19خاڵه‌که بۆ کوێ چوو؟
Saturday, 20/11/2010, 12:00
زۆرمان بیست و زۆرمان بینی هه‌ر له به‌ڕێز مه‌حمود عوسمانه‌وه بۆ فریاد ڕه‌واندوزی و بۆ خالید شوانی که هه‌مویان ده‌یانوت کورد داواکاریه‌کانی له نۆزده خاڵدا ڕوون کردۆته‌وه و ئاماده‌نین پشتگیری که‌س بکه‌ین بۆ پێکهێنانی حکومه‌تی به‌غدا ئه‌گه‌ر وه‌ڵامی ئه‌و خاڵانه وه‌رنه‌گرینه‌وه!
واته به پێی قسه‌ی ئه‌و به‌ڕێزانه بوایه نه‌ده‌بو کورد ده‌نگ به سه‌رۆک وه‌زیران بدات پێش وه‌رگرتنی وه‌ڵامی نوسراو له‌و لایه‌نه‌ی که کورد ده‌نگی پێ ده‌دات!
کاتێکیش به‌ڕێز سه‌رۆک بارزانی گه‌ڕایه‌وه له به‌غدا له پرێس کۆنفرانسه‌که‌یدا و له وه‌ڵامی یه‌کێك له ڕاگه‌یاندنه‌کان که پرسیاری
19 خاڵه‌که‌ی لێ کرد به‌ڕیزیان وتیان:
19 خاڵه‌که ماوه و ئه‌گه‌ر وه‌ڵامی ئه‌و خاڵانه وه‌رنه‌گرینه‌وه حکومه‌ت پێك نایه‌ت... وه ته‌نانه‌ت بۆ دڵنیاکردنه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌نوسان تۆزێك وه‌ستا و پاشان پرسی : وازیحه؟...... واته پرسی: ئایا وه‌ڵامه‌که‌م ڕوونه.
جا به‌ڕێز بارزانی ڕێگه‌م بده له بری ئه‌و ڕۆژنامه نوسه منیش ئه‌م پرسیاره‌ت لێ ده‌که‌م:
ئه‌وا حکومه‌تی به‌غدا پێك هات و ئێوه ده‌نگتان دا به مالیکی، خه‌ڵكی ئێستا پرسیارتان لێ ده‌کات و ده‌ڵێت:
کوانێ 19 خاڵه‌که ؟ داواکاریه‌کانی کورد چیان لێ به‌سه‌رهات؟
به‌ڕێز بارزانی پرسیاره‌که‌م ڕوونه؟
ئه‌گه‌ر ڕوونه تکایه وه‌ڵام...
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست