مەهزەلە

Wednesday, 09/05/2018, 14:59


گەر ئەتەوێ تازەترین نوکتەی ئەم هەڵبژارنە ببیستی  و تا چوار ساڵی تر و هەڵبژاردنێک و نوکتەیەکی ئەو کاتە پێبکەنیت گوێ لەم نوکتەیە بگرە : نوکتەکەش ئەوەیە کە بنەماڵە وپارتی پاشکۆی باس لە "ئیرهابی فیکری" ئەکەن لە شاری سلێمانی بەرامبەر بە کندیدەکانیان...!!! ئێوە بیهێننە بەر چاوی خۆتان کە بنەماڵە و پارتی پاشکۆی هەر لە دروست بونیانەوە جگە لە "ئیرهاب" هیچ کلتۆرێکی تر ئەوتۆیان نەبوە کە نە بچێتە خانەی فیکر و نە بچێتە خانەی شنازییەوە ، ئێستا وەک تولفێکی مەعصوم خۆی نیشان ئەیا و داواکارە کاندیدەکانیان زیاتر رووبەڕوی ئیرهابی فیکری نەبنەوە..!! پێش هەر شتێک فیکری پارتی چیە ؟ گەر فیکری پارتی نیشتمان پەرەوەرییە ئەی 31/ی ئاب لە کوێ بشارینەوە ؟ گەر فیکری پارتی نەتەوایەتیە ئەی ئاش بەتاڵی ساڵی 1975/ بخەینە کام چاڵەوە ؟ گەر فیکری پارتی کلکایەتی نیە ئەی بوونی ئەو هەموو هێزەی تورکیا لە بادینان بە چ سەرپۆشێک داپۆشین ؟ گەر فیکری پارتی خۆشگوزەرانی خەڵکە ئەی ئەو هەموو بێ مووچەیی و  چارەک و چارەک و نیوە لە سجلی کام بانکا بدڕێنین. ؟ گەر فیکری پارتی  ئابوری سەربەخۆیە ئەی ئەو هەموو بەتاڵان بردنەی نەوتە لە کام تانکەرا سەرەونقووم بکەین ؟ گەر فیکری پارتی   عەدالەتی کۆمەڵایەتیە ، ئەی بڕینی مووچەیەکی دووسەدهەزار د یناری (کەم) ئەندامێک لەکام خانەی( کەم) فیکری دابنێین گەر نەڵێین هەر (بێ )فیکری تەواو... گەر فیکری پارتی دیموکراسیە بە تایبەتی لە پڕۆسەی هەڵبژاردنا ، ئەی ئەو هەموو تەزویرانەی هەر هەموو هەڵبژاردنەکان بخەینە تابوتی کام مردوەوە کە بۆی نەبێ دەنگ بات. ؟ و...گەر ..و گەر.........
پارتی  داوا ئەکات لە سلێمانی ئیرهابی فیکری نەمێنێ لەسەر کاندیدەکانیان ، لە کاتێکا حیزب و لایەنی سیاسی نەماوە لە ناوچەکانی ژێر شەقی بنەماڵە و پارتی پاشکۆی بنکە و بارەگاکانیان نەسوتێنرابێ ، کادیر و کاندیدەکانیان تێهەڵنەدرابێ و دروشم و ئاڵاکانیان نەخرابێتە تەنەکەی خۆڵەوە ، تەنانەت  ئەو گروپانەش کە زۆر "پشی پشی"  بۆ بنەماڵە ئەکەن لە ئیرهابی فیکری و ناوچەیی ، حاشاحازری شمولیان ناکات ، ئەمە وەک مەسەلە سیاسیەکە ، خۆ وەک مەسەلە عەشایەریەکەش کەم عەشیرەت و خێڵ و بنەماڵە هەن  لە ناوچەی بنەماڵە و پارتی    بوو بن ڕاو نەنرا بن ، دێهاتیان کاول نەکرا بێ تا حەدی قەتڵ و عامیش ئیرهابی بنەماڵە و پارتی پاشکۆی باڵا دەست بوە ، ئیرهابی فیکری بنەماڵە کەرتی پەروەردەیش لێی بێ بەش نەبوە ، شیعرێک بۆ مناڵانی قۆناغی سەرەتایی کە لە زەمانی بەعسیشا ئەخوێنرا : دارا وەرە وا زەردە ئەوڕێ... ئەم چەن دێڕە  لە هەولێر قەدەغەیە گوایە سووکایەتی بە رەنگی زەردی ئاڵای پارتی ئەکا !!! ڕەنگە ئەو زەردە ، شین یان سەوز بوایە پارتی خۆی بە سەدان هەزاری لێ چاپ بکردایە ، پارتی لەسەر ئەوەی گوایا سوکایەتی ب رەنگی حیزبکەی ئەکڕێ نەک هەر ئیرهابی فیکری ، ئیرهابی پەروەردەیش پەیڕەو (   کە مەترسییەکانی لە ئیرهابی فیکری کەمتر نیە ) ئەکات و ئەو بنەماڵە و پارتیەی پاشکۆی سووکایەتی بە هەموو کورد لە هەر چوار بەشەکەی کوردستان ئەکەن و کەسیش بۆی نیە بڵێت حاڵێ حسابێ ، دەنا بە دەردەکەی سەردەشت و سۆران و شێخ ستار و ویداد و ...و...و....ئەچێت، خۆ ئەگەر کاندیدێکی بنەماڵە دووچاری ناڕەحەتی و قسە و رەفتاری نابەجێ بوو بێتەوە کارێکی زۆر دژە دیمو کراسیە و ئەبێ ڕێ لە دووبارە بوونەوەی بگیرێ ، نەک لەبەر ئەوەی ئەو کەسە کاندیدی حیزبێکی زۆر ماقوڵ و نیشتمان پەرەوە ، بەڵکو لەبەر ئەوەی ئەو کەسە ، ئەو کاندیدە وەک ( تاک) مافی پارێزراوە بۆ بانگەشە و ریكلام کردن بۆ حیزبەکەی، هەرچەنە پارتی لە رووی عەمەلییەوە لە سلێمانی لە جێی نەبوانە و با کاندیدەکانیشیان تۆزێک دەست بە قوڕگیانەوە بگرن بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتوو بەڵکو ئەمە خوایە دەنگێک، تەپڵەکێک  ، کورسییەک زیاتر بۆ حیزبی ئیرهابی سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتی  پەروەردەیی و جوگرافی مسۆگەر بکەن لە سلێمانی...........
بە کورت و موختەسەر پارتی لە باسکردنی ئیرهابی فیکریا ئەبێ خۆی بشارێتەوە،  خواخوای بێ نەیەتە مەوزوعەوە.. چونکە داهێنەر و دیساین سازی هەموو ئیرهابێک خۆیەتی...ئەم سكاڵایەی پارتی لە بوونی ئیرهابی فیکری دژی ئەو ، وەک سکاڵاکەی (تۆم) بەرامبەر بە (جێڕی) یەتە بەر چاوم.........ئیتر ئەبێ ئەم سكاڵایە چ مەهزەلەیەک بێ....                 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە