کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کورد و یەکخستنەوەی ماڵی عەرەب لە بەغدا

Saturday, 24/05/2014, 12:00


هەتا بەغدا بەهێز بێت و خۆی بگرێتەوە، ئەوەنده هەولێر لاواز دەبێت و دەستکەوتەکانی کورد بەرەو هەڵوەرین دەروات.
پشتبەستن بەو هاوکێشە سیاسییە و بەوەی کە لە هەڵبژاردنی پێشوو(٢٠١٠)، لیستەکەی عەللاوی زۆرینەی بەدەست هێنا، بەڵام لە بەر ئەوەی ڕازی نەبوون ماددەی ١٤٠ بخرێتە ناو کارنامەی حکومەتەوە، لە لایەکی ترەوە لیستی شیعەکان ڕازی بوون ئەو ماددەیە بخەنە ناو کارنامەی حکومەتەوە، بۆیە کورد لە گەڵ مالیکی بە پێی ڕێککەوتنامەی هەولێر حکومەتیان پێکهێنا، کورد ١٩ داواکاری دایە مالیکی، بەڵام دەرکەوت وەک کورد دەڵیت - سەد ڕەحمەت لە کفن دز- هەر ئەوەندە مالیکی کەمێک خۆی گرتەوە، نەک هیچ داواکارییەکی کوردی جێبەچێ نەکرد، بەڵکو سەرسەختانە کەوتە دژایەتی کورد تا گەیشتە ئەو ڕادەیەی کە قووتی خەلکی کوردستان ببرێت وئابلۆقەی ئابوری هەرێمی کوردستان بدات.
ڕاستییەکی تریش ئەوەیە، کە سەرەک وەزیران لە عێراق هەمیشە بەشی شیعەکانی عێراقە روونتر بڵیم بەشی (البیت الشیعی)یە،ئەمەش خواستی ئێرانە.
جگە لەوەش مالیکی کۆنترۆڵی هەموو جومگەکانی دەسەڵاتی لە عێراق کردووە، ئەو ڕازی نەبوو مەجلیسی ئیتحادی دروستبکات، ئەو ڕازی نەبوو ناوزەدی کەسانێک بکات بۆ هەردوو وەزارتی بەرگری و ناوخۆ،زۆربەی قائید فیرقەکانی (کە ئەبوایە بەڕەزامەندی پەرلەمانی عێراق دەستنیشان بکرێت) بە وەکالەت و کەسانێکی نزیک لە خۆی داناوە، ئەو کۆنترۆڵی دادگای ئیتحادی و دەزگاکانی ئیسخبارات و موخابەراتی کردووە. لە زۆربەی جومگەکاندا گەرای خۆی داناوە، کورد ئەڵیت مانگە شەو سەر لە ئێوارە دیارە، مالیکی کە بە پشتیوانی کورد ئەستێرەی درەوشایەوە، زۆر ڕوونە کە عێراق بەرەو دیکتاتۆرییەت دەبات.
بۆیە کورد لە ئێستادا ئەبێت ماڵی خوی ڕێکبخات، برەو بەو نیمچە دیموکراتییە بدات، گەشەی پێ بدات، خۆشهەڵبەزانە نەچێت ماڵی عەرەب لە بەغدا ڕێکبخاتەوە، ئەبێت پاسیڤانە بەو کارە هەڵسێت،هەتا بۆی بکرێت پێکهێنانی حکومەت لە عێراق دوابخات، بەمەش وا ئەکات خزمەتگوزاری وەکو ئاو و ئاوەڕۆ و کارەبا و ڕێگەوبان زۆر بە خاوی بڕوات، بەو پێیەش، خەڵکی عێراق (بەتایبەت خوارووی عێراق) ئەوەندەی تر بێزار دەبن وناچار بیری فیدرالییەت لە بەسراو شارەکانی تری عێراق زیاتر نشونما دەکات، ئێستا خەڵکی بەسرا کەمی خزمەتگوزاری دەخەنە ئەستۆی حکومەتەکەی بەغدا،لە کاتێکدا ئەوان دەڵێن زۆربەی داهاتی عێراق لە بەسراوە دابین دەکرێت(٨٠%)، کەچی لە هەموو خزمەتگوزارییەک بێبەشین،تەنانەت لە بەغدا وەزیرێک نییە کە بە ئەسل خەڵکی بەسرا بێت.
ڕەنگە هەندێ کەس بڵێن ئاخر دواکەوتنی حکومەت لە بەغدا تاسییری لە سەر کوردستانیش دەبێت، منیش ئەڵیم وایە، بەڵام ئەی ئەوە نییە هەر ئەو حکومەتەیە کە نانی خەڵکی بڕیوە، ئابڵۆقەی خستۆتە سەر هەرێم.
لە لایەکی ترەوە، پێویستە حکومەتی هەرێم، لایەنە کوردییەکان پشتگیری ئەو کەس و لایەنانە بکەن لە خوارووی عێراق کە داوای فیدرالییەت دەکەن،لە ڕێگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکانوە کـۆڕ و سیمینار ببستن یان لە کوردستان یان لە بەسـرا. چەند لایەنێک لە بەسرە داواکارییەکیان ناردووە بۆ پەرلەمانی عێراق، سەرۆکی پەرلەمان ئوسامە نوجەیفی رازی نەبوو وەک ئەجیندایەک لە کۆبونەوەکانی پەرلەمان قسەی لە سەر بکرێت.
ئەگەر بەسرا ببێت بە قەوارەیەکی فیدرالی، دەبێتە پاڵپشتێک بۆهەرێمەکەی خۆمان، هەر هیچ نەبێت کۆمەڵێک دەسەڵات لە بەغدا دائەبچڕێت، ئێستا بە هۆی پیترۆدۆلارەوە، بەسرا خەریکە گەشە ئەکات، گەنجە عەرەبەکان ووردە ووردە بەرەو بەسرا دەڕۆن بۆ کارکردن، کەمتر ڕوو لە هەرێمەکەی خۆمان دەکەن.
ئەوەی زۆر گرنگە ئەوەیە کە هەڵبژاردنەوەی مالیکی بۆ دەورەی سێهەم لە لایەن کوردەوە رەفزێکی قەتعی بکرێت، ئەبێت وەکو هێڵێکی سوور تەماشا بکرێت، چونکە ئەگەر مالیکی بواری بۆ بڕەخسێت و ببێتەوە بە سەرەک وەزیران، ئەوا زیاترو زیاتر دەست بە سەر جومگەکانی وڵاتدا دەگرێت ولابردنی زۆر زەحمەت دەبێت.
لە لایەکت ترەوە پێویستە کورد بە ‌هیچ نرخێک دەستبەرداری پۆستی سەرەک کۆمار نەبێت، سوننەکان بە تایبەت قەوارەی متحدون خۆیان بۆ حازر کردووە. ئەبێت کورد ئەو ریتمەی کە ماوەی٨ ساڵ زیاترە لە عێراق بەڕیوە دەچێت (سەرەک کۆمار بۆ کورد، سەرەک وەزیران بۆ شیعە و سەرۆکی پارلەمان بۆ سوننە) دەستی پێوە بگرێت،ڕاستە پۆستی سەرەک کۆمار زیاتر تەشریفییە، بەڵام بۆ کورد لە ڕووی مەعنەوییوە واتا بەخشە.

پۆڵای موهەندیس
ڤییەننا

ئەمەی خوارەوە دەقی ڕیکەوتنامەی هەولێرە کە لە ساڵی ٢٠١٠ لە نیوان سەرۆکی پارتی و نوری المالیکی ئیمزا کراو پاشانیش بە پێی ئەو ڕێکەوتنامەیە حکومەتەکەی مالیکی پێکهات
--------------------------------------------------

نص الاتفاقية السرية بين حزبي الدعوة والحزب الديمقراطي الكردستاني بخط المالكي

تاريخ النشر 13/02/2013 07:08 PM


p align="center">




الاتفاقية:
إنسجاما مع المصلحة الوطنية العليا ،ومن أجل الإسراع في تشكيل الحكومة يلتزم الطرفان بما يلي:
1 - الالتزام بالدستور وتنفيذه.
2 - إعتماد خارطة طريق لتشكيل الحكومة الجديدة وكما يلي:
أـ السيد جلال الطالباني رئيساً للجمهورية.
ب ـ ألسيد نوري المالكي رئيساً للوزراء.
ج ـ يكون منصب رئيس مجلس النواب للعراقية ورئيس المجلس الوطني للسياسات الستراتيجية للدكتور إياد علاوي .
3 - يعمل الطرفان بجدية من أجل مشاركة كافة الكتل السياسية في الحكومة الجديدة.
4 - تكون وزارة الدفاع والداخلية والامن الوطني والمخابرات بعهدة كفاءات مستقلة يتفق الطرفان بشأنها أولا ثم الأطراف الأخرى.
5 - تشكيل لجنة عليا من دولة القانون( حزب الدعوة الاسلامية) والحزب الديمقراطي الكردستاني برئاسة المالكي والبارزاني وثلاثة من كل طرف مهمتها الاتفاق على جميع القضايا الإستراتيجية وإتخاذ مواقف موحدة حيال كل القضايا العالقة بين الحكومة الاتحادية والإقليم ،ولا يجوز أن يتخذ أي طرف موقف ستراتيجي الا بموافقتهما
6 - إجراء الإصلاحات الإدارية الضرورية واتخاذ موقف موحد حيالها ( المجلس الوطني للسياست الستراتيجية ، نظام مجلس اوزراء، تعديل قانون الانتخابات ..الخ)
7 - حل المشاكل العالقة مع الاقليم :
المادة 140 ، تسليح وتجهيز وتمويل حرس الإقليم، قانون النفط والموارد المائية...الخ.

____________________________________

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە