به‌ر پرسيكى يه‌كيتى باخه‌وانه تايبه‌ته‌كه‌ى له‌سه‌ر كۆمه‌له‌ى پيشمه‌رگه ديرينه‌كان داده‌مه‌زرينيت .
Saturday, 31/05/2014, 12:00
سه‌ره‌راى بوونى چه‌ندين كارى ناياساى و گه‌نده‌لى (محمه‌د عه‌زيز شه‌هاب ) ناسراو به شيرزاد باوه‌نورى به‌رپرسى لقى گه‌رميانى كۆمه‌لَه‌ى پێشمه‌رگه ديرينه‌كان و ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى ناوه‌ندى يه‌كيتى نيشتمانى كوردستان ، نزيكه‌ى 6 ساله هاولاتيه‌كى به‌ره‌گه‌ز عه‌ره‌ب كه خه‌لكى ناوچه‌ى شاره‌بانه به‌ناوى (خالد) ، به پله‌ى ئه‌فسه‌ر دايمه‌زراندوه له سه‌ر ميلاكى لقى گه‌رميانى كۆمه‌لَه‌ى پيشمه‌رگه ديرينه‌كان و مانگانه برى مووچه‌كه‌ى (500000) هه‌زار ديناره به‌لام ناو براو ده‌وامى كۆمه‌لَه‌ى پێشمه‌رگه ديرينه‌كان ناكات ، شيرزاد باوه‌نورى كردويه‌تى به باخه‌وانى باخه تايبه‌ته‌كه‌ى خۆى كه ده‌كه‌ويته گه‌رِه‌كى كه‌لارى كۆنه‌وه ، (خالد) و خێزانه‌كه‌ى تا 5 مانگ پيش ئيستاش له ناو ڤيلاو باخه‌كه‌ى شێرزاد باوه‌نوريدا ماونه‌ته‌وه و له‌وى ژيانيان به‌سه‌ر بردوه و باخدارى باخه‌كه‌ى شيرزاديشيان كردوه ، به‌لام له پيش 5 مانگ ئێش ئێستا خانويه‌ك به كرى ده‌گرن له گه‌ره‌كى كه‌لارى كۆن و خالد ئه‌بيته خاوه‌ن دوو كان و ئيستاش به‌رده‌وام مانگانه موچه (500000) ديناريه‌كه‌ى وه‌رده‌گرێت و باخه‌وانى باخه تايبه‌تيه‌كه‌ى شێرزاد باوه‌نوريش ده‌كات و ده‌وامى كۆمه‌له‌ى پيشمه‌رگه‌ردێرينه‌كانيش ناكات .
تێبينى / خوێنه‌رانى خۆشه‌ويشت ، به‌لَگه‌ى زياتر و گه‌نده‌لى زياترى شيرزاد باوه‌نورى ماوه بۆتان بخه‌ينه رِوو .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست