تاکەی بناڵێنم
Monday, 08/10/2012, 12:00
ڕێکخستنی باوکی دوین
تاکەی بناڵێنم
بەدەست وەرزی بێ بارەوە
هیوای سالانی لاوێتیم
هەمووی ووشک بوو لەناخەوە
چرۆی تەمنم ژاکا وە
بە دیار دڵی بێ باکتەوە
بەسەر سیمای چیمەنێکە
گۆڵی بەهارم ناشتەوە
بۆچی هاتی کە ئەتزانی
دڵ جامێکە بە ىی دیمەن
زەردە خەنی لێوی خەمە
بزەی لێوم دەخواتەوە
لە وڵاتی ژیان وێڵ بووم
کەسێک نەهاتە سەردانی
ئاسۆی کەلم دوور کەوتەوە
لە دەریاچەی ڕووبارتەوە
نەما چرۆی گوڵی بەهار
نەما ئاوازی سازی شار
پەڵە هەوری دڵم باراند
بە سەر دڵی بێ باکتەوە
مانگی تەمەنم ئاوابوو
نەما شێوە و نەما جۆشی
لە ژوانت سەرگەردان بووم
تەمەن ڕزا بەدیارتەوە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست