کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تۆبە

Wednesday, 03/02/2016, 16:25


ئەگێڕنەوە جارێکیان دزێک ڕاپێچی دادگا ئەکرێ بەدوگیرفانی پڕ لەپارەوە، یەکەمجار حاکم لێی ئەپرسی:
 چۆن ئەوهەموو پارەیەت دزیوە؟ کێی ترت لەگەڵ شەریک بوو؟ دزەکە ئەڵی: قوربان خۆت ئەزانی ئەمڕۆ ئەزمەی سیقەیە و سیقەم بەکەس نی یە و هەر خۆم کردومە، بەڵام وەعد بێ ئەمجارە وازم لێبێنن ئەبم بە پیاویکی ساڵح و چاکسازی لەخۆما ئەکەم و قەت دزی ناکەم، لەسەردەستی تۆ تۆبە ئەکەم
 و خواحافیز، حاکمیش ئەڵی وەرە، وەرە بۆ کوێ ئەچی؟ ئەی ئەوپارانەی گیرفانت؟! دزەکە ئەڵی قوربان ئەوپارەیە هی پێش تۆبەکردنەکەمە!...
ئەم گوزەشتەیە ڕێک لە حاڵی ئێستای حکومەتی هەرێم ئەچێ کە پاش ئەوڕاوڕوتەی لەخەڵکی کردوە، لەقوتی
 بێدەرەتانی هەرێمی کردوە، لەقوربانیانی کوردستان کردوێتی و هەریمی توشی سەدان ئەزمە و گیروگرفت کردوە، زۆر بیمنەتانە یەت و ئەڵی... چاک سازی ئەکەم! بەڵی دوای زیاتر لە ٢٠ ساڵ لە دەستبەسەرا گرتنی هەرچی ناوی داهاتە لەهەریم و ئاودیوکردنی بەشێکی زۆری و تەنها (هەپی بەیاز)
 ە کەی بەر هاوڵاتیان کەوتوە، سەرۆکی! حکومەتەکەمان یەت و پێمان ئەڵی بۆ جێگرتنەوەی ئەو هەمو ملیاردۆلارانەی بون بەقوربانی حیزب و عەرش، چاک سازی ئەکات...
سەرەتا هەر داننان بە پێویستی بونی چاکسازی خۆی بەومانایە یەت کە خەلەل لە سیستەمی حوکمڕانی و باری
 ئابوری هەرێما هەیە، بەڵام جەنابی سەرۆکی حکومەتەکە پیمان ناڵی لەکەیەوە ئەوخەلەلە هاتۆتە کایەوە! کێ لێی بەرپرسیارە! بۆ توانراوە تا ئیستا بەردەوام بێت! بارە ئابوریەکەش بۆ گەیشتۆتە(بن کڕ)! دزەکانی ئەوپارەو داهاتە هەڵئەلوشن کێن و لەکوێن؟ بۆ تا ئیستا بۆ موجامەلەش
 بێ یەک دوانیکیان موحاسەبەیەکی برایانە یان هەڤاڵانە نەکراون! یان وەک کابرای دزەکە هەمو گیرفانەکانیان بە (عدم تعرچ)ی حیزب دەربازئەبن و لەبەر عەیبەش گیرفانەکانیان بەتاڵ ناکەنەوە (پڕ کردن عەیبێک و بەتاڵکردنەوە عەیبێکیتر)...
لەهەر هەموی سەیرتر ئەوەیە کە ئەو حکومەتە و سەرۆکەکەی خۆی داوای چاکسازی ئەکەن ئەوان بەرپرسیاری
 یەکەمی ئەم وەزعەی هەرێمن، چونکە دۆسییە ی نەوت و گاز و داهات بەگشتی لای سەرۆکی حکومەت و خەزوری و وەزیرە بی وەزارەتەکەیەتی، هەرکەسیکیتر بڵی من ئاگام لێیەتی خوا ئەیگرێ... واتە ئەودارودەستە سێ کەسییەی لە هەر هەنگاو نانیکی ئابوری فەشەلیان کردوە، دیسانەوە بەڕێگەیەک
 و شێوەیەکیتر فلیمەکە بەیەک جۆر کۆتایی دی کە ئەویش فەشەل و بەهەدەردانی چەند ملیاریکیتر و نەبونی موچە تا چەند مانگێکیتر و گرێبەستی نوێ لەگەڵ دۆستی دیرینی کورد تورکیا حەیاتەکە!..
دیارە لەهەر چاکسازییەک دا موستەفیدنیش هەیە واباوە کەسانێک کە لە داتەپینی ئابوری و دزی داهاتی
 هەروڵاتێک ئەبنە موستەفید ، ئەوانەن کە لەسەر شانی کۆمەڵانی خەڵک بون بە (ملیاردێر) و بۆیەک سانیەش دودڵ نین لە بەتاڵان بردنی داهاتەکان و کەم یا زۆر یاسا نایانگرێتەوە ئەوپارەیەی کە دزراویشە ئەچێتە دونیای عەدەم، چونکە پێش تۆبەکە بووە، کەچی لە هەرێمی کوردستان بەناوی
 چاکسازی یەوە ئەیانەوی توێژێکی بی گوناهی کەم دەرامەتی وەک مامۆستایان بکەن بەیەکەم هەنگاو بۆ سەرلەنوی دزییەکی نوێی دوای تۆبەکە گوایە بەبڕینی دەرماڵەی مامۆستایان بەرامبەر ئەوهەمو ملیار دۆلارەیە کەشاردراونەتەوە یان ون کراون یان لەقاسەکانی دەرەوەی هەرێمن، کەسیک
 ئاگای لەحکومەتی هەریم و سەرۆکەکەی نەبی وائەزانی ئەوە مامۆستایانی هەریمن بەدرێژایی ئەوساڵانە دزیان لە داهاتو بودجەی هەرێم کردوە، هەرباشە حکومەت بەتەلەبەکانی هەرێم ناڵی چاودێری مامۆستاکانتان بکەن بزانن پارەی حەرامیان پێیە یان نا! هەربەوەشەوە نەوەستاون بەڵکو
 لە کۆمیدیایەکی تری حکومەتی عەرشی بنەماڵە بڕیار دراوە تەنها (نیو موچە) بدرێت بە مامۆستا واتە دومامۆستا مساوین بە یەک موچە! هەریەکەیان بە نیو مامۆستا حسابی بۆ ئەکرێ، ئێستاش لە سایەی سەری حکومەتەوە دومامۆستا لە مەحکەمە بە یەک شاهێد ئەچن لەڕوی جینایەتیشەوە مامۆستایان
 بە نیو توێژ ئەژمێردرێن....
ئای لەدەبەنگی و نەفامی ئینسان! وانێک لەکوی کەوتوە و کونە لەکوێ دڕاوە.. دەسەڵاتێکی بنەماڵەیەکی
 سەپێنراو بەسەر هەرێم دا، لەبەرامبەر ئەوجەردەیی یە و مۆنۆپلی کردنی داهاتەکەی هەیەتی بەسەر هەمو بودجە و داهاتێک، ئینجا بیەوێ ماۆمستایەکی داماوی کەمدەرامەت (کەمعاشەکەی یەک لەسەر حەوت و هەشت و ... معاشی هاوپیشەیەکی خۆیەتی لەوڵاتانی دنیا و دراوسێ، بەمەرجێک زۆربەی
 ئەو وڵات و دراوسێیانە بودجەیان هێندەی هەریم بەرز نی یە و هەندێکیان خاوەنی یەک قەترە نەوت نین) توشی ئەزمەیەکی تریش بکات بەبڕینی دەرماڵەکەی ناشزانرێ چۆن ئەودزیە نوێیە لە مامۆستایان ئەکرێ، دەرماڵەی ئەوچوار یان پێنج معاشەی کە وەرنەگیراوە حکومەت و سەرۆکەکەی بەیەکەوە
 ئەیبەن یان لە مانگی ئایندەوە؟، ئەم مۆدێلیە تازەیەی چاکسازی کە داهێنانی سەرۆکی حکومەتی هەریمە، لەزەمانی سوڵتان و خەلیفەکانیش نە نمونەی هەیە و نە تازە ڕو ئەیا، چونکە لە ئەزمە ئابوریەکانی ئەوسەردەمانە سوڵتان و خەلیفەکان بۆ چاوپۆشی و ریکلامیش بوایە چەند وەزیر
 و کەسە نزیەکەکانی عەرشیان یان سەر ئەبڕی یان زیندانی ئەکرد تاخەڵک و ناڕەزایەتیەکەی نەتەقنەوە، لای ئێمە هەمو ئەزانین کێ بەرپرسی ئابوریی یە روخاوەکەی هەرێمە، بەڵام کەس نابێ نوتق بکا و ناشبێ ڕوی تاوان بکەینە (عەرش) تا لەوە زیاتر غەزەبیان نەبارێ بەسەرمانا و قیرسیا
 با مامۆستای بەد بەخت باجی بە ئەنفال بردنی داهاتی هەرێم بدەن!.. 
ئەی دوای فەشەلی ئەم تۆبە یەی حکومەت، چی ئەکرێ؟
هیوادارم پێش ئەوەی حکومەت و سەرۆکەکەی معاشی موچەخۆران لە نیوە وە بکەن بە چارەک! ئەم مەسەلە کوردیە
 ببێتە کۆتایی ئەم فەشەلەی حکومەت کە ئەڵێ: 
......  تۆبەی گورگ مەرگە ........

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە