دابه‌شکردنی عیراق نه‌ک ده‌سه‌ڵاته‌کان و سیناریۆهکانی پێکهێنانی حکومه‌ت
Friday, 24/09/2010, 12:00
هه‌مو لایه‌ک ده‌زانێت که زیاتر له نیو ساڵ تیپه‌ڕیوه به سه‌ر ئاشکراکرکردنی ئه‌نجامی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق، به‌ڵام تا وه‌کو ئه‌م ساته وه‌خته‌ش هێشتا پرۆسه‌ی پێکهێنانی حکومه‌تی عیراق له بێـنه و به‌ره‌دایه له نێوان کوتلهبراوهکان، هۆی سه‌ره‌کی ئه‌م دواکه‌وتنه‌ش زیاتر بۆ نه‌بونی متمانه‌یه له نێوان ئه‌و کوتلانه، جگه له هه‌وڵدانی هه‌ر کوتله‌یه‌ک (بگره که‌سانی ناو ئه‌و کوتلانه) بۆ ئه‌وه‌ی به‌رزترین پله و پایه و باشترین ئیمتیازاتی به‌ر که‌وێ. میلله‌ته‌که‌ش ڕۆژ ئه‌ژمێرێ، شه‌و ئه‌ژمێرێ ...هه‌ر نائومێدی و بۆمبی ئیرهابی به‌ر ئه‌که‌وێ) له گه‌ڵ ڕێزمدا بۆ شاعیری گه‌وره‌مان عه‌بدولا په‌شێو، که ده‌ستکاری دێڕه شیعرهکهیم کردووه).
عێراق له دوای ڕۆخانی به‌عسه‌وه تووشی کۆمه‌ڵێ نه خۆشی کوشنده بۆته‌وه، له‌وانه:
1/ گه‌نده‌ڵی: باشترین به‌ڵگه‌ش ڕاپۆرته‌کانی لیژنه‌ی نه‌زاهه‌ی عیراقه به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی فه‌ره‌ج موسی که پێشتر سه‌رۆکی ئه‌و لیژنه‌یه بوو پاشان له سه‌ر کار لابرا. نه‌یاره‌کانی مالیکی له سوننه‌کان و بگره هه‌ندێ له شیعه‌کان پرسیاری ئه‌و بودجه‌یه (300 ملیار دۆلاره) ئه‌که‌ن که له ماوه‌ی ئه‌م چوار ساڵه‌ی پێشوو مالیکی وه‌کو سه‌رۆکی وه‌زیران سه‌رفی کردووه ، که‌س نازانێ چۆن سه‌رف کراوه. ته‌نانه‌ت 27 ملیاری له بواری کاره‌با سه‌رفکراوه به‌ڵام هێشتا خه‌ڵکی عیراق به ده‌س بێ کاره‌باییه‌وه ده‌ناڵێنن.
له کوردستانیش هێشتا به‌ته‌واوه‌تی خه‌ڵک نازانێ بودجه‌ی ئه‌و چوار ساڵه‌ی پێش‌و چه‌ند بووه و چۆن سه‌رف کراوه. چونکه ئه‌گه‌ر 13% ئه‌و مهبلهغهی سه‌ره‌وه حیساب بکه‌ین (نه‌ک 17%/ به له به‌رچاوگرتنی نه‌فه‌قاتی سیادی)، ئه‌وا بودجه‌ی ئه‌و چوار ساڵه‌ی پێشووی هه‌رێم خۆی له 42 ملیار دۆلار ئه‌دات، جگه له داهاتی گڕێبه‌سته نه‌وتییه‌کان و گومرکه‌کانی ئیبراهیم خه‌لیل و باشماخ و ئه‌وانی تر و باجه‌کانی تری ناوخۆ.
2/ عینادی سه‌رکرده سیاسییه‌کان و یه‌کتر نه‌خوێندنه، به‌لگه‌ش ئاماده نه‌بونی مالیکی و عه‌للاوی که چاویان به یه‌کتر بکه‌وێت (ته‌نها جارێک یان دوو جار یه‌کتریان بینییوه)، هه‌ر هیچ نه‌بێت تا هه‌ندێک له‌و دڕدۆنگی و بێ متمانه‌ییه بڕه‌وێننه‌وه، جگه له خوێندنه‌وه‌یان بۆ ئیستحقاقی ئینتخابی یان کوتله‌ی هه‌ره گه‌وره‌ی ناو په‌رله‌مان.
3/ تیرۆر: به‌پێی ڕاو بۆچونی زۆربه‌ی چاودێران، یان ڕۆژانه که خۆمان ئه‌بینینن و گوێبیستی ئه‌بین، کاری تیرور و ته‌قینه‌وه‌و کوشتن و خه‌ڵک ڕفاندن له شاره‌کانی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق به‌رده‌وامه. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ئه‌گه‌ێنێ که هێشتا چه‌کداره‌کانی قاعیده و پاشماوه‌کانی به‌عس و میلیشیاکانی سه‌ر به ووڵاتانی ئیقلیمی ڕۆلیان ماوه‌و له ناو نه‌چون.
له هه‌رێمی کوردستانیش ،پاش بڵاوبونه‌وه‌ی ڕاپۆرته‌که‌ی لیژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه له مهر مه‌سه‌له‌ی شه‌هیدکردنی ڕۆژنامه‌نوس سه‌رده‌شت عوسمان، وا ده‌ر ئه‌که‌وێ که ئه‌نسارول ئیسلام بونیان له کوردستان هه‌یه و ده‌توانن درێژه به کاره تیروۆریستییهکانیان بده‌ن، ئه‌مه‌ش په‌یامێکی ترسناکه هه‌م بۆ ناوه‌وه‌ی کوردستان، هه‌میش بۆ ده‌ره‌وه، به تایبه‌ت بۆ ئه‌و کۆمپانیا بییانییانهی که به نیازن له کوردستان کار و سه‌رمایه گوزاری بکه‌ن.
4/ ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌کی: گومانی تێدا نییه که هه‌ر یه‌ک له ئێران و تورکیا و سعودییه و سوریا چ به ئاشکرا و چ به نهێنی ده‌ستیان وه‌رداوه‌ته ناو کێشه‌کانی عیراق بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌نده‌ی تر باره‌که ئاڵۆز بێت، ئیتر چ به پاره یان به ناردنی چه‌ک یان به ئیعلام، هه‌ر یه‌که‌یان پشتگیری له لایه‌نێک ده‌که‌ن. تورکیا و ئێران و سوریا چاویان به‌و هه‌رێمه‌ی کوردستان هه‌ڵنیایه، چونکه به خه‌ته‌ری ده‌زانن له سه‌ر ئه‌منی قه‌ومی خۆیان. ئێران پێی خۆشه شیعه باڵا ده‌ست بێت و ئه‌مه‌ریکا له عیراق بچێته ده‌ره‌وه، که چی تورکیا و سوریا و سعودییه پێیان باشه سوننه له عیراق باڵاده‌ست بن، له ڕووی ئابورییه‌وه سعودییه و ئێران پێیان خۆشه عێراق نا جیگیر بێت (Unstable)، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌توانی ڕاده‌یه‌کی زیاتر نه‌وت ده‌ربهێنی و بگاته 9 ملیۆن به‌رمیل له ڕۆژێکدا وه‌کو شه‌هرستانی (وه‌زیری نه‌وتی عیراق) باسی لێوه ده‌کات، چونکه زیانی ئه‌بێت بۆ سه‌ر داهاتی سعودییه و ئێران.
بۆیه پرۆسه‌ی پێکهێنانی حکومه‌ت زۆر ئاڵۆز بووه، ئه‌گه‌ر فشاری ئه‌مه‌ریکا نه‌بێت ڕه‌نگه درێژه بکێشێت. به‌ڵام له هه‌موو حاڵه‌ته‌کاندا پێکهێنانی حکومه‌ت له‌م سیناریویانه به ده‌ر نابێت:
یه‌که‌م: سه‌رۆکایه‌تی عیراق بدرێت به کورد، مالیکی ببێته سه‌ره‌ک وه‌زیران، عه‌للاوی ببێته سه‌روکی مه‌جلیسی کاروباری ستراتیجی (شیعه‌کان پێی ده‌ڵێن مه‌جلیسی قیاده‌ی سه‌وره‌ی تازه). عهڵڵاوی به‌مه ڕازی نییه و داوای سه‌ره‌ک وه‌زیری ده‌کات . سه‌درییه‌کان و مه‌جلیسی ئه‌علا بۆ مالیکی پێیان خۆش نییه. ئه‌مه‌ریکاش تا ڕاده‌یه‌ک پێی باشه
دووه‌م: سه‌روکایه‌تی عیراق بدرێت به عه‌للاوی و مالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیران بێت و هی په‌رله‌مانیش بدرێت به کورد،به‌مه‌ش کورد ڕازی نییه، چونکه ڕاسته به پێی ژماره‌ی کورسییه‌کان له په‌رله‌مان کورد چواره‌م کۆتله‌یه، به‌ڵام پێکهاته‌ی دووه‌مه له عێراق ، عه‌للاویش پێی باشه سه‌ره‌ک وه‌زیر بێت نه‌ک سه‌ره‌ک کۆمار چه‌نکه کۆتلهکهی ئه‌و 91 کورسی هه‌یه و به مافی خۆی ده‌زانێت، ئه‌مه‌ریکا به‌مه‌ش ڕازییه، بگره پێشنیاری خۆیه‌تی.
سێهه‌م: دوو ساڵ عه‌للاوی سه‌ره‌ک کۆمار بێت و مالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیران، پاشانیش بۆ دوو ساله‌که‌ی تر به تهرسهوه بێت، کوردیش سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان بگرێته ئه‌ستۆ، به‌مه‌ش هه‌م عه‌للاوی داوای ئه‌وه‌ی کردووه که ئه‌م دوو ساڵی ئه‌خیر سه‌ره‌ک وه‌زیران بێت بۆ ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی ئه‌و دوو ساڵه‌دا کار بۆ ئه‌وه بکات له هه‌ڵبژاردنی داهاتوو ده‌نگی باش بێنێت بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رۆکایه‌تی وه‌زیران مسۆگه‌ر بکاته‌وه، مالیکیش ده‌ڵیت ئه‌بێت من دوو ساڵی ئه‌خیر سه‌ره‌ک وه‌زیران بم، ئه‌میش بۆ هه‌مان مه‌به‌ستێتی. کوردیش به‌م سیناریۆیه ڕازی نییه هه‌ر داوای سه‌رۆکایه‌تی کۆمار ده‌کات.
چواره‌م: له به‌ر ئه‌وه‌ی عێراق هێشتا له ژێر به‌ندی حه‌وته‌می جاڕنامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه، بۆی هه‌یه ئه‌مریکا داوا له مه‌جلیسی ئه‌من بکات که ی‌و ئێن (NU)، خۆی سه‌رپه‌رشتی کاروباری عیراق بکات بۆ ماوه‌ی ساڵیک یان زیاتر، کار بۆ ئه‌وه بکات که زه‌مینه‌ی هه‌ڵبژاردنێکی تر ئاماده بکات. هه‌م عه‌للاوی و هه‌میش شیعه‌کان پێی ڕازی نین.
پێنجه‌م: بۆی هه‌یه ئه‌مه‌ریکا به حوکمی ئه‌وه‌ی هێشتا له ڕووی یاسای نێوده‌وڵه‌تییه‌وه هێزی داگیرکه‌ره، خۆی حاکمێکی مه‌ده‌نی تر (له چه‌شنی پۆل برێمه‌ر) بۆ عیراق ده‌ستنیشان بکات به هاوکاری له گه‌ڵ جامیعه‌ی عه‌ره‌بی یان کۆمکاری ده‌وڵه‌ته ئیسلامییه‌کان، حوکمی عێراق بۆ چه‌ند ساڵیکی تر بکه‌ن. به مه‌ش شیعه ڕازی نییه.
شه‌شه‌م: دووباره‌کردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن وه‌کو ڕێگه چاره‌یه‌ک بۆ ده‌رچون له‌و کۆڵانه بنبه‌سته‌ی که پرۆسه‌ی پێکهێنانی حکومه‌ت تێی که‌وتووه. به‌مه‌ش کوتله‌که‌ی مالیکی و لیسته دۆڕاوه‌کان وبه‌شێک له کورده‌کان پێیان باشه.
کۆتلهکهی مالیکی ئێسته‌ش بڕوایان وایه که تهخویر له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن کراوه، بۆیه لیسته‌که‌ی عللاوی دووه‌م ده‌نگی هێناوه. ئه‌مان پێیان وایه که ئه‌گه‌ر ته‌زویر نه‌بوایه کوتله‌که‌ی مالیکی ده‌نگی زۆرتری ده‌هێنا. کورده‌کانیش پێیان وایه که له دابه‌شکردنی ژماره‌ی کورسییه‌کانی په‌رله‌مان به سه‌ر پارێزگاکاندا غه‌در له کورد کراوه و له ژێر فشاری سه‌رۆک ئوباما کورد پێی ڕازی بووه.
حه‌وته‌م: ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه که به پاڵپشتی ئه‌مه‌ریکا له ڕێگای هاندانی چه‌ند قائید فیرقیهک کوده‌تایه‌ک بکرێت، حکومه‌تێکی سه‌ربازی عیراق له ڕێگه‌ی ئه‌حکامی عورفییه‌وه عیراق به‌ڕێوه ببات. هه‌وڵبدرێت ده‌ستورێکی تازه له عێراق دابنرێت و به‌شیک له پاشماوه‌کانی به‌عس بێنه‌وه سه‌ر کار. ئه‌مه‌ش سیناریۆیه‌کی دووره به‌ڵام مه‌حاڵ نییه.
له هه‌مو ئه‌م سیناریۆیانه‌دا هێشتا کورد له ژێر کارتێکردنی ئه‌و هاوکێشه سیاسی و ئابوری کۆمه‌ڵایه‌تیدایه که دهڵــێت- هه‌تا به‌غدا به‌هێز بـێـت، هه‌ولێر لاواز ده‌بێت- به‌ڵگه‌ش ههڵسو که‌وتی وه‌ه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراقه له گه‌ڵ وه‌زاره‌تی نه‌وتی هه‌رێم، هه‌ڵسوکه‌وتی وه‌زاره‌تی کاره‌بای عێراقه له گه‌ڵ به‌ڕیوبه‌رایه‌تی کاره‌بای که‌رکوک، نه‌قڵکردنی ئه‌فسه‌ره کورده‌کان له سوپای عیراق بۆ خوارووی عێراق. بێبه‌شکردنی هێزی پێشمه‌رگه له‌و چه‌ک و تفاقه سه‌ربازییانه‌ی که وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراق ده‌یکڕێت بۆ سوپای عیراق نه‌دانی مانگانه پێیان. هه‌ر جار نه‌جارێ هه‌ڕه‌شه‌ی بڕینی بودجه‌ی هه‌رێم، خۆدزینه‌وه له جێبه‌جێکردنی مادده‌ی 140، و چه‌ندین به‌ڵگه‌ی تر که ڕه‌نگه له ناو ئه‌م وتاره‌دا جێگایان نه‌بێته‌وه.
بۆیه به‌نده پێی وایه له بری ئه‌وه‌ی کورد هه‌وڵی پێکهێنانی حکومه‌ت بدات له گه‌ڵ برا شیعه و سوننه‌کان. یان هه‌وڵی دروستکرنی حکومه‌تی شه‌راکه‌ت بدات. هه‌وڵی دابه‌شکردنی ده‌سه‌ڵات بدات. بـا هه‌وڵی دابه‌شکردنی عێراق بدات بۆ چه‌ند هه‌رێمێکی فیدرالی، بۆ نمونه پشتگیری ماددی مه‌عنه‌وی ئه‌و که‌س و لایه‌نانه بدات که له به‌سرا داوای به هه‌رێمکردنی ویلایه‌تی به‌سرا ئه‌که‌ن. هه‌روه‌ها هه‌وڵدان بۆ دروستکردنی مه‌جلیسی فیدرالی (ئیتحادی) له جیاتی مه‌جلیسی وه‌ته‌نی بۆ کاروباره ستراتیجییه‌کان. چونکه مه‌حاڵه جارێکی تر کورد له گه‌ڵ عه‌ره‌ب له عێراقدا هه‌ڵکات، به‌ڵام له به‌ر ئه‌وه‌ی بارودۆخی کوردستان ده‌ورو به‌ری وه‌ک ئه‌وه‌ی لای کۆسۆڤییه‌کان یان خوواروی سودان نییه بۆیهههرچۆنێک بێت دابه‌شکردنی عێراق بۆ چه‌ند هه‌رێمێکی فیدرالی چاره‌سه‌رێکی وه‌ختی ئه‌م قۆناغه‌یه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست