شەوى رابردوو، باندێكى تلیاك فرۆشى سەربە پاراستن لە بازگەى حاجى ئۆمەران دەستگیر كران
Tuesday, 14/12/2010, 12:00
رۆژنیە كەنالەَكانى راگەیاندن بنەماڵەى بارزانى و پارتى گویى هەموومانى كەڕ نەكردبێت، بەوەى هەوڵەكنیان چڕنەكردبێتەوە، بۆ بنبڕكردن و نەهێشتنى دیاردەى بە قاچاخهێنانى مادە هۆشبەرەكان، لە سنورەكانى ئێران و توركیاو سوریاو شارەكانى عێراقەوەو،ماوەماوە چەند گەنجێكى نەدارو بێكەس و هەژارو بێكارمان نیشاندەدەن، گوایە بەو تۆمەتانەوە دەستگیركراون و، بۆ سەدان ساڵ ریسواوى ناو كۆمەڵگایان دەكەن، بەوەى لەشاشە روو زەردەكانیانەوە نمایشیان دەكەن، هەرچەندە لەگەلأ بنەماكانى ماڤى مرۆڤ ناگونجێت، چونكە پێدەچێت و دواى تەواو بوونى سزاكانیان ببنە مرۆگەلێكى باش و سودیان لەو سزایانە وەرگرتبێت، كە پێ تاوانبار كراون!
بەڵام تا ئێستا بەرپرسى یەكێك لەو باندانەمان لە شاشەكان و راگەیاندنەكانەوە نەبینیوە؟!
هەركاتێ ئەو پرسیارانە دەكەین پێمان دەڵێن لێكۆڵینەوەیان تەواو نەبووە، ئەى بۆچى بچوكەكان بە هەفتەیەك تاوانبار دەكر]ن و سزاكەشیان بەسەردا دەسەپێنرێت؟!
بە گوێى خۆم چەندین جار گوێم لە عەمید فرسەت دۆڵەمەڕى بەرێوەبەرى نەهێشتنى مادەهۆشبەرەكانبووە، كە وتویەتى، هەموو سەرەك ماڤیاكان سەربە پاراستن و ئاسایش و زێرەڤانین و، یا یەكێكى سەربە مەكتەبى سەرۆك لەپشتیانە!
شێخۆ دۆڵەمەڕى كە مرۆڤێكى بەتەمەنەو، چەند جارێك بە مەسعود بارزانى گوتووە: كە سیامەند حالى براى نەزهەت حالى بەرپرسى پاراستنى سەلاحەدین، بە ئاشكرا پشتیوانى ئەو باندە دەكات، كە چەندین جار لیان دەستگیردەكرێت و پاش هەفتەیەك بە بێ بریارى دادگاى هەولێر ئازاد دەكرێن!
سیامەند حالى ئەو هەلەى كۆنگرەى بە فرسەت زانیوەو، شەوى رابردوو لەگەڵ 4 كەسى بارزانى و ئێرانیەك 4 كیلۆگرام تلیاكى لە رەزائیەوە بۆ هاتووەو لە مەرزى حاجى ئۆمەران كاتێ بە دەستى گەیشتووە، تیمەكانى سەربە عەمید فرسەت دۆڵەمەرى هەر 4 یانیان دەستگیركردووەو، بۆتە شەر لە نیوانیان و، بەلام دواى ئەوەى پەیوەندیان بە پاراستنەوە كردووە، ئەوانیش بە كەلەپچەكراوى وەریان گرتوون و، ئەمرۆ هەر 4 تاوانبارە ماڤیاكەى سیامەند حالى ئازاد كراون...سەمەرە لەوەدایە سیامەندى براى نەزهەت حالى بە گۆترە كراوەتەوە ئەندامى ئەو كۆنگرەیەى كە بارزانى زۆرى بەسەردا هەڵداو، ئەوەش پیاوەكانى عێل و خزمەكانى خۆیانن، كە نە گەندەلأى نەدزى نە تلیاك فرۆشتن، نە لەشفرۆشى هیچ یاسایەك نایان گرێتەوە!
ئەوان واتە بارزانى یەكان خۆیان لەسەروو یاساوە دەبینن و، نەك هەر ئەمە خۆیان بە خەڵكى عۆجە دەزانن و، خهڵکی کوردستانیش بە هاوڵاتى پلە 3!!!!
چەندین جار شەعبان شەعبان و رێبەرو ئیبراهیم و هێمن هەورامى ئاگادارى مەسرۆر بارزانیان كردۆتەوە، كە سیامەند سەرپەرشتى 2 باند دەكات:
یەكیان باندى لەشفرۆشى دووەمیان باندى قاچاخچێتى مادە هۆشبەرەكان! سیامەند لەلایەن پاراستنى لقى 1ى دهۆكیشەوە چەندین جار راپۆرتى لەسەر بەرزكراوەتەوە بۆ مەسرۆرو تا ئەوەى مەسعود بارزانیش لە نزیكەوە دەزانێت، سیامەند ئەخلاقى منداڵە بارزانیەكانى دیانا و سۆران و میرگەسۆرى تێكداوەو، شێخ یەعقوب بارزان كاتێ قائیمقامى مێرگەسوربوو،3 جار سوكایەتى بە سیامەندى كورى حالى دۆڵەمەرى كردبوو، بەوەى بە چەند ئافرەتێكى بەدرەوشتى بارزانى یەكانیان لەناو باخەكەى نزیك گوندى سارداو بینیى بوو!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست