کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پرسه

Wednesday, 16/01/2013, 12:00






... به‌بۆنه‌ی‌ كۆچی‌ دوایی "دیموكراسی‌" پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی‌ خۆمان رائه‌گه‌یه‌نین به‌و هیوایه‌ی‌ ئه‌مه‌ دوا نه‌هاماتی‌ هه‌رێمه‌كه‌مان بێت، كۆچ كردو هه‌مو ته‌مه‌نی‌ به‌غه‌در لێكردن و دزینی‌ ناوی‌ ئه‌وه‌وه‌ برده‌سه‌ر، گه‌رچی‌ ماوه‌یه‌كی‌ زۆر به‌ (نه‌خۆشی‌) رۆژگاری‌ خۆی‌ تێئه‌په‌ڕان، به‌ڵام دواجار نه‌یتوانی‌ به‌ره‌نگاری‌ مه‌رگ بێته‌وه‌، كۆچ كردو جگه‌له‌وه‌ی‌ هه‌ر له‌سه‌ره‌تای‌ ژیانیه‌وه‌ و به‌ناوی‌ ئه‌وه‌وه‌ ده‌یان حیزب و تاقم و ده‌سته‌ و دایه‌ره‌ دامه‌زران و هه‌ر دژ به‌ ناوه‌ڕۆكی‌ كۆچكردوه‌وه‌ ره‌فتاریان كردوه‌، توانی‌ خۆی‌ رابگرێت تا ساڵی‌ 1992 توشی‌ (جه‌ڵته‌ی‌ پارله‌مان) بو كه‌ له‌ناو خه‌ڵكا به‌ (جه‌ڵته‌ی‌ ففتی‌ ـــ ففتی‌) ناسراوه‌، به‌ڵام (مه‌مره‌ مه‌ژی‌) هه‌رخۆی‌ راگرت ئه‌وه‌ بو له‌ شوباتی‌ ساڵی‌ 2011، سه‌ر له‌نوێ‌ و بۆ جارێكی‌ تر جه‌ڵته‌ لێی دایه‌وه‌ و به‌پێی‌ راپۆرتی‌ پزیشكه‌كانی‌ جه‌ڵته‌ی‌ ئه‌و جاره‌ی‌ "دیموكراسی‌" به‌ (جه‌ڵته‌ی‌ به‌رد) ده‌ناسرێت، ئه‌وه‌ش له‌ ئه‌نجامی‌ نا به‌رابه‌ری‌ به‌رد به‌رامبه‌ر به‌ فیشه‌ك، دڵ بێ‌ هێز ئه‌بێت و مێشك به‌شێوه‌ی‌ ئاسایی خۆی‌ كارناكات و به‌ جه‌ڵته‌ ته‌واو ئه‌بێت...

كۆچكردو ئه‌گه‌رچی‌ یه‌ك ناوی‌ هه‌بو، به‌ڵام دەیان ناوی‌ تازه‌ و پێناسه‌ی‌ سه‌یریان بۆ دروست كردبو وه‌ك: دیموكراسی‌ ته‌وافقی‌! دیموكراسی‌ شه‌راكه‌ت! دیموكراسی‌ دیكتاتۆری‌! دیموكراسی‌ ئایین! دیموكراسی‌ بنه‌ماڵه‌! و .. و .. زۆرجاریش بۆ تێپه‌ڕاندنی‌ پرۆسه‌یه‌كی‌ دژ به‌كۆچ كردو، ناوی‌ ئه‌ویان به‌كارئه‌هێنا و به‌ پرۆسه‌یه‌كی‌ دیموكراسی‌ ئه‌برایه‌سه‌ر... ته‌نانه‌ت چه‌ند جارێك ویستی‌ ناوی‌ خۆی‌ بگۆڕێت، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ ئه‌و كه‌سه‌ی‌ یه‌كه‌مجار ناوی‌ لێنا له‌ ژیاندا نه‌ماوه ‌و بۆ رێزگرتن لێی‌ هه‌ر به‌و ناوه‌وه‌ مایه‌وه‌، پرۆژه‌ی‌ ئه‌وه‌شی‌ هه‌بو كه‌ بتوانێ‌ سه‌رتاسه‌ری‌ دونیا بگه‌ڕێ‌ تابزانێت له‌ كوێی‌ ئه‌م دونیا گه‌وره‌یه‌ ناوی‌ ئه‌و وه‌ك ناوه‌ڕۆكه‌كه‌یه‌تی‌! به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ مه‌رگ رێگه‌ی‌ پێ نه‌داو كۆچی‌ دوایی كرد...

هه‌ر له‌سه‌ر بڕیاری‌ كۆچكردو، بڕیاردرا پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی‌ بۆ دانه‌نرێت تا هیچ كه‌س و لایه‌نێكی‌ به‌شدار له‌ مه‌رگی‌ ئه‌ودا، مه‌ودای‌ فاتیحه‌یه‌كی‌ علوجیانه‌یان نه‌بێت...
له‌جیاتی‌ بنه‌ماڵه‌ی‌ كۆچكردو: ئازادی‌





نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە