کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ڤاتیکان و نه‌جه‌ف و که‌ربه‌لا

Tuesday, 25/01/2011, 12:00


چه‌ند ساڵیکه‌ به‌شێک له‌ شیعه‌کان، نه‌جه‌ف و که‌ربه‌لا به‌ ڤاتیکان ئه‌شوبهێنن. بگره‌ هه‌ندێکان داوای ئه‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ وه‌کو ڤاتیکان پێویسته‌ به‌یاسا و پشتبه‌ستن به‌ ده‌ستوری تازه‌ی عێراق ستاتۆیه‌ک به‌ هه‌ردوو شاری نه‌جه‌ف و که‌ربه‌لا بدرێت وه‌کو ئه‌و ستاتۆیه‌ی که‌ ڤاتیکان هه‌یه‌تی
هه‌ڵبه‌ته‌ ڤاتیکان ده‌که‌وێته‌ ناو جه‌رگه‌ی ئیتاڵیاوه‌، به‌ڵام ئاڵا و هه‌یکه‌لی ده‌وڵه‌تی خۆی هه‌یه‌ و .
نوێنه‌ری له‌ یو ئێن و سه‌فاره‌تی له‌ زۆربه‌ی ووڵاتانی دونیا هه‌یه
ڤاتیکان ڕۆبه‌ره‌که‌ی 0.44 کیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌یه‌ ، ژماره‌ی دانیشتوانی ده‌گاته‌ ٨٠٠ که‌س، هه‌ندێ یه‌که‌ی ئاینی بچوک ده‌که‌وێته‌ ده‌ره‌وه‌ی سنووری فاتیکان به‌ڵام هه‌ر سه‌ربه‌ فاتیکانه‌ ، هه‌موو دانیشتوانی فاتیکان پێکهاتووه‌ له‌ کرێکاران و پیاوانی ئایینی ، وه‌ پاپا به‌ سه‌رۆکی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ داده‌نرێ ، که‌ هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌ سیاسی و کارگێڕیه‌کانی وڵاته‌که‌ی له‌ ده‌ستدایه‌ تیمێکی گارگێڕی هاوکاری ده‌که‌ن، وه‌زیری وڵات کاردیناڵێک ده‌بێ که‌ پاپا دایده‌مه‌زرێنی به‌رپرسه‌ له‌ په‌یوه‌ندیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ ، فاتیکان بچووکترین و کۆنترین سووپای جیهانی هه‌یه‌ که‌ ژماره‌یان ده‌گاته‌ 100 سه‌رباز پاپا یۆلیوسی دووه‌م له‌ ساڵی 1507 ز درووستی کردووه‌ ، فاتیکان هێزی ده‌ریایی و هێزی ئاسمانی نیه‌ ، به‌رگری لێکردنی ده‌که‌وێته‌ ئه‌ستۆی وڵاتی ئیتاڵیا ، داهاتی ساڵانه‌ی نزیکه‌ی ٣٥٥ ملیۆن دۆڵاره‌، که زۆربه‌یان له‌ گه‌شت و گوزار و چالاکی بانکی و به‌خششه‌ وه‌ دێت. ئه‌و وڵاته‌ یه‌ک نووسینگه‌ی پۆسته‌ی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ یه‌ک به‌نک و بازاڕ هه‌روه‌ها پۆلیسیشی هه‌یه‌.

به‌نده‌ پێی وایه‌ هه‌تا ماڵی عه‌ره‌ب پارچه‌ پارچه‌ بێت، ئه‌وه‌نده‌ له‌ قازانجی کوردایه‌،بۆیه‌ هه‌ر کارێک که‌ ببێته‌ هۆی که‌مکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی مه‌رکه‌زی له‌ به‌غدا ، ده‌بێته‌ هۆی زیادبونی زه‌مانه‌ت بۆ مانه‌وه‌ی ئه‌م ته‌جروبه‌یه‌ی هه‌رێمی کوردستان.
به‌نده‌ پێی چاکه‌ ڕۆشنبیرانی کورد، ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی کورد له‌ به‌غدا هانی شێعه‌کان بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ردوو شاری نه‌جه‌ف و که‌ربه‌ڵا له‌ ڕووی ده‌ستورییه‌وه‌ ستاتۆیه‌کی هاوشێوه‌ی ڤاتیکانی پێ بدرێت. ئه‌م کاره‌ش ده‌بێته‌ هۆی
-چه‌سپاندنی بیری فیدرالییه‌ت (هه‌رچه‌نده‌ له‌ ڕووی ئایینیوه‌یه‌)، به‌ڵام هه‌ر هانگاوێکه‌ به‌ره‌و ئه‌و ئاقاره‌.--
-که‌مکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کانی مه‌رکه‌ز و به‌رفراوانکردنی ده‌سه‌ڵاتی یه‌که‌ هه‌رێمییه‌کان.--
شیعه‌کان پێشتر به‌ گه‌رمی پێشوازییان له‌ فیدرالییه‌تی خوارووی عیراق ئه‌کرد، به‌ڵام ئه‌وان ئێستا وا بیر --
ئه‌که‌نه‌وه‌ که‌ ئه‌مان هه‌مو عیراقیان به‌ده‌سته‌وه‌یه‌، چ پێویست ئه‌کات ئێستا ده‌سه‌ڵاتی خۆیان بچوکبکه‌نه‌وه‌ بۆ سه‌ر پارچه‌یه‌کی عیراق.
قوتبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو شاری نه‌جه‌ف وکه‌ربه‌لا به‌ شێوه‌یه‌کی ڕه‌سمی تر وه‌کو مه‌رکه‌زێکی شیعه‌ به‌رامبه‌ر --
به‌ هه‌ردوو شاری مه‌ککه‌ و مه‌دینه‌ ، هه‌روها به‌رامبه‌ر به‌ شاری قوم له‌ ئێران.ئه‌وه‌نده‌ی تر ناکۆکییه‌کانی نێوان شیعه‌ و سوننه‌ قوولتر ده‌کاته‌وه‌، که‌ به‌داخه‌وه‌ سه‌رکردایه‌تی کورد شانازی به‌وه‌وه‌‌ ده‌که‌ن که‌ هه‌مو هه‌وڵێک ده‌ده‌ن بۆ ڕیکخستنه‌وه‌ی نێوانیان

 به‌نده‌ به‌ر له‌ چه‌ند ساڵێک له‌ گه‌ڵ هه‌ندێ عه‌ره‌بی شیعه‌ کۆمه‌ڵێ بابه‌تمان نارد بۆ ڕۆژنامه‌ ئه‌لیکترۆنییه‌کان سه‌باره‌ت به‌ فیدرالیه‌تی خوارووی عێراق، ته‌نانه‌ت ئاڵایه‌کمانیش دروست کرد که‌ ، ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌یه‌، به‌ڵام هێشتا کارکردنی له‌ سه‌ر ده‌وێت


بۆ زیاتر زانیاری ده‌رباره‌ی ئه‌و هه‌وڵانه‌ ده‌توانن ته‌ماشای ئه‌م لینکه‌ بکه‌ن
http://www.basraelc.com/news.php?action=view&id=3608

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە