قورسایی
Tuesday, 15/03/2016, 23:02
زۆر جار که که سێک تووشی نهخۆشی "له خۆ به زلتر زان" ئه بێت هه موو ژیانی به قە یران و گرێ کوێرە ی (وهم) و وونبوی فانتاسیا ئه باتە سەر، جا که ئه و حاڵه تە تووشی بنه ماڵە یان حیزبێک ئه بێت ئه و نه گبه تیه گه ورە و کاریگه ر تر ئه بێت، چونکه کار دانه وەی ئه و "خە یاڵ پڵاوەی" حیزب و بنه ماڵە زۆر به نێگە تیڤی له سەر کۆمه ڵانی خه ڵک ئه که وێت تا ئه وانه به هۆش خۆیانا یه نه وە و رەررقەوارە و کێشی راستەقینەی خۆیان ئەبینن و درک پێ ئەکەن ،خەڵکانی تری کۆمەڵگا ئەبێ باجەکەی بات...کەسێک کە 70 کیلۆ بێت و خۆی بە 90 ئەبینێت بە قەدەر ئەو 20 کیلۆوەهمە کار ئەکاتە سەرڕەوش و ڕەفتاری لە ناوخەڵکدا،گەر کار بگاتە ئەوەی ببێتە مایەی گاڵتە پێ کردنیش وا ئەزانن لە نا حەزایەتی و ڕقەبەرایەتییەوە خەڵک کێشە وەهمە زیایەکە نابینئت.
لێرە و لەوێ و لەسەر ئاستی میدیاکانیان وەک منەتێک پارتی و بەدەست نیشان کراوی"بنەماڵەی بارزانی" باس لە سەنگ و قەبارەی خۆیان ئەکەن بە بێ ئەوەی ئاورێک لە خۆیان و دەوروپشت وڕابردوو و ڕوداوە دوور و نزیکەکان بەنەوە باس لەوە ئەکەن به سەنگی خۆیان ئەبێت (پێشرەو)!!بن،بە قەوارەی خۆیان بێ زۆرینەی دەسەڵات لای ئەوان بێت..بە وەهمی رابردوویان بێت خاوەنی هەموو بڕیارەکان بن...بە هەڵبژاردنە هەزەلییە پڕ لە فێڵ و فەرەجەکان بێت بۆیان هەیە لە حکومەتا قۆڵ بکەن بە قۆڵ بە قۆڵی کێ یا و کێش بە پاڵ بکەنە دەرەوە...بەو قوتابخانە و ڕێبازەی نە کەس دێڕێکی لێ خۆێنۆتەوە و نە کۆمەڵانی خەڵکی هەژاریش یەک "منقڕ" خێری لێ دیوە ، ئەبێ هەموو کەس دەستەوسان لە ئاست ئەو بنەماڵەیە ڕەعیەت بن ..
کەس ناتوانێت لە بەرامبەر مێژوو درۆ بکات یان هیچ نەبێت خۆی بشارێتەوە، بۆیە ڕاسترین تەرازوو بۆ سەنگ و قورسایی پارتی و بنەماڵە "کەرەج"ە ، بەڵێ، دوایئاش بە تاڵ و دەست پێ کردنی قۆناغێکی نوێ ی بەرنگاری (بە هەموو سەلبیات و ئیجابیاتەکانیەوە" ،ئەوان مێش میوانیان نەبوو،چەند خێزانێک و بە ناو برپرسێک بە مەرجی هاوکاری کردنی سوپای پاسداران پاڵیان لێ یا بووە و نە به خەو و نه بە خەیاڵ و نە به سەرخۆشیش بیریان لەوە ئەکردەوە لە کوردستان بن ،جا نەخوا زەڵا حاکم بن !بەو بێ سەنگی و قورساییشەوە کەوتنە دژایەتی کردنی هێزەکانی شاخ، ئەو کاتە جگە لەو 25 ملیۆن دۆلارەی کە هاوکاری شاو ئەمریکا بوو بۆ "حیزب"! هیچی تریان نەبوو *،نە نەوتی کوردستان هەبوو بە تاڵانی بەرن و نە فریاش کەوتبون پاکانە بۆ دەوری خۆیان بسەلمێنن لە ئاش بەتاڵدا ،بۆیە کەس فریوی نەخوارد به دوایانا کەوێ و تێرمۆمەتری متمانەی خەڵک بۆیان لە ژێر سفرەوە بوو، تا کار گەیشتە ڕاپەڕین، ئەوان هەر زوو سەنگ و قەوارەی خۆیان زانی ، بۆیە بەشداری ڕاپەرینیان پێ قورس بوو پەیامی خۆیان نارد کە: ئەوان بڕوایان بە ڕاپاڕین نیە و حازریش نین بۆ ئەوەو کێ ئەیکا سەرکەوتووبێت...! ئیتر خوا ئەو لایەنانە بگرێت کە بە زۆر و لەو بێ سەنگییەوە ڕایان کێسان بۆ هەولێر و سەرەڕای ئەو نەهامەتییەی ئەو بنەماڵەیە لە ئاشبەتاڵدا بە سەر خەڵکی کوردستانیان هێنا بوو، خەڵک و لایانەکان باوەشی "لێ بوردن"یان بۆ کردنەوە ، یەکەم چاکەی بنەماڵەش بەرامبەر ئەم هەڵۆێستەی خەڵکی هەرێم ئەوە بوو کە ئامادە نەبون دان بە شکستی خۆیانا لە یەکەم هەڵبژاردنی هەرێمدا بنێن و بۆ رێگە گرتن لە شەڕی ناوخۆ مۆدێلە سەیر و پڕ لە قوڕبەسەرییکەی فیفتی- فیفتی هاتە کایەوە...
هەڵبژاردنە دوایەکانی هەرێم شایەتن کە چۆن بنەماڵە و پارتی لە ترسی گەڕانەوە بۆ سەنگ و قورسایی زەمانی کەرەج ، هەرچی تەزویری ئاشکرا و نا ئاشکرا، هەرچی خروقاتی باو و شاراوە هەیە کردیان به سوود وەرگرتن لە دەست بە سارا گرتنی داهاتاکانی هەرێم و قسوریان لە هیچ تەزویرێک نەکرد وهەرچی مردوەکانیشیان هەیە دەنگی دا و هەرچی ژێر هەژده هەیە بە هەفتەیەک باڵغ بوون و دەنگیشیان دا ...!
گەر بنەماڵە و پارتی ئاوڕێک لە دۆێنێ بەنەوە تێ ئەگەن گەر باوەشی لێ بوردەیی خەڵک نەبوایە ، تا ئەمڕۆش ئەبوایە هەر لە سەنگی کەرەج بونایە،بەڵام ڕۆژگار هات و ڕۆژگار ڕۆشت ، بنەماڵە بوە بە موحاسیبی هەموو هەرێم، بۆیان بکرێت هەناسەش به نیو و چارەکە مانگ بەن بە خەڵک ، ئەو خەڵکەی لە گەورەترین خیانەتی نەتەوەیی و نیشتمانی لێیان خۆش بوون ...
قورسایی بەعس کاتی خۆی لە کوردستان ، هەم بە کڕینی ویژدان و هەم بە پارە و پول بەخشینەوە لە ڕووی مەعنەوییەوە ئەوە نەبوو کە خۆی حسابی بۆ کردبوولە تارازووەکەی خۆی پێ ئەکێشا،بۆیە لەگەڵ شا ڵاوی ڕاپەڕینا کەوتە سەر بەڕەی سەنگەکەی خۆی ، تەنانەت هێزو و خەڵکە پاشکۆکانیش تەرازوەکە نەیخوێنەوە،ئەم ڕاستیانە لەو میزەڵانەیا دەرئەکەوێت کە سەرەڕای ئەوەی گرێ دراوە ،ووردە ووردە بچوک تر ئەبێتەوە تا دوا جار بە یەک جاری فش ئەبێتەوە و یەتەوە سەر سەنگ و قەوارەی یەکەم جاری خۆی پێش فوو تێکردنەکەی.......
---------------------------------------------------
*=ئەو 25 ملیۆن دۆلارەی بنە ماڵەی بارزانی لە گەڵ خۆیان بردیان بۆ کەراج، قسەی د. محمود عوسمانە ، کە لە یەکەم دەورەی کادیرانی (ی.ن،ک)لە قەندیل /دۆڵە گورگان 1977 دەرسی مێژووی پارتی ئەووتەوە،بەندە یەکێک بوو لە بەشدارانی ئە دەورەیە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست