هەر وەک لە ناو خەڵکا باوە و باس ئەکرێت، هەر کاتێک پارتی پاترییەکەی زەعیف بوو، ئیتر کێچ ئەچێتە کەوڵی خودی سەرۆکی بنەماڵە و حیزبەکەی وئەیانەوێ بە هەر شێوەیەک بێت رۆڵی ' کوڕی باش' ببینن، بە تایبەتی دوای ئەو شکستانەی سەرۆکی بنەماڵە لەسەر ئاستی هەرێم و عێڕاق تووشی بووە و دواتر تێوەگلانی زیاتر...
چارلی چاپلن/ی مەزن ئەڵێت : دوژمنی گەورەی من ' کات' ە ، خواست و بەرنامەی زۆرم هەیە بۆ ئینسانیەت ، نازانم کات ڕێگە بە هێنانە دی چەنیان ئەیات ..ئەمە ووتەی کەسێکی خەمخۆری خەڵکی غەیری خۆیەتی،ئەو لە خەم وهەست کردن بە ئازارەکانی کەسانی ترەوە ئەو پەندەی ووتوە، کە ئەمەش ڕێک پێچەوانەی هەڵوێست و بۆچونی دەسەڵاتدارانی...
گەرچی قەیرانی دارایی ئەمڕۆی هەرێم زۆر خەڵکی گرتۆتەوە، بەڵام ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانەی ئەڕژێنە سەر شەقام و داوای بچوکترین مافی خۆیان ئەکەن کە مووچەیە، هەقی خۆیانە کە زۆر لەوە زیاتر بەرامبەر دەسەڵاتدارانی ڕژێمەکەی هەولێر بکەن ، چونکە ئەوان و چەندین توێژی تری کۆمەڵانی خەڵک بەشی هەرە...
..... من کاکە هێمن بنەسڵاوەیی ناناسم و پێویستم بەوە نیە بچمە بنج و بناوانی تایافەکەی تا بیناسم ، ئەوەنە ئەزانم کە بە من ئاشنایە، چونکە هەر کەسێک چەوسایەوە و ئازادی لێ زەوت کرا لە بەرەی منە و ئازارەکانمان یەکە، پارتی و بنەماڵەی تاجی ئاش بەتاڵ لەسەرکراو وا ئەزانێت بە سەر تاشینی کەسێک ، ئیتر مێژووە...
.... يەکێتی هەموو ڕێگاکانی تاقی کردۆتەوە، بە هاوپەيمانێتی ستراتيجیشەوە و زۆر جاریش پشی پشی و خۆ بە برا بچوک زان ، گروپە ئیسلامیەکان چەندین جار نەرمیان نواندوە و جار جارەش ئەم بەر و ئەو بەریان کردوە ، بەڵام جگە لە سوتاندنی بارەگاو ڕاونانی خۆیان هیچی تریان لێ حاصل نەکردوە، گۆڕان سەرەڕای وەستان لە...
ململانێی سیاسی لە نێوان ئەو هێز و حیزبە سیاسیانەی پابەندگیری پرنسیپە دیموکراسیەکانن کارێکی دروست و ئاساییە و بنەما دیموکراسییەکان هەرگیز ڕێگە نایەن هێزەکان دەست بخەنە بینەقاقای یەکتر وململانیەکان بە تراجیدیا تەواو بێت، بەڵام لە بوونی هێزێک ،لایەنێک، حیزبێک کە پرنسیپە عەشایەری و خۆ بەزلزان و وەهمی...
ڕاکردن ، هونەری خۆی هەیە و هەموو کەسێک ڕۆژێک لە ڕۆژان پێویستی پێی ئەبێت ، جا دەسەڵاتدار و ڕەعیەت ، پارلەمانتار و دەنگدەر ، دەوڵەمەند و لات، هەریەک بە جۆرێک و خێراییەک ئەو هونەرە پەیڕەو ئەکەن، بۆ نمونە دەنگدەر ناتوانێت هەموو هەفتەیەک بچێتە سەر سندوقی دەنگدان و دەنگ بە پارلەماتارێکی تازەی خواستی...
بە پێی هەموو عورف و عاداتێکی دیموکراسی، لە نێوان لایەنەکانی پارلەمان دەرگا ئاوەڵەیە بۆ هەرچ ڕێک کەوتن و لێک تێگەیشتنێکی سیاسی ، ئەوەش لە پێناو ئەو ئامانج و ئەجیندا هاوبەش و نزیکانەی هەیانە و لە چواچێوەی بەرژەوەندی گشتی و نیشتمانی ،مەرجیش نیە ئەو نزیک بوونەوە وڕێک کەوتنانە پێویست بەوەبکات لە لایەن حیزبەکانی...
دوای دروست بوونی گرژی لە نێوان هێزە چەکدارەکانی دەسەڵات و کۆمەڵێک خەڵکی ئامادە بووی نوێژی هەینی لە هەولێر، گوایا خوتبە بێژەکانی ئەو مزگەوتانە چوونەتە بەرەی میللەت ولە ووتار خوێندن قەدەغە کراوون! ئەو بڕیارەش لەو دیمەنە ڤیدیۆیە بە ڕوونی ئەبینرێت کە چۆن دەمانچە بە دەستێکی ئەفەنی شێتگیرانە بەر بۆتە...
ڕاستە کە زۆر جار سەرۆکی پارتی ، قسەیەک و بەڵێنئک ئەدا کە پێچەوانەی ئەوەیە ماوەیەکی کەم یان زۆر پێش ئەوە ووتویەتی و یەک ناگرنەوە و شایانی ڕەخنە و قورستریش لە ڕەخنەیە ، بەڵام خۆ ئەو زاتە حاشییەکی زۆر و زەبەندی دەست بە سنگەوە گرتووی هەیە کە مانگانە بە مەلایین دۆلار لە سەر حیسابی بودجە و قوتی خەڵک "خەشنۆش"...
زۆر جار که که سێک تووشی نهخۆشی "له خۆ به زلتر زان" ئه بێت هه موو ژیانی به قە یران و گرێ کوێرە ی (وهم) و وونبوی فانتاسیا ئه باتە سەر، جا که ئه و حاڵه تە تووشی بنه ماڵە یان حیزبێک ئه بێت ئه و نه گبه تیه گه ورە و کاریگه ر تر ئه بێت، چونکه کار دانه وەی ئه و "خە یاڵ پڵاوەی" حیزب و بنه ماڵە زۆر به نێگە...
ئەگێڕنەوە جارێکیان دزێک ڕاپێچی دادگا ئەکرێ بەدوگیرفانی پڕ لەپارەوە، یەکەمجار حاکم لێی ئەپرسی: چۆن ئەوهەموو پارەیەت دزیوە؟ کێی ترت لەگەڵ شەریک بوو؟ دزەکە ئەڵی: قوربان خۆت ئەزانی ئەمڕۆ ئەزمەی سیقەیە و سیقەم بەکەس نی یە و هەر خۆم کردومە، بەڵام وەعد بێ ئەمجارە وازم لێبێنن ئەبم بە پیاویکی ساڵح و چاکسازی...
( ئەوەی ڕاستی نازانێ دەبەنگە، ئەوەی ڕاستی ئەزانێ دانی پیانانێ.. تاوانبارە .. بێرتۆڵد برێشت)... دواجار (حاجی یە سیاسی) یەکانی پارتی بەدەم دانسی (ساڵسا) وە پەردەی بێجورئەتیان دڕاند و بڕیارێکی مێژوویی و دانسقەیان دا، ئەویش کارکردن بۆ دادگایی کردنی ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان بەتۆمەتی خیانەت کردن!! لەکورد...
... یەکێک لە هەزەلیترین کار و ڕەفتارەکانی پارتی ئەوەیە کە پییوایە هەرچی دام ودەزگا حکومی و تەشریعی و داد لە هەریم هەیە هەر هەمووی خێر و بەرەکەتی (ڕێبازەکەی بارزانی) یە و مەکرەمەیەکی پارتی یە بەسەر خەڵکی هەرێمدا دابەشی کردووە، لەم سیاقەشدا بچوکتری جوڵە کە لە بەرژەوەندی پارتی و کورسیە بە (سرێش) داڕێژراوەکەی...
... ههرجارێك دهسهڵات، پاساوێكی بۆ مهسهلهی "گهندهڵی" هێنابێتهوه ده مهتر بڕی نهكردوه و پاش ماوهیهك بۆ نوكتهیهكی تر گهڕاوه بۆئهوهی (عهباپۆشی) خۆی پێ بكات... ماوهیهك وتیان "گهندهڵی كەلتوره!" بهڵام كه دهركهوت گهندهڵی و كەلتور مهشریق و مهغریب دورن له یهك، قاز...