ئیزدیواجیەت
Monday, 30/04/2018, 1:42
ڕەنگە بزووتنەوەی گۆران گەشتبێتە قەناعەت کە هەڵبژارنی ئەمجارە بۆ گۆران وەک ئەوەی پێشو نابێت ، ئەویش سەبارەت بە 3 هۆی سەرەکی کە یەکەمیان ئەوەیە : بەداخەوە کاک نەوشیروان وەفاتی کردوە و کەسێک نیە لە بزوتنەوەکە بتوانێت کاریزمای کاک نەوشیروانی هەبێت لە کەسایەتی ، لە چونیەتی قسە کردن بۆ جەماوەر و خەڵکانی دەرەوەی بزوتنەوەکەش ، لە شیکردنەوەکان و لە رەفتارکردن لەگەڵ دۆست و نەیارەکانیش ، لە قبوڵ کردنی هاو رایی و جیاواز رایی...دووەم هۆ ئەگەرێتەوە بۆ ئەو گرفتە ناوخۆیانەی بزوتنەوکە بەدەستییەوە ئەناڵێنێ هەر لە تەکەتولبازی ، ململانێی ژوور و ئۆرگانەکانی گردەکە ، دوو بەش بوونی گردەکە لەسەر تاپۆکردنی خودی گردەکە لەسەر هەردوو کورەکانی کاک نەوشیروان و تا ئێستاش لابەلا نەکراوە و هۆی سەرەکی سێیەم ئەوەیە کە تا ئێستا خانەی راپەراندن وەک پێویست رۆڵی به جێ نەگەیاندوە و نەیتوانیوە بئ لایەنی خۆی لە کێشە و ململانیکان بپارێزێت بەڵکو بۆتە بەشێک لە گرفتەکان نەک چارەسەرەکان....جگە لە هۆکاری تر کە زۆرن بەڵام کاریگەریی راستەوخۆیان نیە ، جا ئەم گرفتانە بزوتنەوەکەی وا نیگەران و نا دوور بین کردوە کە لە هەڵبژاردنەکەی ئەمجارە زەرەری گەورەی لێ ئەدا ا، دیارترین ئەو نادوور بینیە هەڵبژاردنی کاندیدەکان و دوشمەکانی هەڵبژاردنە، وەک ئەو دروشمەی کە ئەڵێت :( وەک وەفایەک بۆ کلتوری کاک نەوشیران مستەفا ، با دەنگتان بۆ گۆڕا ن بێت،،،) ئەم دروشمە لە بێ ئومێد بونەوە دروست بوە کە خۆدی ئێستای گۆران و بەرنامە و پێگەی لەو ئاستەدا نیە کە دەنگی پێ بدرێت لەبەر ئەوە وەک پارانەوەیەک بە خەڵک ئەڵێت ، هەر دەنگ نایەیت، قەیناکە ، بەڵام وەک وەفایەک ، هیچ نە بێت وەفایەک بۆ کاک نەوشیروان دەنگبدەن بە گۆران...!
جا هێشتا کە ساڵێک تێنەپەریوە بەسەر وەفات کردنی ئەو سەرکردە کاریزمایە ، گۆران نەیتوانیبێ بۆ هەڵبژاردنێک لەسەر پێی خۆی بوەستێت ئاخۆ لە هەڵبژاردنی چوارساڵیەکەی ئایندە چی ئەکا یان هەر پێی وا ئەبێت کە هەتا هەتایە وەفا بۆ ئەو زاتە کۆچ کردوە بەسە بۆ ئەوەی گۆران بچێتە هەڵبژاردنەکانەوە و بیشیباتەوە بە بێ ئەوەی بزوتنەوەکە بەرنامەی خۆی هەبێت تە نها هەمان دەم و چاو کاندید بن وپشت بەخوا و بە وەفا بچنە هەڵبژاردنەوە...دیارە گۆران داهێنانی زۆری هێنایە دونیای سیاسەت و کار کردن بۆ گۆرانکاری ، لەوە ئەچێت وەفا وەک گەرەنتی بۆ بردنەوەی هەڵبژاردن یەکێک بێ لەوانە...
-- گۆران لە نێوان ئەو دروشمە و هەندێک لە کاندیدەکانی توشی ئیزدیواجیەت بوە لەوەی بەخەڵک ئەڵێت وەک وەفا بۆ کلتوری کاک نەوشیروان دەنگ بدەن به بزوتنەوەکە ، لە کاتێکا کە خودی کاندیدی وا هەیە کە وەفای بۆ ئەو زاتە نیەو نەبوە ، تەنها لد دیدی بەرەژەوەندی پۆست و ئابوری لە گۆراندایە ، تۆ چۆن ئەتوانیت بە خەڵک بڵێیت وەفای بۆ ئەو سەرکردەیە هەبێت و دەنگ بدات بە کەسێک کە ئەسڵەن تا ئێسقان دژی پرنسیپ و کلتور و ئەخلاقە بەرزەکانی ئەو زاتەیە..!!
هەر وەک نمونەیەک لە دەیانی تر، کاندیدی وا هەیە کە لە کلتورێکی سەرەکی کاک نەوشیروان دوورە و پێچەوانەکەیەتی ، کلتوری دەم ودە ست و داوێن پاکیە..کە کاندیدی وا لیستی گۆراندا هەیە کە پێش دوا سەفەری کاک نەوشیروان بۆ بەریتانیا ، بریار وا بوو لێپێچینەوەی لەگەڵدا بکرێ و لیژنەشی بۆ دروست کرا لەسەر داوێن پیسی و دەست ناپاکی ، بەڵام بەداخەوە ئەو زاتە وەفاتی کرد و ئەو دژە کلتورەی گۆران و کاک نەوشیروان بە خێر بۆی گەرایەوە ولە جیاتی موحاسەبە و سزا دان بەوە خەڵات کرا کە دووبارە !! كاندیدبکرێتەوە بۆ پارلەمانی عێراق !! ئەمەش بە روونی ئیزدواجیەتی بیرکردنەوەی خاوەن بریارەکانی دەت نیشان کردنی کاندیدەکان ئەخاتە بەر چاومان ، کە چۆن داوا لە خەڵک ئەکرێت بەوەفا بن بۆ کاک نەوشیروان و کلتورەکەی ، هەر لە هەمان کاتدا داوا لە خەڵكە ئەکرێت دەنگ بدەن بەو کەسەی رێک دژی ئەو کلتورە بووە و بە شێوەیەکی ئۆتوماتیکی دەنگدان بە رەوشتە بەرزەکانی کاک نەوشیروان دەنگدان ئەبێت بە رەوشتە نزمەکانی ئەو کاندیدە !! و بە دروشمی وەفا بۆ کلتوری کاک نەوشیروان دەنگ ئەدرێت بە بەدەرێک لە کلتوری کاک نەوشیروان بۆ ئەوەی لە بەغدا و بۆ جاری دووەم داکۆکی لە کلتورێک بکا کە خۆی لێی بێ بەرییە و لە وجودیا نیە ، کە گۆران خۆی کەسی لەو جۆرە دژە کلتوری کاک نەوشیروانی کاندید کردوە بەکام هەڵسەنگاندن داوا لە خەڵک ئەکات بەوەفا بن بۆ کاک نەوشیروان کە کاندیدەکەی بەوەفا نەبوە و دژیشی بوە ؟ با گۆران ئاورێک لە خۆی بداتەوە و بزانێت کاندیدەکانی چەند لە مانای ئەو وەفایە تێگەیشتوون کە ئەبێ خەڵکی تر هەیان بێت بۆ دەنگدان بە بزوتنەوەکە...ئەگەر گۆران لە ئێستاوە بیەوێت بەو ئیزدیواجیەتە لە نێوان داوکاری لە خەڵک و نەبونی ئەو داواییانە لە کاندیدەکای خۆی هەرچی چۆنێک بێ لەم هەڵبژاردنەدا شتێک بکا بە شتێک ئەوا دواڕۆژ لە قازانجی بزوتنەوەکە نابێت،،چونکە یەکێک لەو پرینسیبە سەرەکییانەی خودی گۆرانی لەسەر دروست بوو نەهێشتنی ئیزدیواجیەتی سیاسەت و هەڵوێستە بەرامبەر بە جەماوەری گۆران و کۆمەڵانی خەڵک بە گشتی ،ئەگەر ئەم ئیزدیواجیەتە لەم هەڵبژاردنەش چوە سەر ، ئەی هەڵبژارنەکانی ئایندە ..؟ وەڵام بۆ دەنگدەران بەجێ ئەهێڵین.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست