فلیمی چه‌ور!
Friday, 16/12/2011, 12:00
...هه‌روه‌ك چۆن به‌عس كه‌وتبوه گیانمان، ئێستا خۆمان كه‌وتوینه‌ته گیانی كه‌لتور و فه‌رهه‌نگ و دیارده هونه‌ریه‌كانی كورد، تا وای لێهاتوه بۆ ده‌ستكه‌وتێكی (گیرفان) په‌نا ئه‌برێته‌به‌ر چالاكی و سازكردنی به‌ناو فستیڤاڵ، فستیڤاڵی هه‌ڵپه‌ڕكێ، هی پیاسه، هی گۆرانی، هی فیكه، (فلیمی كوردی)یشی چۆته سه‌ر!
كورد خۆی كه خاوه‌نی سینه‌ما (وه‌ك پیشه) و فلیم نیه، به‌ناوی فیستیڤاڵی فلیمی كوردییه‌وه لێره‌و له‌وێ قه‌ره‌باڵغی دروست ئه‌كرێ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیشی هه‌یه (به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فلیمی یان فیستیڤاڵی سینه‌مای كوردی)! به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆی ده‌زگایه، هه‌مو ده‌زگایه‌كیش، ده‌زگایه‌كی له خۆی به‌رزتر دایئه‌نێ و چاودێری ئه‌كا ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ی فلیمی كوردی كێ دایناو كێ سه‌رچاوه داراییه‌كه و كێ چاودێری ئه‌كا؟، كه‌س نازانێ، وه‌ك (قیتاره‌كه‌ی سلێمانی) گه‌ر بزانرێتیش، زۆری پێ ئه‌چێ، ئه‌وه‌نده‌ی من بزانم به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاهه‌نگی ژنهێنان و فلیم دو شتی جیاوازن، دیاره یه‌كێك له ده‌ستكه‌وته‌كانی (راپه‌ڕین) تێكه‌ڵكردنی ئه‌و شتانه‌یه و له داهێنانه‌كانی ئه‌وروپاشه...
جگه له‌وه‌ش ئه‌و فلیمانه‌ی! به‌شداری ئه‌كه‌ن چۆن و كێ و له‌سه‌ر كام بنه‌ما جیا ئه‌كرێنه‌وه و ده‌نگ بۆ به‌شداری كردنیان ئه‌درێت، ئه‌مه‌ش كه‌س نازانێ (جگه له به‌ڕێوه‌به‌ر و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ی)، به‌تایبه‌تی ده‌سته‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی (فلیم)ه‌كان كه خۆیان پێی ئه‌ڵێن (ده‌سته‌ی ناوبژیوان) كه ئه‌مه‌ش شایه‌تێكه بۆئه‌وه‌ی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ر و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه له زمانی كوردیش شاره‌زا نین، چونكه ناوبژی له نێوان دو كه‌س و لا و تیپێك ئه‌كرێت كه ململانێ‌یان هه‌بێت و كورده‌واریانه به‌ربوبنه یه‌كتر، به‌ڵام له فیستڤاڵدا، وا باوه پێشبڕكێ بكرێت و بۆ هه‌ر به‌رهه‌مێك هه‌ڵسه‌نگاندن بكرێت له روه جیاوازه‌كانه‌وه، به‌ڵام ئه‌م فلیم كارانه‌ی ئه‌وروپا هه‌ڵسه‌نگاندیان لێبوه به (ناوبژی)، یه‌كێك نه‌زانێ وا تێئه‌گا كه نیوه‌ی فلیمه‌كان هی (په‌كه‌كه)یه و نیوه‌كه‌ی تر هی (توركیا) و پێویستیان به‌ناوبژی كردن هه‌یه! به‌هه‌رحاڵ دیاره چه‌له‌ی (مه‌سروفات)ی فستیڤاڵه‌كه ئه‌و هه‌ڵه (زمانه‌وانی)یه، پێكردبن!
له كارێكی گه‌وره‌ی وه‌ك فستیڤاڵ، گرنگه بزانرێت كێ یارمه‌تی دارایی ئه‌داو چۆن سه‌رف ده‌كرێت و داهاته‌كه‌شی چۆن ئه‌نفال ئه‌كرێت، به‌ڵام له فستیڤاڵه‌كه‌ی (...) ئه‌مانه دیار نین و "شه‌فافیه‌ت" ناگاته ئه‌وێ، سه‌یر له‌وه‌شدایه كه ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رانه (گۆڕان)یش به كه‌مته‌رخه‌م ئه‌زانن له به‌گژاچونی گه‌نده‌ڵی و گیرفان پڕكردن، كه‌چی خۆیان له ته‌نها یه‌ك فستیڤاڵ‌دا، ئه‌و (فاوڵ)ه ئه‌كه‌ن، دیاره ئه‌مه لای ئه‌وان گرنگی نیه به‌ئاستی ئه‌وه‌ی ئه‌و (فلیمانه‌ی) به‌شداری ئه‌كه‌ن چه‌ن (چه‌ورن)، چه‌نی به‌دواوه‌یه و ماڵی (مفت)یش هه‌رده‌م له‌سه‌رچاوانه، چونكه به (فلیم) چه‌ور بو، ئیتر له خۆیه‌وه ئه‌بی به هونه‌رمه‌ند، به رۆژنامه‌نوس، به‌سینه‌ماكار... له‌دواجاریشدا ئه‌بی به دۆستی حكومه‌تی هه‌رێم و نوێنه‌ره‌كه‌ی.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست