ڕۆژی ١٥-٨-٢٠١٨ سەردانی بەنداوی دەربەندیخانم کرد وەکو ئەندازیارێکی خۆبەخش بۆ ئەوەی لە نزیکەوە ئەو زیانانە ببینم کە لە ئەنجامی بۆمەلەرزەکەی ڕۆژی ١٢-١١-٢٠١٧ بەری کەوتوە، ئیدارەی بەنداوەکە بە سوپاسەوە پێشوازییەکی گەرمیان لێکردم.بەنداوەکە دوو تونێلی تیایە. من چومە ناو تونێڵەکەی سەرەوە. کۆمەڵێ درزی تیا دەرکەوتوە کە بە خۆڕ ئاوی لێ دەڕوات.بەپێی هەندێ لە ستاندارتە جیهانییەکان دڵۆپە یان دەرچونی ئاو بە خووڕی لە هەر درزێک لە ناو هەر تونێڵێك کراوە بە ٩ ئاست .بۆ نمونە ئاستی ژمارە ٣ نیشانەی ئەوەیە کە لە دەققەیەکدا...
ئەو پرسیارەی سەرەوە، مەسەلەیەکە کە بە سەدان لێکۆلەرو ڕۆشنبیرو سیاسەتمەدار و دەزگا و ئینستتیوتی لێکۆڵینەوەی سیاسی و ئابوری کۆمەڵایەتی قسەو باسی لێوە دەکەن و هەریەکە بەپێی بەرژەوەندی و باکگراوندی خۆی ، بەپێی بەرژەوەندی وڵاتەکەی، نەتەوەکەی، ئاینەکەی یان مەزهەبەکەی شیکردنەوەی بۆ دەکات و وڵامی ئەداتەوەلە...
بەپێی وتارێک کە تیم واینەر لە ڕۆژنامەی نیویورک تایمز لە ڕۆژی ٢٠-٢-١٩٩٩ بڵاوی کردۆتەوە، ئەوەی ڕونکردۆتەوە کە ئەمریکا کاری بۆ ئەوەکردووە یارمەتی تورکیا بدات بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی عەبدولا ئۆجەلان، دیپلۆماتە ئەمریکاییەکان بە هاوکاری سیخورەکانی سی ئای ئەی (CIA) بۆماوەی چوار مانگ کاریان بۆ ئەوەکردووە...
ڕۆژی ٢٢-١-١٩٨٥ لە گەڵ ماموستا کاکە ڕەش (ئێستا ل. جێبەجێکردنی ماددەی ١٤٠ە لە کەرکوک)چەند ڕۆژێک بوو لە ناوچەی جەباری جەولەمان ئەکرد، هۆی جەولەکەمان ئەمانەی خوارەوە بوو:-بەهۆی سەر هەڵدانی کێشەی ئاڵای شۆرشەوە، ڕیکخستنەکانی کۆمەڵە تووشی سەرلێشێواوی بوبوون، ئەرکی ئیمە ئەوە بوو سەر لەنوێ ڕێکخستنەکان ئاکتیڤ...
وەک مافیکی کورد لە پرۆژەکانی پێشووی بودجەی عێراق، بڕگەیەکی جودا هەبوو بۆ تەرخانکردنی مەبلەغێک پارە بۆ چێبەجێکردنی ماددەی ١٤٠ کە سەبارەت بە ناوچە جێی ناکۆکەکانە،وەک باس دەکرێت، لە پرۆژە یاسای بودجەی ٢٠١٥ هیچ پارەیەک بۆ ماددەی ١٤٠ تەرخان نەکراوە، پرسیارەکە ئاراستەی پەرلەمانتارانی کورد بە گشتی و ئەندام...
ماوەی سێ ساڵ زیاترە شەڕی ئۆپوزسیونی سوریا دژ بە رژێمەکەی بەشار ئەسەد دەستیپێکردوە،رژێمی تورکیا کەوتە کۆمەکی سەربازی لۆجیستیکی ئەو هێزانە بە ڕەسمی و داوای ڕوخانی رژێمی ئەسەدی دەکرد، پاش کشانەوەی سوپای ڕژێمی سوریا لە بەشێک لە ناوچە کوردییەکان، کوردەکانی ڕۆژئاوای کوردستان توانییان کۆنترۆڵی ئەو ناوچانە...
سەرباری ئەو هێزە کەمەو سنوردارەی کە داعش هەیەتی، توانی لە ماوەیەکی زۆر کورتدا دەسەڵات و نفوزی خۆی لە باکوری عێراق بەشێوەیەکی چاوەڕنەکراو بڕەو پێبدات کۆمەڵێ ناوچەی گرنگ بخاتە ژێردەسەڵاتی خۆیەوە وە بۆتە مەترسییەکی گەورە هەم بۆ سەر بەغدا و هەمیش بۆ سەر هەولێر. زۆربەی لێکۆڵەرەوەکان ئەم خاڵانەی خوارەوە بە...
ئاشکرایە لە دوای دەستبەسەراگرتنی شاری موسل لەلایەن داعشەوە و شۆربونەوەی بەرەو شارە سوننییەکانی تکریت و دیالی و نزیک بونەوە لە بەغدا، ئەمەش لە ماوەیەکی کورتدا، گۆڕانێکی بنەڕەتی لە هاوکێشە سیاسیی و سەربازی و ئابوریەکانی لە عیراقدا هێنایە کایەوە. لە ١٩ فیرقەی سەربازی عیراقی، ٦ فیرقەی لە یەک هەڵوەشایەوە،...
یەکێ لەو هۆیانەی کە وای لە مالیکی کردووە باری نائاسایی ڕابگەیەنرێت ئەوەیە کە ئەو ترسی لە کودەتا هەیە. بەپێی ماددەکانی دەستور، ئەگەر باری نائاسایی ڕابگەیەنرێت، پاش ٣٠ ڕۆژ سەرلەنوێ پەرلەمان دەبێت ڕازی بێت بۆ درێژکردنەوەی، جگە لەوەش دەبێت سەرەک وەزیران هەر ١٥ ڕۆژ جارێک ڕاپۆرتێک دەرابرەی بارودۆخ پێشکەش...
هەتا بەغدا بەهێز بێت و خۆی بگرێتەوە، ئەوەنده هەولێر لاواز دەبێت و دەستکەوتەکانی کورد بەرەو هەڵوەرین دەروات.پشتبەستن بەو هاوکێشە سیاسییە و بەوەی کە لە هەڵبژاردنی پێشوو(٢٠١٠)، لیستەکەی عەللاوی زۆرینەی بەدەست هێنا، بەڵام لە بەر ئەوەی ڕازی نەبوون ماددەی ١٤٠ بخرێتە ناو کارنامەی حکومەتەوە، لە لایەکی ترەوە...
خوێنەری بەڕێزبەشداری هاوڵاتیانی شارەکانی هەرێمی کوردستان (سلێمانی، هەولێر، دهۆک) لە پرۆسەی هەڵبژاردنی ٣٠-٤-٢٠١٤ زۆر گرنگە بۆ ئەوەی گۆڕانێک لە پێکهاتەی ئەنجومەنی پارێزگاکان بکرێت، بەمەش زیاتر برەو بەخزمەتکردنی خەڵکەکە بدڕێت و گەندەڵی نەهێلێت، ئەنجومەنی پارێزگاکان زیاتر دەسەڵاتیان پێبدرێت.بەڵام بەشداری...
خوێنەری بەڕێز ماوەی دوو ڕۆژە کۆنگرەی جنێف ٢ بەڕیوە دەجێت، کە دەربارەی دۆزینەوەی جارەسەرێک بۆ کێشەکانی سوریایە، هەڵبەتە چارەنوسی کوردستانی ڕۆژئاواش بەشیک دەبێت لەو دانو ساندنانە، ئەم کونگرەیە ئەگەر زیاتر نەبێت هیجی کەمتر نییە لە کونگرەی لـوزان کە مافەکانی گەلی کوردیان تیا فەرامۆش کرا کۆنگرەی لوزان (١٩٢٣)...
ئەگەر مرۆڤ ئاوڕێک لە مێژوی گەلەکەمان بداتەوە، بە تایبەت لە ماوەی ئەم چەند ساڵەی ڕابوردودا، دەگاتە ئەو ئەنجامەی کە یەکێک لە هۆیە هەرە سەرەکییەکانی ئەوەی کە بزوتنەوەیکورد نەگەیشتووه بە ئامانج ئەوەیە کە کورد نەیتوانیوە بە یەکدەنگی، بە یەک پەیامی سیاسی بەشداری کونگرە نێودەوڵەتییەکان بکات، پێکەوە خەباتی سیاسی،...
دهقی ڕاپۆرتهکهی سهرۆکایهتی ئهرکانی سوپا بۆ سهروک تاڵهبانیخوێنهری بهڕێزئاشکرایه لهدوای ههڵبژاردنهکانی پهرلهمانی عێراق ٢۰١۰ ، پێکهێنانی حکومهتی عیراق نزیکهی ٩ مانگ دواکهوت.هۆی سهرهکی ئهو دواکهوتنه نهبونی متمانه له نێوان کوتله سیاسییهکان و دهستێوهردانی ئهمهریکاو ئێران و...
خوێنەری بەڕیز زۆر باس و وتار و کورته فیلم سەبارەت بە تاوانی ئەنفال کراوهو بڵاوکراوهتهوه، ئهنفال کە لە لایەن دەوڵەتی عێراقەوە بەرامبەر بە گەلی کورد ئەنجام درا، بۆیە ئەڵێم دەوڵەتی عێراق چونکە هەمو دەزگاکانی ئەو دەوڵەتە بە ئەرێنی یان بە نەرێنی بەشدارییان تیا کردووە، چ وەک دەزگای تەشریعی، تەنفیزی،...