• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 6
  • 7
  • 8
  • 9
  • 10
  • 11
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

پشکۆ ناکام: خاڵ

گاڵتە بازاڕی دەنگدان بۆ پرۆسەی کورسیراندۆمەکەی بنەماڵە و پارتی پاشکۆی کۆتایی هات، هەروەک چاوەروان ئەکرا بەرەی دەستەمۆی  پلە و پایە زۆرینەی هێنا بە دەنگدەرانی پارتی و هاو ئاوازەکانییەوە ، بەڵام  دیاردەیەکی تری لەگەڵ خۆیا هێنا ئەویش بەرەی " هاو بەڵێ" کانی پروسەکەیە..ئەمەش ئەو کەسانەن کە تا رۆژێک...

پشکۆ ناکام: دۆڕاندۆم

.....پاش ئەوەی بۆ جارێکی تریش پارلەمان ئیفلیج کرا ، ئیتر هیچ بوار و بەهانەیەک نەماوە بۆ خۆهەڵخەڵەتانن کە بەتەما بین کەسانێکی ناو ( ی.ن.ک) باری خواری وەزعەکە راست بکەنەوە ، دەرکەوت باڵ و ڕان و سیقەتۆرە لە ناو یەکێتی هەمووی قسەی قۆڕە و ئەو حیزبە وەک کۆمپانیایەک بە گروپێکی دوو سێ کەسی بەڕێوە ئەبرێت و چیان...

پشکۆ ناکام: خراپتر

....بەر پرسێکی پێوە لکاوی بنەماڵە کە جگە لە "بێ ئومێدی" هیچی تری لێ نە سەوز و نە زەرد ئەبێت ، پێمان ئەڵێت ( ..هەر کوردێک غیرەت و ناموس و شەرەفی !!هەبێت لە 25/ی ئەیلول چاو ئەنوقێنێ و یادێک لە سەد ساڵەی نەهامەتییەکانی کورد ئەکاتەوە...) پێشەکی سەیرە بەم ئاخر و ئۆخریە ئەو زاتە ئەو ناموس و مولحەقاتەی هاتۆتەوە...

پشکۆ ناکام: موراڵ

.....چۆن هەموو ئەزانین کە بنەماڵە و پارتی پاشکۆی گەندەڵترین هۆز و بنەماڵەن لەسەر ئاستێکی زۆر بەر فراوانترلە کوردستان، هەرواش ئەزانین ئەم بنەماڵەیە و بیرکردنەوی " ئەقڵانی" ئەوەنە دوورن لە یەک وەک دووری 30/ی  لە 31/ ی ئابەوەیە  ، سەرەڕای ئەوەش کەسانی غەبغەبەیاری سەر بەم بنەماڵە هەزار پیاوە  جار...

پشکۆ ناکام: مورتەد

ریفراندۆم وەک رووداوێکی گەورە و مێژوویی لەسەر دەستی بنەماڵەیەکی  مێژوویی و جوگرافی جائیز نیە هەروا بە سادەیی و بێ رازاننەوە بێتە دی ، بەتایبەتی گەر زانیمان ڕیفراندۆم وەک  "مەنجەڵ" یەکەم کەرەسەی لێنانی دەوڵەتی کوردیە و بۆ خۆشکردنی تامی ئەو خواردنە کە هەرگیز لە ژێر دانا دەرناچێت پێویستە چەن بەهاراتێک...

پشکۆ ناکام: پرد

.....بەکار هێنانی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان وەک تاکتیک بۆ گەیشتن بە مەرامی تایبەتی حیزب هەردەم لەو حیزب و گروپانە ئەوەشێتەوە کە سیستەمی بنەماڵەیی تیایا بەڕێوە ئەچێت و پرنسیپێکی سەرەکی کارکردنیانە وەک ئەوەی ئەمڕۆ لە کوردستان لەسەر دەستی بنەماڵە و پارتی پاشکۆی ئەبینرێت ، پارلەمان کە دەستکەوتێکی نیشتمانی...

پشکۆ ناکام: موعجیزە

لە ڕووی سایکۆلۆجییەوە وا باوە کە کەسێک لە ناو خەڵکا بە چی ناسرا، ئەم بۆ داپۆشینی، پێچەوانەکەی باس ئەکات، تا ۆێنەیەکی رێک ئەو دیوی خۆی نیشان بات، کەسێکی ڕەزیل و پیسکە زۆر باسی دست بڵاوی خۆی ئەکات و چۆن مەسرەف گرانی پارەی پێ نەهێشتوە، نەخوێنەوارێک حەز ئەکات دایمە لە پشتی چەن مایکرۆفۆنێکەوە بە سەعات باس...

پشکۆ ناکام: کورسیڕاندۆم

شکست و هەنگاوە فاشیلەکانی دەستەڵاتی کوردی و بەناو حکومەتەکەی، ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر کەڵەکە ئەبێت و وا بڕوات بنەماڵە و پارتی پاشکۆی ئەبێت چەن "سایلۆ" یەک بۆ هەڵگرتنی قەیرانەکان دروست بکەن، لە گەرمەی ڕوو بەڕوو کردنەوەی بەرپرسیارێتی فەشەلەکان  بەرامبەر بە دەستەڵات، تازە بەتازە ئەیەوێت مۆدێلێکی تری خۆڵ کردنە...

پشکۆ ناکام: فڕفڕۆکە

...... هەر کەس سەیرێکی خێرای کۆبونەوەی سەرۆکی بنەماڵە و دەور و پشتەکەی لە مەڕ (ڕیفراندۆم)!بکات یەکسەر سەرەک خێڵ و موریدەکانی یان سەرەک عەشیرەت و ڕەعیەتەکەی  یان لە باشترین حاڵەتا ملیاردێرێک و خەلفە و شاگرد و بەردستەکانی یەتە بەر چاو، چونکە دیارە لەو کۆبونەوەیە بە بڕیاری موسبەق دانراوە جەماعەت کەی...

پشکۆ ناکام: هەڵبژاردن

.....پاش هاتنە کایەی ئەجندای بیرکردنەوە لە دروست کردنی هەرێمێکی سەربەخۆی سلێمانی-هەڵەبجە-گەرمیان کە خۆم تا سەر ئێسقان بەرگری لێئەکەم و بە ڕەوای ئەزانم، لەبەرامبەر ئەمەیا ئەزانین هەڵوێستی میدیای حاشییەی بنەماڵەی دەستەڵات ئەبێت چۆن بێت، بەڵام ئەوەی چاوەڕوان نەئەکرا کەسێکی "بەزیو" لە گردەکەوە بکەوێتە وێزەی...

پشکۆ ناکام: بەرزتر لە ئەستێرە

دیسان بارانە ..دیسان بارانی غەم بەخوڕ، خوڕتر لە چەمەکانی ئەم خاکە ئەبارێ ...دیسان هەوری تەڵخی (مەرگ) ئاسمانی ئەم وڵاتە دائەپۆشێ..دیسان ئاهو ناڵەی بێ کەس و بێ دەرەتانی کوچەو شەقامی شارەکان وەک سەمفۆنیایەکی شیوەن، بوە بەسەردێڕی هەواڵەکان ..***دیسان و دیسان ..سفرەی خاڵی هەژارەکان لە (ئومێد) دابڕا..بەمەرگی...

پشکۆ ناکام: گــــــــــۆرانی

چەن سەیرە ، زۆر جار چەن ساڵێکی هەوڵ و تەقەلان بۆ هێنانەدی مەرامێکی سیاسی گەورە، لە ڕێی کارێکی بچوک و کەم خایەنەوە یەتە دی و لە کۆڵ مەشەقەتی هێنانە دی ئەو مەرامە دەبینەوە ... بۆ نمونە کاتێک سەربەخۆیی کوردستان ئەبەسترێتەوە بە دەرچونەوەی (مالکی ) بۆ پۆستی سەرەک وەزیرانی عێراق، ئەمە خۆی لە خۆیا بیتاقەکەو...

پشکۆ ناکام: دوعا

پاش ئابوری سەربەخۆ و دەوڵەتی کوردی و ڕیفراندۆم،،ئێستا قیتارەکەی پارتی بۆ ڕیفڕاندۆم بوە بە تازەترین نوکتەی میدیاکان، بنەماڵەی دەسەڵاتداری هەرێم وای لە قەڵەم ئەیا کە ڕیفڕاندۆم قیتارێکە و هەرکەس لەو قیتارەیا نەبێت لە ڕیفراندۆم بەبەش ئەکرێ و ئەچێتە دەرەوەی قیتارەکە ، پێش هەموو شتێک لەوەتەی پارتی هەیە خۆی...

پشکۆ ناکام: چەرەس

کورد ئەڵێت شەیتان پەلەی کرد چاوێکی خۆی کوێر کرد ! خۆشبەختانە وەفدی مژدە هێنەری سەربەخۆیی کوردستان پەلەی کرد لەجیاتی چاو کوێر کردن ، نەخشە ڕێگای حیزبەکەیان بۆ چارەسەرکردنی ئەزمە و قوڕبەسەرییەکانی هەرێمی لە بیر چوو..! لەوانەیە جانتاکانیان لەبەر(فستق) جێی مەلزەمەی نەخشە ڕێگاکە نەبوبێتەوە، چونکە وەفدەکە...

پشکۆ ناکام: دەعوەت

ئەگەر سیاسەت و سیاسیەکان ئەوەنە سووک بوو بن و سنعاتەکەیان ئەوەنه ڕەزیل کردبێت، خودایە ئەو خەڵکە بێ گوناهە لەو سووکایەتیە بەدوور بخەی....جارێکی تریش مەهزەلەی ڕیفراندۆم و دەوڵەتی کوردی سەری هەڵایەوە بە شێوەیەکی هەزەلی تر لە جاران، چونکە یەکێک لە بەشداربوانی ڕیکلام کردنەکەی ئەمجارە بۆ ئەو دەوڵەتە کەسێکە...