ڕێته‌وه بۆ به‌غدا. ئه‌م کابرایه خۆی و ڕابردووی خۆی باش ئه‌ناسێ ئه‌گه‌رنا بۆ وه‌ك خانه‌قینیه‌ك له‌سه‌ر خانه‌قین و پارێزگای دیاله خۆی کاندید نه‌کرد؟
بۆ زانیاری خوێنه‌رانی به‌ڕێزی کوردوستانپۆستی خۆشه‌ویست، ئه‌م جاسم (دکتۆر ده‌رباز محه‌مه‌د) ه هه‌تا هه‌فتیه‌ك پێش ده‌ستپێکردنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌دزیه‌وه به‌رده‌وام مه‌لا به‌ختیار و حاکم قادری بینیوه. ئه‌م پیاوه که ناوی له‌خۆی ناوه ده‌رباز و خانه‌قینیه، ئه‌میش گه‌ره‌کیه‌تی له‌ڕێگه‌ی خۆناساندنی وه‌ك گه‌رمیانی سود له هه‌ست و سۆزی پاشماوه‌ی ئه‌نفال و قوربانیه‌کانی گه‌رمان وه‌رگرێ و سه‌رئه‌نجامیش وه‌ك مه‌لا به‌ختیار ببێته سرگان بۆ بۆ خه‌ڵکی سلێمانی و گه‌رمیان. ده‌نگی ده‌ری به‌ڕێزی گه‌رمیان و پارێزگای سلێمانی بۆ ئه‌وه‌ی پیاوێکی تری سه‌قه‌ت و کاڵفامی ڕابردوو خراپ له چه‌شنی مه‌لا به‌ختیار نه‌که‌نه‌وه به کوێخا و که‌ڵگا، ئه‌بێت ده‌نگ نه‌ده‌ن به‌خه‌ڵکانی وه‌ك جاسم خانه‌قینی که‌خۆی لێکردوین به دکتۆر ده‌رباز محه‌مه‌د و گه‌ره‌کێتی له به‌عسیه‌وه ببێته سیاسه‌ت مه‌دار و له خانه‌قینیه‌وه ببێ به سڵیمانی و گه‌رمیانی. بۆیه ناکرێ و نابێ جارێکی دیکه مێژوو خۆی دووباره بکاته‌وه، ناکرێ وه‌ك ئه‌وه‌ی حیکمه‌ت مان کرد به مه‌لابه‌ختیاری سلێمانی ئه‌مجاره‌ش جاسم ێك بکه‌ین به‌ده‌رباز و دواتر په‌نجه‌ی په‌شیمانی بگه‌زین
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست