دەزگای زانیاری بەهەمانشێوەی کۆڕەک کاری گوێگرتنی ئەنجامداوە وبەردەوامیشە
Tuesday, 15/03/2011, 12:00
پێش ئەوەی بچمە سەربابەتەکەم ئەمەوێ ئەوەڕوون بکەمەوە کەفاروقی مەلا مستەفا هاوشانی دەزگا سیخوڕیەکانی تاڵەبانی تاوانبارە لەبەر ئەوەی دوور لەهەموو ئەخلاقێکی پیشەیی ئاسانکاری بۆ دەزگای زانیاری ئەکات،ئەو تەلەفونانەی کەدەکرێت بۆ هەڕەشە کردن وژمارە خاێ ی لەسەرە هەمووی لەلایەن ئاسیا سێڵەوە ناسراون وتەکنیکی ئاسیاسێڵە کەژمارەکە دەرناچێ ،هەموو ئەوژمارانەی دەرناکەونلەکاتی پەیوەندیکردندا لای دەزگای دژەتیرۆرو دەزگای زانیاری وئاسایشە ،بۆیە پێویستە بەر لەهەمووکەسێك دەبێت فاروقی خائین دادگایی بکرێت
دەزگای زانیاری ماوەی چەند ساڵێکە کاری گوێگرتن ئەنجام ئەدات بۆ سەر ئەوژمارە مۆبایلانەی کەخۆیان دیاریان کردووەو ئاسیاسێڵیش بۆیان دیاری دەکات هەروەها لەگەڵ دەستنیشان کردنی شوێنی ئەوکەسانەی کەمەبەستە ئەویش هەر لەڕێگەی ئاسیاسێڵەوە ،فاروق گەر ئینکاری بکات ئەوە لەتسی ئاشکراکردنێتی دەنا ئەویش یەکێکە لەوانەی هەم لەناڵیش ئەداولەبزمار.دەزگای زانیاری لەڕێگەی بەشی هونەری کە (کۆکۆیی)لێپرسراوێتی وکوڕەکەی خسرەویش زانا لەوبەشەدا کاردەکات کەشوێنیان لەناودەزگای زانیاریە لەقەڵاچوالان کاری گوێگرتن لەسەر ئەوژمارە مۆبیلانە ئەنجام دەدات کەمەبەستیانە،زۆرترین گوێگرتنیان لەم کاتەدا لەسەر هەڵسوڕێنەرانی خۆپیشاندەران وهەڵسوڕاووکادرە دیارەکانی بزووتنەوەی گۆڕان وحیزبەکانی تری ئۆپۆزسیۆنە بەتایبەتیش کۆمەڵ ویەکگرتوو ،ئەو هەڕەشانەی کەدەکرێتە سەر ئەوکەسانەش زۆر بەئاسانی لەلایەن ئاسیاسێڵەوە دەتوانرێت دیاری بکرێت لەگەڵ شوێنەکەشی
ئەوجیهازووکەلوپەلانەی دەزگاش هەمووی لەدەرەوە هێنراوەو پارەیەکی خەیاڵی تیا سەرف کراوە،هەر لەگەڵ ئەمەشدا بۆ گوێگرتن لەگفتووگۆی ناوماڵەکانیش سەیارەو ئەجهزەی تایبەتی دیاری کراوە کەدەخرێتە سەیارەوەو لەنزیك ئەوشوێنانە ڕایدەگرن ودەتوانرێت کاری گوێگرتن ئەنجام بدرێت،ئەم کارانە بەئاگاداری ئاسایش دەکرێت وگەر بخرێتە چوارچێوە یاساییەکەوە کەبەرهەم نوێنەری جێبەجێکردنی یاسایە ئەواتاوانە ودەبێت لەسەر پێشێلکردنی یاساو تایبەتمەندیەکانی هاووڵاتیان ڕێگەیان لێبگیرێ وسزابدرێن،ئەمەسەرەڕای ئەوەش هەر دەزگای زانیاری کاری گێگرتن لەسەر تەواوی کادران وکارمەندەکانی خۆیشی دەکات چونکە وایان لێهاتووەو شپرزەبوون باوەڕیان بەکەس نەماوە ،دەزگای بەدناوی زانیاری نەك هەر گوێ دەگرێ بەڵکو لەوە خراپتریش بەهۆی کامێرای تایبەتی ولەدوورەوە ئەوەی مەبەستیان بێت وێنەی دەگرن تەنانەت بۆمەبەستی خراپەکاریش بەکاری دەهێنن ،ئەمەدەزگا زانیاریەکەی بەرهەمە کەلەلایەك خەڵکی بەچاکسازی فریو دەدات ولەلایەکی تریشەوە پارەلەسەر بودجەی حکومەت بۆ ئەکارە نەشیاوانە سەرف دەکات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست