کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


چەخماخە....

Monday, 17/01/2022, 21:35


ئای چەخماخە
نازانی چی ئەگوزەرێ..
تۆ: یەک
خولە
   و
یەک چەخماخە
ئێستا سەدان خولە
نەک هەر مەزاتخانە
بە ناو هەموو شارا  تێئەپەڕێ
تۆ : تەنیا
   و
كەمال و مارف
ئێستا هەزاران کەمال
هەزاران مارف
نەک وەک " فروج"
وەک پاسەوان 
جگە لە خێسە
چی تریان لێ نابینرێ..
تۆ 
تا باخەکەی شێخ لەتیف
یەک دوانێکت ڕاو ئەنا
ئێستا
ڕاونان و " فت" کردن
دار و درەختیش ئەترسێنێ
خولەش:
سەعاتی بێ قورمیش
چواردەخۆری بێ ئەڵقە
خەوی گەیشتن بە نەزیرە
وەک هەوری پەرتەوازە
هیچی نەما ،
خولەش ناشەلێ
نەزیرەیەک ژنێتی
   و
چەنی تر  وا ن لە باخەکانی
خولەی ئەوسا
بە " مۆڕە"  گەرم ئەبوو گیرفانی
ئێستا: بیرە نەوت
پەرەمێز ئاسا
گەرمایی پێ ئەبەخشێ
"''''''''''''''''''
ئای چەخماخە
کاتی تۆ ، قەرەجاوا
لە نێوان چەخماخە و سازا
تەنها دەنگ هەر چەپڵە بوو
بۆ خولە کانی ئێستا
هوتاف و هاوار و هەلهەلە
لە کەم قوژبنی 
ووڵات هەیە، نەبیسترێ
ئەم خولەیە
نا ، علوجە
كەواتە ئەوەیە : خولە
نا ، ئەویان چەخماخسازە
بە دەنگی چەپڵەی
كەمال و مارفەکان
پەردەی گۆێی مێژوو
لە شەرما ئەدڕێ
.............
ئێستا لە جیاتی چاخانەکەی قەرەجاوا
هەر بارەگایە
دەستەوسان لە دونیا
بێئاگایە
بە دیار خولەی سەردەمەوە
ئەو حەشاماتە
خەو ئەیباتەوە
   و
ئای خولەکەی 
قەرەجاوا
جارانی تۆ و ڕەجەب و گول عومەر
شەوانی شانۆ
پڕ لە ئەستێرەی ئاڵتونی بوو
ئێستا کە هۆڵەکەی " خالدیە" 
وێرانە ..
لە بیری کەسا نیە
شانۆش
لە خەوی قورسی بێزاری
سەری داخستوە
نایەوێ بە چاوی
خولەکانی ئێستا
لە بەهای هونەرا
خۆی" سووک" ڕاگرێ
ئای خولە
كە تۆ هەبووی
لە نێوان پێکەنین
   و
میحنەتەکانی خۆمان ، ژیانمان
یەکترمان ئەدۆزییەوە
بۆ جیا کردنەوەی 
چەخماخە و چەخماخساز
راستی و درۆکان
دونیای بەها ڕاستییەکانی ئینسان
لەگەڵمانا ئاشنا بوو
ئێستاش
لە دوای خولەکەی قەرەجاوا
دەیان و سەدان 
وان لەبەر دەممان..
لە چایخانەکان
لە مزگەوت..لە تەوالێتەکان
لەسەر قەبران
لە ژووری نوستنی ماڵ و ئوتێلەکان
كەمال و مارفەکانی زاەدی "راپەڕین"..!!
لایان وایە 
چەپڵە و سروود بۆیان 
حورمەتی " قەرەجاوا"یان پێ ئەبخشێ
ئای کە بێ ئاگان
نازانن :
حورمەتی چەخماخە
   و
جەخماخەکانی تر
وەک نێوانی ئەرز و ئاسمان 
 ..........وایە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە