کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


یه‌کێتی ئه‌وروپا فشار ده‌خاته‌ سه‌ر هه‌نگاریا

Thursday, 27/01/2011, 12:00



میدیاکانی ئه‌وروپا چه‌ند رۆژێکه‌ باس له‌و فشاره‌ی یه‌کیتی ئه‌وروپا ده‌که‌ن بۆ سه‌ر حکومه‌ته‌ ڕاستڕه‌وه‌که‌ی هه‌نگاریا به‌ سه‌روکایه‌تی ڤیکتۆر ئۆربێن، به‌ هۆی ئه‌و یاسا ڕۆژنامه‌گه‌ریه‌ نوێیه‌ی که‌ حکومه‌تی هه‌نگاریا له‌ مانگی دیسه‌مبه‌ری ساڵی ڕابوردو واژۆی کردووه‌ و له‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ی ڕابوردووه‌ که‌وتۆته‌ بواری جێبه‌جکردنه‌وه‌
له‌و یاسا تازه‌یه‌دا بواری ڕۆژنامه‌گه‌ری به‌ر ته‌سک کردۆته‌وه‌، حکومه‌تی ڕاستڕه‌وی هه‌نگاریا ده‌یه‌وێت
له‌ ڕیگه‌ی ئه‌و یاسا تازه‌یه‌وه‌ کۆنترۆڵی ڕۆژنامه‌کان و میدیای بیستراو و بینراو له‌ هه‌نگاریا بکات، ته‌نانه‌ت له‌ بڕگه‌یه‌کی ئه‌و یاسا تازه‌یه‌دا ده‌توانرێ تا مه‌بله‌غی ٣٥٠٠٠ یورۆ جه‌زا ی ئه‌و که‌سانه‌ ، ڕۆژنامانه‌ ، ته‌له‌فزیۆن یان ڕادیو ئه‌هلییه‌کان بدرێ که‌ خه‌رقی ئه‌و یاسا نوێیه‌یان ده‌که‌ن
به‌شێکی زۆر له‌ چاودێران و سیاسه‌توانان ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ که‌ ڤیکتۆر ئۆربێن له‌ هه‌نگاریا و لۆکاشینکۆ له‌ ڕوسیای سپی وڵاته‌کانیان به‌ره‌و دیکتاتۆرییه‌ت ده‌به‌ن.
شایانی باسه‌ هه‌نگاریا بۆ ماوه‌ی شه‌س مانگ سه‌رۆکایه‌تی ده‌وری یه‌کێتی ئه‌وروپـا ده‌کات(تاکۆتایی مانگی ٢٠١١/٦
ئه‌منستی ئینته‌ناشنال و یه‌کێتی ئه‌ورۆپا نامه‌یه‌کی ڕه‌خنه‌ ئامێزیان ئاراسته‌ی حکومه‌تی هه‌نگاریا کردووه‌ و داوای ڕۆنکردنه‌وه‌ی زیاتر ده‌که‌ن ده‌رباره‌ی ئه‌و یاسا تازه‌یه‌


سه‌رچاوه‌
-رۆژنامه‌ی ئه‌لمانی- سود دۆچه‌ سایتۆنگ-
--رۆژنامه‌ی نه‌مساوی- دێر ستاندارد-
-رۆژنامه‌ی نه‌مساوی- دی ئوستڕایخ-
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە