ستاف و هاوکارانی "کوردستان پۆست"ی بەڕێز
Saturday, 09/05/2020, 22:27
كۆچی دوایی ناوادەی کاکە"مستەفای حسن گەورە" ناخمی هەژانوە بە جۆرێک کە ماوەیەک ئەخایانێ تا ڕا بێم لەسەر ئەوەی :بەڵێ کاکە حسن کۆچی دوایی کردوە ، بەڵام بەم کۆچەی دونیای جەستەیی جێهێشتوو و چوە ژیانی ئەبەدی ،چونکە غەمخۆری چەوساوە و زۆرلێکراوەکان بە کۆچی دواییان ئەبنە کارەکتەرێکی هەمیشەیی یاد و بیر و سیمبولی هەموو ئەوانەی ئەو لە ژیانیا بەرگری لێکردوون، هەموو کەسێک رۆژێک مەرگ لە دەرگای ژیانی ئەیا ، بەڵام کەمن ئەوانەی لە کردنەوەی دەرگای ژیانیان بەڕووی مەرگا دەرگای ئەبەدییەتیان بۆ ئەکرێتەوە کە کاکە مستەفا یەکێکە لەوانە ،
كاکە مستەفا ی بوێر و بە شەهامەتی هەڵوێست و جوامێری چاونەترسیی بەڕووی نەیارانی ئازادی ئینسان و خۆشبەختی لێقەوماوان وەک ناسناوەکەی خۆی بە گەورەیی ژیا بە گەورەیش بۆ دوا جار چاوی لێک نا... سەبووری بۆ هەموو لایەک....
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست