کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پارتی ئەڵێت دەنگ بدە بە مێژوو ؟؟!!

Monday, 14/04/2014, 12:00





گەلێک شت هەن ئەبن بەمێژوو ، ڕووداو بەسەرهات..داستان ،چیرۆك،شەڕ ، ئاشتی ،داهێنان ،.. هتد.. زۆری ئەوشتانەش کەدەبنە مێژوو دەبنە سەربەرزی و .. هەندێکیشیان مرۆڤ تووشی شەرمەزاری ئەکات . گرنگ ئەوەیە ئەو شتانەی کە ئەبن بەمێژوو کارکردن بۆسڕینەوەیان هەروا ئاسان نیە.. چونکە مێژوو دڵی ڕەقەو بەزەی بەکەسدا نایەتەوە.. هەندێ شتیش هەن کە نابن بەمێژوو لەو شتانەی سەروەی کە ناووم هێنان بەڵکو دەبنە بیرەوەری .. بیرەوەریش کەم وزۆر دوور وکۆن لەناوئەچن بەڵام فاکتەرێک هەیە کە ئەم بیرەوەریانە نەهێڵێت وون بێت ..
دەم زەردکردنەوەی ئەم بیرەوەریانە وهەردەم خستنەوەبیری هەمەکاتەو بەزموو رەزم بۆگێڕانیان ! گەلێ شێوازی تر بۆ نەمراندنی ئەو بیرەوەریانە و هەوڵدان بۆ بەزۆر خستنە قاڵبی مێژووەو کاریان بۆ دەکرێت. بەتایبەتیش ئەو بیرەوەریانەی کە تاڵن و لە مێشکی خاوەن فاکتەرەکەدا بەئاستەم بتوانرێت بکرێتە دەرەوە!.. لەپۆلی شەشەمی سەرەتای کاتێك مامۆستای وانەی عەرەبی لەسەر نووسینی ئەلفێکی مە‌قێورە کەبەزیاد نووسیم لەکاتی اعراب کردنی ڕستەیەکدا لەسەر تەختە ڕەشی قوتابخانە کە زمانی من نەبوو ؟..بۆکسێکی کێشا بەدەموو لووتمابوو بەهۆی بەربوونی خوێنی لووتم دوای زیاتر لە چارەکە کاتژمێرێك لە خەستەخانەش بەگران خوێنەکەی گیرسایەوە. .. ڕەنگە هاوپۆلەکانم شایەت حاڵی ئەم ڕاستیە بن.. ئێ ئیتر ئەمە نابیت بەمێژوو !!! ئەمە بیرەوەریە ! پارتیش ماوەیەك شەڕتان کرد کە ئاشبەتاڵێکی مەزنتان لێ خستەوە زیاد لە ملێونێ کەستان سەرگەردان و دڵشکاو کوژرا و بریندارکرد .. ئاخر ئەمە ئەو بیرەوەریە تاڵەیە کە بیسەپێنی بەسەر مێژوودا ئیدی مێژووش بێڕەحمکردن بەشەرمەوە باسی لێوە ئەکات ئیتر ئێوە بۆ ئەتانەوێت مێژوو شەرمەزار بکەن ؟! با ئەم بیرەوەریە هەر لەبیرە سەقامگیرەکەی خۆتاندا بمێنێتەوە .. لەهەمووی شەرمەزارتر لە کاتی بانگەشەی دەنگداندا کردووتانە بە درووشم و قسە.. ئەڵین دەنگ بدە بە پارتی دەنگ بدە بەمێژوو یان دەنگ دان بەپارتی دەنگ دانە بەمێژوو.. چوون بۆ خەستە خانەو چارەسەرکردنی خوێن وەستانی لووتم بۆمن بوو بە مێژووە .. ئێ پارتی کەتەنها بۆکس هاوێژەکە بووبێت بێ چارە سەرکردن!!
پێمان ناڵین چارەسەرتان بۆ ئەو شٶرشە ئەنجامەکەی کە ئەبوو بە مێژوو ! چی بوو ؟ ئیتر مێژووی چی بانگەشە هەرچۆنێك ئەکەن بۆ خۆتان و حیزبەکەتان ئەمە شتێکی ئاساییە بەڵام ناوی مێژووی لێ مەهێنن.. بۆ ئێوە مێژوو خۆ بەستنە بە دەسەڵات و بنە ماڵەوەوە هەرکە لەو دوانەش بترازێت ئەو ا دڵنیابن ئەبن بەبیرەوەری !! !دەسەڵات هەتاسەر بۆکەس نابیت و بنەماڵەش ! مێژوو زۆریانی خستۆتە بیرەوەری ڕەشەوە نموونەکانیشیان خۆتان لەبەرچاوتانە!...

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە