کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نهێنیەکان هەڵگری ئاماژەگەلێکن کەدەبێت ئاشکرابکرێن

Sunday, 01/05/2011, 12:00








یەکێك لەو گومانانەی کەتاکوئێستاش لای زۆربەی زۆری خەڵکی وبەتایبەتیش لەلای زۆری ئەندامان ولایەنگرانی یەکێتی وبزووتنەوەی گۆڕان نەڕیوەتەوە ئەوەیە کەدروست بوونی بزووتنەوەی گۆڕان سیناریۆیەکی بەهێزی پێشوەخت ئامادەکراوی هەردوو سەرکردە تاڵەبانی ونەوشیروان مستەفایە،گەرچی زۆر جار بەهۆی پەرەسەندنی ناکۆکی وشەڕی ڕاگەیاندنی نێوان هەردوولا پێویست دەکات ئەوگومانانە بڕەوێتەوە بەڵام بەهۆی ئەوەی ئەوپەرەسەندنانە لەئاستێکدا ڕادەگیرێ کەمەترسی دروست بوونی ئاڵۆزی لێدەکرێ لەئاستەکانی خوارەوەی هەروولا ئەوگومانانە زیاد ئەکەن،لەوانەیە زۆرێک بپرسن گەر بەوشێوەیە چ پێویست بەوەئەکات کەئەم هەمووە نان بڕاو بکرێت ولەکارەکانیان دەربکرێن و ماڵومنداڵیان برسی بکرێن؟.ئەمەشیان هەردەچێتە چوارچێوەی ئەوگومانانەوە چونکە لەگەڵ ئەوەی کەدەبینی ئەوانە نان بڕاو دەکرێن لەهەمان کاتدا تاکوئێستاش لەئاستی بەرزی بزووتنەوەی گۆڕاندا هەیە حمایەکانی تاڕۆژگاری ئەمڕۆمان مووچەی یەکێتی وەرئەگرن دەبێت ئەوەی ئەوپرسیارە دەکات وەڵامی ئەمەشمان باتەوە٠

دەزگای زانیاری یەکێتی کەگرنگترین دەزگای هەستیاری یەکێتیە بەهۆی کارەهەواڵگریەکانی وبوونی دەیان سەرچاوەی هەواڵ لەنێو حیزبەکانی تری یەکێتیدا خۆلەقەرەدان لەبزووتنەوەی گۆڕان تەنانەت باسکردنی دەبێت بچێتە خانەی خیانەتی حیزبیەوە کەباجەکەی قورس دەکەوێت لەسەرهەرکەسێك کە بەلایدا بچێت بەتایبەتیش یەکێك گەر پشت وپەنایەکی نەبێت ئەمە بۆ بچوکترین کادروکارمەندی دەزگایە ،ئەی گریمان ئەگەر یەکێك لەپلەی ئەندامێتی دەزگایەکی قەبەوگرانی وەك دەزگادا بێت دەبێت سزاکەی چی بێت؟باسکردنی ئەم نهێنیانە ئەوەندەی پەیوەندی بەئاشکراکردنی ئەونهێنیانەو ئاماژەکانی پشت ئەونهێنیانەوەن ئەوەندە پەیوەندی بە کێشەی تایبەتیەوە نیە ،یەکێك لەوئەندام دەزگایانەی کەبەرپرسی گرنگترین بەشە لەدەزگای زانیاری نەوزادی حاجی مجیدە کەلێپرسراوی بەشی ئیدارەیەو شادەماری دەزگای زانیاریەو گەنجینەی زانیاریەکانی دەزگایە کەهاوڕێیەتیەکی بەتینی هەیە لەگەڵ دوولەبرادەرە کۆنەکانی کەئێستا سەرسەخترین داکۆکیکەری بزووتنەوەی گۆڕانن٠

گەر ئەوپەیوەندیە حەرام وتاوان بێت بۆ کادرەکان وکارمەندان ئەی چی وائەکات حەڵاڵ بێت بۆ ئەندام دەزگایەكی هەستیاری وەك یەکێتی تائەوڕادەیەی کەلەدەباشان ولەوژوورەی نەوزاد تەرخانی کردووە بۆ خۆی بەپارەی دەزگا ئەودووبرادەرە داوەتی خواردنەوەو خواردنی قەل دەکات؟ئەی چی والەنەوزاد دەکات کەلەپرسەی خەسووی یەکێك لەبرادەرە نزیکەکانیان کۆببنەوە ونەوزاد پێیان بڵێ ئەم هەڵبژاردنە ئەگەر ئێوە برتانەوە واتە بزووتنەوەی گۆڕان چاوێکتان لێمان بێ وئەگەریش ئێمە بردمانەوە واتە یەکێتی چاوم لێتان ئەبێت؟ئەگەر تەفسیری ئەوبرادەرەی ئەندام دەزگایە هەرچیەك بێت یاخود نکۆڵی لێ بکات فلسێك ناهێنێ جگە لەوەی گومانەکانی سەرەتا باسمان کرد زیاتر ئەکات چونکە ئەم ڕووداوانە لەدووڕوونکردنەوە زیاتر هەڵناگرێ ،یان ئەوەتا ئەودووبرادەرەی ئێستا گۆڕانن سەرچاوەی نەوزادن لەدەزگا ،یان هەرنەوزاد بەهۆی پلەی لێپرسراوێتیەوە ئاگاداری گەورەوبچوکەو ئەونزیکبوونەوەیەی بەلاوە ئاساییە کەکەسی تر ناوێرێ توخنی بکەوێ!!!٠
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە