دوو بێژەرى زاگرۆس گاڵتە بە كۆسرەت ڕەسول دەكەن
Sunday, 26/07/2009, 12:00
لە هەواڵەكانى درەنگانێكى شەوى 25_26/7 لە كاتى پیشاندانى دەنگدانى كۆسرەت لە یەكێك لە بنكەكان . دوو كچە بێژەر لە زاگرۆس هەواڵەكانیان دەخوێندەوە .زۆر بە ئاشكرا دیار بو لە كاتیى پیشاندانى وێنەكەى كۆسرەت ئەو دوو بێژەرە قەشمەریان بە كۆسرەت كردبوو. بێئاگابوون لەوەى كامێرا گەراوەتەوە سەریان پێدەكەنین و قسەیان دەكرد لەپر بەخۆیان زانى لە پەخشدان و پێدەكەنن لەپڕ یەكێك لە كچەكان (دیالیكتى سۆرانی) وتى وسبە وسبە و كێشاى بە دەمى خۆیدا و بە شڵەژاوى درێژەى دا بە هەواڵەكان .بەشێوەیەك تا كوتایى هەواڵەكان لە نێوان شڵەژان و پێكەنیندا بوون .
لە وانەیە ئەمە حاڵەتێكى ئاسایى بێت .بەڵام كاتێك ئاسایى نیە كە بەرپرسانى پارتى و یەكێتى كە قسە دەكەن دەڵێن ئێستا برایەتى سەركردەكانى ئەو دوو هێزە دابەزیوە بۆ ناو جەماوەرى پارتى و یەكێتى (جەماوەر نەك راگەیاندنەكانیان).
لە حاڵەتێكى تریشدا ئاساى دەبوو ئەگەر ئەو دوو بێژەرە بتوانن هەربەوجۆرەى قەشمەریان بە كۆسرەت كرد بە سەرانى پارتیشى بكەن ....
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست