د . عبدالقادر سڵاوێكی گۆڕان
Thursday, 11/03/2010, 12:00
بەڕێز لێپرسراوی كۆمیتەی زانكۆی سلێمانی ، كەسایەتی ڕۆشنبیرو ڕووناك بیری زانكۆی سلێمانی سڵاوێكی پاك و بێگەرد وەك پاكی خۆت لە كاروكردەوە و ئیش و كارەكانتدا، لەم كاتەدا گەلی كورد پێویستی بەگەورەیی كەسانی وەك تۆیە لەم قۆناغەدا ، پێویستیمان پێتە ، وەرە لەگەڵ چینی ڕۆناك بیرو ڕۆشنبیرو ڕەمەكی خەڵك دەست تێكەڵاو بكە كە هەموویان ئامانجیان (گۆڕانە) تۆ زۆر لەوە گەورەتری كە لەناو ئەو گەندەڵانەدا دانیشتویت وەرە بۆ گۆڕان پاكی خۆت بسەلمێنە ئەی ڕۆشنبیر، كەسانی وەك ئێوە كۆمەڵگا هەمیشە دەستتان دەگوشێ ، ئێوەی پاك هەمیشە زیندوون، وە پاشان ئەوەی لەم خولەدا نەگۆڕێ دڵنیات دەكەمەوە دەدۆڕێ، تۆ ئەو مرۆڤەی پێش بینی وورد و گرنگت هەیە لە هەموو كۆڕو كۆبوونەوەكاندا تكایە ببە بەگۆڕان ئەی ڕۆشنبیرە زیندووەكەی زانكۆی سلێمانی ئەی مامۆستایی ماوەتە كۆن و پەیمانگەی مامۆستایان و زانكۆی سلێمانی دەستت دەگوشم تۆش ڕێچكەی گۆڕان هەڵبگرە، كەسانی وەك تۆ، حیزب هەمیشە مەمنونیانە نەك تۆ مەمنونی حیزب ببیت، یەكێتی پێویستی بەتۆیە نەك تۆ بە ئەوان لە هەموو ئەو پۆستە ئیداری و حیزبییانەی وەرت گرتووە بڕواناكەم یەك خاڵی گەندەڵی لەتۆدا هەبێت ، تكایە ببە بە گۆڕان .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست