حکومه‌تی نه‌مسا و شه‌هید کردنی د. قاسملو به‌شی چواره‌م و کۆتایی
Monday, 12/07/2010, 12:00
ڕۆژی 17-7-1989 بیرۆی مجاهدین خلق له شاری کۆڵن له ئه‌ڵمانیا، ته‌واوی زانیاری له سه‌ر سه‌حرارودی و بوزورگیانیان بڵاوده‌کرده‌وه، که گهردووکیان نه‌ک دیپلۆمات نین به‌ڵکو دوو لێپرسراوی پایه به‌رزی ده‌زگای (اﻄلاعات) ی ئێرانن وه به فه‌رمانی ڕه‌فسه‌نجانی و عه‌لی فلاحیان(وه‌زیری اﻄلاعات) ئه‌و کاره تیرۆریسته‌یان ئه‌نجامداوه؛
ئیستخباراتی نه‌مسا به هیچ شێوه‌یه‌ک نه‌یده‌ویست به دوی ئه زانیارییانه‌دا بکه‌وێت، بگره لــه له ئێران؛ ئه‌وانه‌یان ئاگادار کرده‌وه (UN)بری ئه‌وه هه‌ندێ کارمه‌ندی نه‌مساوییان هه‌بوو له که ئێران بهجێبهێڵن به تایبه‌تی شاره‌کانی کوردستانی ئێران، ئه‌مه وه‌کو ههنگاوێکی به په‌له نه‌وا دوایی کورده‌کان تۆڵه‌یان لێ بکه‌نه‌وه؛
هه‌ر له‌و کهینو به‌ینه‌دا، پۆلیس جارێکی تر شوێنی ڕووداوه‌که‌ی پشکنی، یه‌کدوو قه‌وانی تری گۆلله‌ی ده‌مانچه‌ی دۆزیوه که له شوێنی دانیشتنی سه‌حرارودی که‌وتبو، ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌یه‌کی تر بوو که ئه‌و ده‌ستی هه‌بووه له ته‌قه کردن. به‌ڵام هێشتا پۆلیس ده‌یگوت به‌ڵگه‌ی ته‌واو له سه‌ر بکوژه‌کان نییه؛
ئه‌وه‌ی ڕۆڵی هه‌بوو له‌وه‌ی که ئه‌و بکوژانه نـهدرێـنه دادگا ئه‌مانه‌ی خواره‌وه بوون؛
فرانس لۆشناک وه‌زیری ناوخۆ Frans Loschnak - 1
ئیگگموند فورئێگهر- وه‌زیری داد Eggmond Foregger - 2
ئهلویـس مــوک وه‌زیری ده‌ره‌وه Alois Mock - 3
تۆماس کلیستل- به‌ڕێوبه‌ری گشتی له و. ده‌ره‌وه، ئێستا سه‌رۆکی نه‌مسایه -Thomas Klestil - 4
فاشینگ دادوه‌ری گشتی دادگای ڤییه‌ننا (مدعی عام) ؛ Fasching - 5
ڕۆژی 29-7-1989 زیاتر له 30 کارمه‌ندی اﻃلاعاتی ئێرانی له بـهرلینهوه گه‌یشتنه ڤییه‌ننا و بـۆ ماوه‌ی 3 ڕۆژ ئوتێلیان حیجز کردبوو. پۆلیس بۆی ده‌رکه‌وت که ئه‌وانه بۆ پاراستنی سه‌حرارودی هاتوون، تا له خه‌سته‌خانه‌وه بره‌و فرۆکه‌خانه‌ی ڤییه‌ننا یاوه‌ری بکه‌ن و له‌وێشه‌وه به‌ره‌و تـاران هه‌ڵبه‌ته دیاره حکومه‌تی نه‌مسا گفتی به ئێرانییه‌کان دابێت که سه‌حرارودی ئازاده، گه‌ر بیه‌وێت بگه‌ڕیته‌وه بۆ ئێران. فه‌رمانده‌ی ئه گرۆپه اﻂلاعاتییه ناوی موحسین زه‌عفه‌رانی بوو؛
ڕۆژی 19-7 د. دانێسک دادوه‌ر له دادگای گشتی ڤییه‌ننا، پاش وه‌رگرتنی ئیفاده‌ی مایهارت- خاوه‌ن فرۆشگاه-، بۆی ده‌رکه‌وت که ئه‌و ماتورسیکلهی که پۆلیس دۆزییه‌وه، سه‌حرارودی کڕیوێتی به ناوێکی ساخته - موسته‌فا یاڵچین- ، هه‌ڵبه‌ته له ڕۆژی ڕوداوه‌که کلیلی ئه‌و ماتۆرسکیله له گه‌ڵ بڕێ پاره له گیرفانی بوزورگیان له لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌رهێنرابوو. به‌ڵام هێشتا دادگا ئه‌وانی به تاوانبار نازانی
به‌ڵکو وه‌کو قوربانی ته‌ماشای ده‌کردن؛
ڕۆژی 20-7-1989 به هه‌زاران کورد و فه‌ره‌نسی و ئه‌وروپی به‌شدارییان کرد له نـاشتنی ته‌رمی د. قاسملو له پاریس، به‌ڵام یه‌ک نوێنه‌ری نه‌مساوی له‌وێ به‌شدار نه‌بوو؛
شایانی باسه ڕۆژی پێشتر واته 19-7-1989 خـاتو هێلین قاسملو ڕایگه‌یاند، ئه‌وانه‌ی پیاوه‌که‌یان تیرۆرکردووه هه‌رسێکیان اﻃلاعاتی ئێرانن و به فه‌رمانی ڕه‌فسه‌نجانی و فلاحیان ئه‌و ئه‌نجام داوه وه له ڕێگه‌ی پارێزه‌رێکه‌وه داوای زیندانی کردنی تاوانبارانی کرد، به‌ڵام له به‌ر ئه‌وه‌ی کاربه ده‌ستانی وڵاتی نه‌مسا به تایبه‌ت دادگای ده‌وڵه‌ت له نێوان خۆیان ڕێکه‌وتبوون که تاوانبــاران دادگایی نه‌کرێن، بۆیه داواکه‌ی خاتو هێلینیان ڕه‌تکرده‌وه به بیانووی ئه‌وه‌ی که به‌ڵگه‌ی ته‌واو به ده‌سته‌وه نییه؛
ڕۆژی 22-7 سه‌حرارودی له کاتژمێر 7 ی ئێواره له گه‌ڵ چه‌ند لێپرسراوێکی باڵوێزخانه‌ی ئێران و به یاوه‌ری و پارێزه‌ری پۆلیسی نه‌مسا ده‌چێته فڕۆکه‌خانه‌ی ڤییه‌ننا و له‌وێشه‌وه به سه‌لامه‌تی به‌ره‌و ئێران ده‌گه‌ڕێته‌وه - ئه‌مه پێشێلکردنێکی ئاشکرای یاساکانی نه‌مسایه که خۆی به وڵاتێکی دیموکراتی و پارێزه‌ری مافی مرۆڤ ئه‌زانێت. هه‌روه‌ها ئه‌وه ده‌رئه‌خات که هه‌رکات به‌رژه‌وه‌ندی و تیجاره‌ت له ئارادا بوو، ئه‌وا یاسا ده‌وری نامێنێ؛ بوزورگیان که خۆی له ناو باڵوێزخانه‌ی ئێران له ڤییه‌ننا حه‌شاردابوو، ئه‌ویش هه‌ولی ده‌ربازبوونی ئه‌دا، به‌ڵام له به‌ر ئه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌کانی نه‌مسا زۆر تانه‌یان له حکومه‌تی نه‌مسا دا، تا چه‌ند ڕۆژێک بۆیه تا چه‌ند ڕۆژێک کۆنترۆڵی باڵوێزخانه‌ی ئێرانیان به توندی گرت. به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌ک له سه‌ر داوای تۆماس کلیستل به‌ڕێوبه‌ری گشتی له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه-وورده وورده چاودێری و کۆنترۆلهکهیان
خاوکرده‌وه و ژماره‌ی پۆلیسه‌کانیان که‌م کرده‌وه؛
ڕۆژی25-7-1989 دادگای نێوده‌وڵه‌تی له دانهاک (هۆڵه‌ندا) وڵاتی نه‌مسای ئاگادار کرده‌وه که تاوانبار بوزورگیان خۆی له باڵوێزخانه‌ی ئێران له ڤییهنناشاهدۆتهوه، پێویسته حکومه‌تی نه‌مسا ڕێگهیــهک بدۆزێته‌وه بۆ ده‌ستگیرکردنی ئه‌و تاوانباره؛
ڕۆژی 19-12-1989 دادگای نه‌مسا ئینجا فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی ئه‌و سـێ تاوانباره‌ی ده‌رکرد، که ئه‌مه‌ش مـایه‌ی پێکه‌نین و حه‌سره‌ته!! هه‌روه‌ها داوای له پۆلیسی نێوده‌وڵه‌تی (ئنتهرپۆل) کرد کـــه کۆمه‌کیان بکات بۆ ئه‌و کـاره؛
هه‌ڵبه‌ته لێپرسراوانی نه‌مسا بۆیان ده‌رکه‌وتبوو که بوزورگیان له سه‌ره‌تای مانگی 12-1989 وه لــهنهمسا نه‌ماوه ئینجا ئه‌و فه‌رمانه‌یان ده‌رکرد،. یه‌کی له ڕۆژنامه‌نوسانی نه‌مسا له کاتی خۆیــدا نوسیبووی که کوشتنی ئه‌و سـێ کورده نه‌ک ، بازاره بازرگانی وڵاتی نه‌مسا له گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی ئێران ، نه‌ک هه‌ر تێکی نه‌دا به‌ڵکو به‌ربڵا و به هێزتری کرد؛ به پێی ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی نه‌مسا که ئه‌و کاته ئه‌لویس مـوک نوسیبوی- پرۆسه‌ی هه‌ناردن (ئیکسپۆرت) بۆ ئێران له 58% زیادی کردووه؛
هه‌ڵبه‌ته له دوای ئه ڕووداه و له سه‌رتای 1990 زۆربه‌ی وه‌زیره‌کانی نه‌مسا(ده‌ره‌وه، بازرگانی، پیشه‌سازی،) په‌یتا په‌یتا سه‌ردانی ئێرانیان کردووه و چه‌ندین ڕێکه‌وتنامه‌ی بازرگانی و پرۆژه‌یان
له گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی ئێران ئیمزا کردووه؛
خاتوـو هـێلین قاسـملو هه‌مـوو هه‌وڵی بۆ ئه‌وه ئه‌وه بوو که تـیرۆرکردنی پیاوه‌که‌ی و هاوه‌ڵه‌کانی به
ته‌واوه‌تی ڕونبکرێته‌وه و تاوانباران و ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی له پشتیانه‌وه‌ن سـزای خۆیان وه‌ربگرن؛
له ڕۆژی 8-2- 1997 دوباره خاتوو هێلین قاسملو له ڕیگه‌ی پارێزه‌ره‌که‌یه‌وه(مانفرید ڤایدلینگهر)
ئـیتهامـێکی ڕه‌سمی حکومه‌تی نهمسـای کـرد، چونـکه لێـپرسراوانی ئـ‌ێران په‌یتا په‌یتا ســه‌ردانی
نه‌مسایان ده‌کرد. بۆیه له ڕۆژی 15-9-1997 خـاتوو هێلین له دادگای ڤییه‌نناوه ووڵامی نیگه‌تیڤی
درایه‌وه، بگره داوای مه‌سره‌فی دادگاکه‌شیان لێکرد؛
له دوای شه‌هیدکردنی سـادقی شه‌ره‌فکه‌ندی(سکرتێری ح.د.ک.ا) ، هه‌م دادگای ئه‌ڵمان و هه‌میش
چه‌ندین ڕۆژنامه‌نووسی ئه‌ڵمانی و نه‌مساوی و ههروههاخاتوو هێلین قاسملو و چه‌ندین که‌سانی
سیاسی و خه‌لکی سـاده ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌یان بـه‌یـان کرد ئه‌گه‌ر بهاتبایه ووڵاتی نه‌مسا بکوژه‌کانی
د. قاسملویان ئازاد نه‌کردایه، ڕه‌نگه سـادقی شه‌ره‌فکه‌ندی و ئه‌و قوربانیانه‌ی تـر که به ده‌ستی
تیرۆریستانی ئێرانی تیرۆرکران، ڕه‌نگه ئێستا له ژیاندا بوونایه-؛
بێ‌شک زۆربه‌ی ووڵاتانی دونیا، ته‌نانه‌ت ئه‌مریکاو ووڵاتانی پێشکه‌وتوو جارجار په‌نایان بردۆته به‌ر تیرۆر له ڕێگه‌ی ده‌زگا سیخوڕه‌کانیانه‌وه، به‌ڵام ڕژێمی ئیسلامی ئێران به هه‌مو کاربه‌ده‌سته‌کانیه‌وه
تیرۆرکردنی نه‌یاره‌کانی ئێران وه‌کو میتۆدێکی شه‌رعی و سیاسی په‌یڕه‌و ده‌که‌ن، هه‌موو تـوانـاو
ئیمکانیه‌ت و پاره و که‌ره‌سته‌یان بۆ کاری تیرۆری ته‌رخان کردووه؛
ئه‌وانه‌ی د. قاسملویان تیرۆرکرد لێپرسراوی گه‌وره بوون له سوپای پاسداران و اﻄلاعاتی ئێرانی
و له ناوچه کوردییه‌کانی ئێران له کرماشان دائه‌نیشتن و کاریان ئه‌کرد، ئه‌م شاره باره‌گایه‌کی
گه‌وره‌ی سوپای پاسدارانی ئیرانی لێیهب به ناوی قرارگای هه‌مزه ؛
له کۆتاییدا پێویسته ئه‌وه بڵێم که‌کێشه‌ی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا پێویسته چاره‌وسه‌ر بکرێت
یان به دروستکردنی ده‌وڵه‌تێک به ناوی کوردستان، یان به شێوه‌ی ئۆتۆنومییهکی پێشکه‌وتوو له هه‌ر
ووڵاتێک که کوردستانی پێوه‌لکێنراوه ئه‌و کێشه‌یه چاره‌سه‌ر بکرێت؛
پیته‌ر پیلـز
خوێنه‌ری به‌ڕێز
دیاره تیرۆرکردنی د. قاسملو و هاوه‌ڵه‌کانی که‌لێنێکی گه‌وره‌ی له بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لی کورد
کرده‌وه، زیانێکی گه‌وره بوو که سه‌رکرده‌یه‌کی کورد به قورسایـی د. قاسملومان له کیس چوو چ وه‌کـو
سیاسه‌تمه‌دارێکی لێوه‌شاوه، چ وه‌ک سه‌رکرده‌یه‌کی به‌ناوبانگ، به‌ڵام پێویسته ئێمه‌ی کورد ئه‌م ده‌رس
و په‌ندانه‌ی لێوه‌رگرین: ه
یه‌که‌م: وه‌ختێک به‌رژه‌وه‌ندی ووڵاتێک ده‌که‌وێته بارێکی ناسکه‌وه، ئیتر مه‌سه‌له‌ی یـاسا و ماڤی مرۆڤ
وه‌کو لاستـیک به پێی بهرژهوهوهندییهکانی ڕاده‌کێشرێت و فۆرموله ده‌کرێت، واته مه‌سه‌له‌ی ئه‌خلاق که‌متر ڕه‌چاو ده‌کرێت؛
دووه‌م: ئێمه‌ی کورد نه‌مانتوانیوه ڕه‌تدانه‌وه‌ی گونجاومان هه‌بێت (من ناڵێم تـۆله به کاری تیرۆر) بـۆ
ئه‌وه‌ی نه‌هێلین ڕووداوی جه‌رگبڕی وه‌ک ئه‌و کاره‌ساته، یان کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال ڕووبداته‌وه؛
سـێهه‌م: لاوازی لـۆبی کوردی له ده‌ره‌وه؛
چواره‌م: که‌م شاره‌زایی سه‌رکرده‌کانمان له مه‌سه‌له‌ی میکانیزمی وتووێژکردن، مه‌به‌ستم ده‌ستنیشان- کردنی وه‌خت و ستروکتۆری شوێنی کۆبونه‌وه‌یه له گه‌ڵ لایه‌نی به‌رامبه‌ر، مه‌به‌ستم ئایا لایه‌نی به‌رامبه‌ر به چ ئاستێک و کام که‌سانێک له گه‌ڵ لایه‌نی کوردی دائه‌نیشێت؟
ێینجهم: په‌شێمانبوونه‌وه‌ی ده‌فته‌ری سیاسی (ح.د.ک.ا) له‌و بڕیاره‌ی که دابووی به‌وه‌ی که له جیاتی
د. قاسملو، سادقی شه‌ره‌فکه‌ندی به‌شداری کۆبونه‌وه‌کان بێت، هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره بوو.
شه‌شه‌م: به‌نهێنی کۆبونه‌وه‌کردن له گه‌ڵ لایه‌نی ئێرانی به بێ ئاگاداری پۆلیسی نه‌مسا، دیسانه‌وه
هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره بوو، وه هه‌میشه کاربه‌ده‌ستانی نه‌مسا ئه‌و پرسیاره ئه‌که‌ن، که بۆچی د. قاسملو
داوای پۆلیسی نه‌کردووه بۆ ئه‌وه‌ی ژیانی بپارێزن؟
حه‌وته‌م: پێویسته ئێمه‌ی کورد، هه‌روه‌ک چۆن شیعه‌کان یادی (عاشورا) ، یان یه‌هودییه‌کان مه‌سه‌له‌ی
هۆلوکۆست هه‌موو ساڵێک به‌رز ڕائه‌گرن، پێویسته ئێمه‌ش یادی تیرۆرکردنی د. قاسملو و هاوه‌ڵه‌کانی
هه‌موو ساڵێک و له کوردستان و له هه‌موو ووڵاتێک به‌رز ڕابگرین؛
وه‌رگێـڕ
ئه‌مه‌ی سه‌ره‌وه وه‌کو له سه‌ره‌تادا باسم کرد، به‌ر له شه‌س ساڵ له هه‌فته‌نامه‌ی هه‌واڵ بڵاوم کردۆته‌وه
ئێسته‌ش له یادی بیست و یه‌ک ساڵه‌ی شه‌هید کردنی د. قاسملو و هاوه‌ڵه‌کانی ، پرسیارێک دێته ئاراوه
ئایا ده‌کرێت ئێمه‌ی کورد ئه‌و تاوانبارانه بده‌ینه دادگای نێوده‌وڵه‌تی؟ یان به چ ئالییه‌تێک ده‌توانرێت ئه‌و کاره بکرێت؟
هه‌مان ئه‌و پرسیارگهلهم له کابرایه‌کی نه‌مساوی کرد که شاره‌زایه له کێشه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
ئه‌و له ووڵامدا ووتی که ئێوه‌ی کورد هێشتا ده‌وڵه‌تان نییه، ته‌نها ده‌زگا که ده‌توانێت ئه‌و سکالایهتان بداته دادگای نێوده‌وڵه‌تی، سازمانی میلل ه(ی‌و ئێن)، هه‌روه‌کو ئه‌و دزگایه له زۆر شوێنی تر (وه‌کو لوبنان) کردویه‌تی، به‌ڵام ئێوه‌ی کورد هه‌ر وه‌کو عه‌ره‌به‌کان هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرن، سه‌ددام حوسین به ده‌یه‌ها هه‌زار هاوڵاتی عێراقی کوشت، عومه‌ر حه‌سه‌ن ئه‌لبه‌شیر له سـودان به هه‌زاره‌ها دارفۆری قه‌تلوعام کرد، نه‌مان بیینی کۆمکاری ووڵاتانی عه‌ره‌بی، یان کۆنگره‌ی ووڵاتانی ئیسلامی داوای دادگایی ئه‌و تاوانبارانه بکه‌ن، ئه‌وان ئه‌ڵین به‌ر له‌و مه‌سه‌له‌یه پێویسته کاربه‌ده‌ستانی ئیسرائیل بدرێنه دادگا، که‌چی له بۆسنه، کرواتیا، سربیا ئه‌وان حکومه‌ته‌کانیان هاوکاری دادگای نێوده‌وڵه‌تیان کرد هه‌ر
وه‌کو میلۆشهڤیچ و چه‌ندین تاوانباری تریان ڕاده‌ستی ئه‌و دادگایه کرد؛
، ئێوه‌ی کوردیش سه‌باره‌ت به‌و مه‌سه‌له‌ی دادگایی تاوانباران هه‌مان هه‌ڵویستی عه‌ره‌به‌کانتان هه‌یه
ماڵتان له شووشه‌یه، ئێوه ئه‌و موسته‌شاره کوردانه‌ی که شان به‌شانی هێزه‌کانی سه‌ددام به‌شدارییان
له قه‌تلوعامی میلله‌ته‌که‌ی خۆیان کرد، نه‌ک هه‌ر سزا نه‌دران به‌ڵکو پله و پایه‌شیان دراوه‌تێ، بگره هاوکاری دادگاکه‌ی عێراقیش ناکه‌ن که داوای کردبو هه‌ندێ له‌و تاوانبارانه ڕاده‌ستی دادگا بکرێن؛
وه ئێوه هێشتا بکوژانی سۆرانی مامه حه‌مه و د. عبد الستار و زه‌رده‌شت عوسمان تان نه‌داوه‌ته
دادگا و په‌رده‌پۆشی ده‌که‌ن، که‌چی داوای دادگایی ئه‌و تیرۆریسته ئێرانیانه ده‌که‌ن؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست