وڵامى بابەتى بێشمەرگەیەكى (ی ن ك)

Wednesday, 08/12/2010, 12:00


ئەوەى من بزانم پێشمەرگە بوختان بۆكەس ناكات و قسەى بێبەڵگەو بێ بنەما ناكات ,كەچى ناوى خۆتت ناوە پێشمەرگەى دێرین ,بۆیە ناوى پیرۆزى پێشمەرگەش بیس مەكە,چونكە پێشمەرگە پیرۆزى كوردستانە.كاكى بەرێز ئەگەر دڵسۆزى بۆ یەكێتى بۆناوى خۆت ناڵێى ئەگەر قسە پر و پوچەكانت راست بێت .باسى 2005 دەكەیت كەگوایە هەڵبژاردنەى مەڵبەند لەو ساڵەدا كرابێت ,ئەوەبێئاگایی خوتنیشاندەدات چونكە هەڵبژاردنى مەڵبەند لە 2006 . وە ئەمى ئەندام مەڵبەندبووهە بوو ,نەك لەهیچەوە ببم بە كارگێر مەڵبەند.باسى بەعسى و شتى وادەكەیت ,چونكە بێخەبەرى لەوەى كەمن ئەوكات خوێندكاربووم و دوواترلە پێش روخانى سەددام خوێندنم تەواو كرد و چوومەسلێمانى لاى براكەم بووم ,چونكە برایەكم پێشمەرگەبوو لەوێ ,بەدڵنیاییەوە بەعسییەكان دەهاتنە سەرماڵمان لەبەرئەوەى براكەم پێشمەرگەبوو ,تاپێش پرۆسەى ئازادیش ئاوارەبووین و لەدوواى پرۆسە گەرامەوە خورماتوو .ئەگەر زیاتر لەسەر ئەوەبدوێم بەبنەماڵە یەكێتین و تەنانەت نەنكم لەسەر (نامەى)پێشمەرگە لە بەندین خانەى (ئەبوو غرێب) 2 ساڵ بەندكرا , لەبەرئەوەى خزمەتى پێشمەرگەمان دەكرد .باسى مانەوە دەكەیت لەماڵى بەرپرسێك لەسلیمانى .لێرەشدا بێئاگاى خۆتت نیشاندا چونكە هەموو برادەرانى ئێستاش شایەت حاڵى ئەوەن كەمنهەندىِ كەسم نەدەناسى تاپێش كارگێرى بوونم .وەڵاهى تاوەكوو ئێستاش ماڵى تایبەتى كاك (ا س ن) ناناسم . ئەگەر پێشمەرگەى دێرینى و خۆت بەڵسۆز دەزانى دەبێت ئەوەتیش باش بزانیایا كە هەڵبژاردنەكە بەدەنگدان كرا و منیش بەرێژەى دەنگەكانى خۆم بووم بەكارگێرى بەش راگەیاندنى مەڵبەند , باسى بەرێوەبەرى تیڤیە كەدەكەیت , من (2) ساڵەبەفەرمى بەرێوەبەرى تیڤیەكەم نەك (4) ساڵ ,هەرچەند قسەكانت هی گیرفانى خۆتە بەڵام دەبوو شارەزایت هەبووایا لەناو زراندنى كەسانى دیكە.باسى بوجەكەى دەكەیت ,ئەى ئەو ئامێر و كەل و پەلانە بەچ كڕاوە و كێ كڕى ؟ئەگەریش خۆت بە دڵسۆز دەزانێت دەتوانێت زانیارى زیاتر لەناوەندى راگەیاندنەوە وەربگریت .ئەى ئەگەر تیڤییەكە سەر بەناوەندى راگەیاندنە مەڵبەند یان بەشى رێكخستن چ حەقێكى بە تیڤییەكەوەهەیە لێرەشدا بێ خەبەری خۆت پیشان دەدەیت .چونكە من ئێستا بەرێوەبەر تیڤیەكەنیم و بەرپرسى بەشى هەڵبژاردنم نەك راگەیاندن .باسى فەرمان بەری و موچەوەرگرتن دەكەیت لە گەڵ پۆستە حزبییەكەمدا, چ دائیرەیەك مووچەبەفەرمانبەرێك دەدات گەردەوامى بۆنەكات ؟یان ئەگەر وایە فەرموو خۆت بەڵگەكانت بدەرە بە مەڵبەند با لێكۆلینەوەى لەبارەوە بكەن 0 باسى گۆڤار ەكەدەكیت لەراستیدا مۆڵەتى یاسایی هەیە كەلەساڵى 2010 وە دەركراوە ,باسى بوجەى گۆڤارەكەدكەیت , ئەمەوێ ئەوەت پێ بڵێم كەبەهیچ شێوەیەك لە هیچ دەزگایەكى حزبى یان حكومى بوجەى نییە,ئەگەر هەشیبێت نامۆ نییە لەبەرئەوەى گۆڤارەكە بەناوى بەشى راگەیاندنەوە دەردەكرێت نەك بەناوى شەخسى خۆمەوە, مافى خۆشمە خۆم سەرپەرشتى بكەم چونكە سەرنووسەر و خاوەن ئمتیازى گۆڤارەكەم, باسى لێنەزانینى ئەلف و بێى كوردى دەكەیت ,ئەمەتەنها قەرەباڵغ كردنى نوسینە بێبنەماكەتە چونكە من لەساڵى 2003 وە دەستم كردوو ە بەنوسین لە رۆژنامەكاند ,ئیستاش ئەندامى سەندیكاى رۆژنامە نووسانى كوردستانم .باسى كارمەندى وەهمى دەكەیت ,مەڵبەند و مەكتەبى رێكخستن چۆن قبوڵى دەكەن و بەڵگەت چییە ,دەبوایا ناوەكانت بنوسیایا .باسى خانوو دەكەیت لە خورماتوو وئەى باشە لە چ گەرەكێكە و ژمارە ى خانووەكە چەندە و دەشتوانى وێنەیان بگریت ,ئەمەئاسانترین بەلگە بوو گەر راستت بكردایا .باسى خانوو دەكەیت لە سلێمانى كەدەڵێى خانوم هەیە لەسلێمانى ,ئەگەر وێنەى خانوەكەى خۆمت بگرتایاو لە نوسینە بێبەناماكەتدا داتبگرتایا ئەوە خەڵكى شایەتیان بودەدام بەنەخێر لەوەى كەنوسیوتە .ئەگەرهەشم بَێت عەیب نییە .باسى برایەكم دەكەیت كەپێشمەرگەیەو گوایە تەركە ,بەڵام لەم شارە پڕلە مەترسیەدا دەكرێت بێ پاسەوانى شەوانەبم , حەق وایە ئەوەش بزانیت كە بەرپرسەكانى دیكەش لە و پاسەوانانەیان هەیە .لەكۆتایدا باسى رێكخستنى لیژنەیەك دەكەیت بۆئەوانەى كەبێ بەڵگە نوسیوتە ,ئەى جەنابت بۆ ناوى خۆتت نەداوە ,یان لیژنە لەگەڵ كێ دانیشێت و بەڵگەكانى بخاتە بەردەستیان تالێى بكۆڵنەوە .یان ئەمانە تەنها قسەى گیرفانە كۆنەكەى خۆتە و وەكوو بوختان بەكارت هێناوە كاكەى دڵسۆز
.(ئەگەر لە بە رچەند هۆیەك نەبوایا وڵامم نەئەدایتەوە چونكە خەڵكى من و خانەوادەكەم باش دەناسێ.)

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە