کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خواردە لەمیش

Sunday, 19/02/2017, 18:39


ڕاستە سیاسەت فێڵ و تەڵەکە بازی تیایە، بەڵام سیاسەت هەر فێڵ و دووفاقی و ساختەچێتی نیە، گەر وابوایە بە سیاسەت نەئەوترا (السیاسة فن الممکنات) بەڵکو ئەوترا (السیاسة فن الکلاوات)!..
هەندێک گروپی  بچوک هەن کە لەجیاتی کەم خوێنی ،نەخۆشی کەم هەڵوێستیان هەیە و ئەوەش تووشی عوقدەی (بچوک بوون) ی کردوون ئەیانەوێ بە سیاسەتی دووفاقی دیار بن و باس بکرێن و مشت و مڕ لەناو خەڵکا دروست بکەن بە تایبەتی گروپی وا بچوک هەیە کە ستراتیجی خۆی بە شمشێر و ڕیشەوە ئەبەستێتەوە و مانەوەی خۆیان و ڕێگرتن لەوەی زیاتر نەچنە ئاوەوە قاچێکیان لای دەسەڵات و قاچەکەی تریان لەمبەرە، لەو بەینەیا چەرخ و فەلەک ئاسا تەراتێن ئەکەن و گیرفانێکیان بۆ پارەی  زەرد و ئەوی تریان بۆ پارەی سەوزە ، قسەی سلێمانیان هی هەولێر نیە و هی هەولێریان وەک ئەوەی لای برا گەورە عوسمانیەکانیان نیە ..تەنانەت لە چونیان بۆ هەولێر و لە خزمەت بنەماڵەیا ئەبن بە دوو تۆنی جیاواز لەگەڵ سەرۆکی بنەماڵە و برازاکەیا قسە ئەکەن و تەصریح ئەیەن، لە کاتێکا جم و جۆڵی جەماوەری شەقام ئەگرێتەوە ئەوان تۆنی قسە و دروشمەکانیان بە لای شەقاما ئەشکێتەوە ، هەر کە تۆزێکیش تەنگاو بون بە پەلە پروزکێ خۆیان ئەگەیەننە لای بنەماڵەی خۆسەپێن و (لا غالب و لا مغلوب) داوای شەفاعەت ئەکەن، کاتێک ئەو گروپە بچوکانە لە ترسی ئاگر تێ بەردان بارەگاکانیان لە تەنیشت دایەرەی (حەریق) چەن جارێک دروست کردۆتەوە بە پەلە وەک عەلاگە خۆیان بە موعارەزەوە هەڵئەواسی بەڵکو ئەمە خوایە گەر لەولا سەدەقە بڕاو بون لەم لا شتێکیان بۆ بکرێت و کەمێک بەزەیی و سەرنج بەلای خۆیانا ڕ ابکێشن، بەڵام کاتێک یەتە سەر "نقود و نفوذ" دەم و چاوە ئەسڵییەکەیان دەرئەکەوێت ئەبن بە جوق و مۆسیقای پیاهەڵان بە شان و باڵی بنەماڵەیا و ئەو ڕیکلامەی ئەوان بۆیان ئەکەن بە کەم کەس ئەکرێت، دیارە بەرامبەر بە موکافەئە...یەک دوو حەدیس و ئایەتیش بۆ پشتگیرییان لە بنەماڵە و ڕژێمەکەی ئەهێننەوە ، بێ ئەوەی یەک زەڕە گوێ بە هەست و مەشاعیری کۆمەڵانی خەڵی زوڵم و زۆر لێکراو بەن و خۆ ئەگەر قسە س هەڵوێستی چەن مانگێکی لەمەو پێشیان بۆ لێبەنەوە ئەبینین کە بۆنی دۆلاری نەوتەکە ئەوەنە بەقوەتە تووشی پژمینی بێ هەڵوێستیان ئەکات ..لەگەڵ ئەمانەشا  هیچ باکیان نیە و لەمبەر و ئەوبەری خۆیان ناکەون پێییان وایە دوو و  سێ فاقی لە سیاسەتا زیرەکیە !
مێژووی دوو هەزار ساڵەی ئەو جۆرە گروپانە بە شمشێر و ئەنفال مانەوەی خۆیان مسۆگەر کردووە ، ئێستا بە  سیاسەتی جۆلانە بەردەوامی بە خۆیان ئەیەن، ئەوانەش کە هەر لە دیدی ساختەچێتییەوە سیاسەت ئەبینن و ئەکەن  جێی خۆیەتی پرینسیپی سەرەکیان " خواردەلەمیش " ی  بێت ..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە