گــــــــــۆرانی
Tuesday, 16/05/2017, 21:01
چەن سەیرە ، زۆر جار چەن ساڵێکی هەوڵ و تەقەلان بۆ هێنانەدی مەرامێکی سیاسی گەورە، لە ڕێی کارێکی بچوک و کەم خایەنەوە یەتە دی و لە کۆڵ مەشەقەتی هێنانە دی ئەو مەرامە دەبینەوە ... بۆ نمونە کاتێک سەربەخۆیی کوردستان ئەبەسترێتەوە بە دەرچونەوەی (مالکی ) بۆ پۆستی سەرەک وەزیرانی عێراق، ئەمە خۆی لە خۆیا بیتاقەکەو دەست کەم کەس و میللەت ئەکەوێت کە خۆش بەختانە زۆر بە ئاسانی و بە (چەقەنەیەک) دەست ئێمە ئەکەوێت، ئەویش بە هۆی ئەوەی کە لە سەر وەعدی سەرۆکی بنەماڵە گەر مالکی ببێتەوە بە سەرۆک وەزیران ئەوا یەکسەر بێ قەیدو شەرت هەرێمی کوردستان سەربەخۆیی ئیعللان ئەکاو لە وە بە دواوە ئەبێت پەپاسەپۆرتی کوردی هاتو چۆبکەین جا ئێمە کە نزیک بوینەتەوە لە (ڕەمەزان) هەقی خۆیەتی وەزارەتی ئەوقاف ئیرشاداتی تایبەتی بۆ مزگەوتەکان بنێرێت کە لە نوێژی رۆژانی جومعەو پاشان جەژن، هەمو دوعا بکەین کە یاڕەبی کاکە مالکی سەرخەیت و کورسی سەرۆک وەزیران حاسڵ بکات خوا نەکردوە گەر ئەوزاتە (F16)ه کانیشی بە کارهێنا ئەوا ئەتوانین ئەو نەوتەی کە ئەدرێت بە تورکیا تۆزێکی لێ زیا کەین و لە بری ئەو زیایەیە (دیفاعاتی جەوی) وەربگرینو بەرگری لە ئاسمانی بێ غەل وغەشی هەرێم بکەین، ئەشکرێت لە نوێژی جومعەیا ئەو ئایەت و حەدیسانە بهێنرێنەوە بە نمونە کە نزیکە لە جەنابی مالکی یەوە وەک (مالکی یوم الدین) بەمەیش هەم خزمەت بە دینەکەو هەم خزمەت بە مەسەلە قەومییەکە ئەکەین کە هێنانە دی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستانە لە سەر دەستی نەیارێکی سەر سەختی خودی هەرێم و بودجەی هەرێم هەر لەم بوارەیش دا جێی خۆیەتی کە جەند گۆرانییەک بە شانو باڵی (مالکی) یا هەڵبەین بە تایبەتی لە لایەن ئەوانەی کە زوو زوو خەڵاتی پارتی وەردەگرن ..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست