گەلێک شت هەن ئەبن بەمێژوو ، ڕووداو بەسەرهات..داستان ،چیرۆك،شەڕ ، ئاشتی ،داهێنان ،.. هتد.. زۆری ئەوشتانەش کەدەبنە مێژوو دەبنە سەربەرزی و .. هەندێکیشیان مرۆڤ تووشی شەرمەزاری ئەکات . گرنگ ئەوەیە ئەو شتانەی کە ئەبن بەمێژوو کارکردن بۆسڕینەوەیان هەروا ئاسان نیە.. چونکە مێژوو دڵی ڕەقەو بەزەی بەکەسدا نایەتەوە.....
ڕەجەبی پەلکە پاقلەخۆر لە تەمسیلی (هەبوو نەبوو) .. کەساییەتی یەکی گێژو تەمەڵ و بێ عەقڵ دوای گەڕان بە دوای شارداو دوایش دۆزینەوەی هوشیاری توانی بگاتە ئامانج و ئاواتەکانی و دەستکەوتنەوەی متمانەی خۆشەویستەکەی و هەڵساندنەوەی کەسایەتیە ڕوخاوەکەی خۆی .... دیارە نموونەی تریش زۆرن کە وون بوون و دواتریش خۆیان...
لەبەر دەمی مێدیایەکی زیندوو بە بەرچاوی زۆربەی بگرە هەوو کوردزمانێکی ئەم دوونیایە و لەکەناڵی ڕووداوەوە زۆر ڕاشکاوانە و بەزمانێکی زۆر بازاڕیانە کەسایەتی بەناو دکتۆر و خۆ بە فەیلەسوف لەبوارەکانی وێژەو نووسین و وێنەکێشانیش فەرهاد پیرباڵ ڕاشکاوانە ...(ئەمە جگە لە هەموو ئەو چاوپێکەوتنانەی کە دەزگا میدیایەکان...