سیناریۆ وموعجیزەكانى هەڵبژاردن
Thursday, 23/07/2009, 12:00
هەرلەوڕۆژەوەى سەرۆكى هەرێم لەهۆڵى پەڕلەماندا وادەى هەڵبژاردنى دیاریكرد ئیدى لەوڕۆژەوە كۆمەڵێك موعجیزە و سیناریۆى عەجائیب و غەرائیبى دووپارتە ئۆپۆرتۆنیستەكەى دەسەڵاتمان بینى,ووردە ووردە موعجیزەكانى هەڵبژاردن دەركەوتن , خۆربەپێچەوانەوە هەڵهات,ووڵات بوبەشامى شەریف ,هەربەرپرسەو بووبە محمدى مەهدیەك لەبەرامبەر میللەتدا ,جاچیمان نەبینى؟ئەوەى نەبینرا بینیمان,ئەوەى پێشتریش بینیمان نەمانبینیەوە!,تەنانەت كارگەیشتۆتە ئەو ڕادەیەى ئەم دەسەڵاتە ئەوەندە تەبیعەت سەغى بوە لەهەندێك ناوچەدا مەنجەڵى تیڤاڵ و مەكسی ژنان وئاردى سفر دەبەشنەوە!.
جێگەى پێكەنینە بۆدەسەڵاتێك میللەت بەسەگ ناودەبات و داواشى لێدەكات دەنگی پێبدات!,دەوڵەتى كوردى بەخەونى شاعیرانە دەزانن وگللەیش لەنەوەى نوێ دەكەن بەوەى ئینتیماى نەتەوایەتیان نەماوە و ناچن بۆدەنگدان!, فەلسەفەى (نان وئازادى) لێدەدەن ,بەڵام بینیمان چۆن كەوتنە نانبڕینى قوتى ماڵومناڵى هاوسەنگەرەكانى سەردەمى شاخیان!,سەرۆكى هەرێم ئامادەى ئەوەى تێدانیە لەهیچ ساڵیادێكى ئەنفال وهەڵەبجەدا ئامادەبێت,بەڵام لەسەفرەى قوتابیاندا بەشدارى دەكات!,سەرۆك كۆمارى عێراق تەنانەت لەكاتى گرژیەكانى ناوخۆى حیزبەكەی خۆشیدا لەبەغداوەنەگەڕایەوە بۆهەرێم تا چارەسەرى كێشەكانى ناوماڵى خۆى بكات, بەڵام لەنزیكبونەوەى وادەى هەڵبژاردندا لەناو ڕێستوڕانتەكاندا لەگەڵ چینى هەژاروكرێكاراندا نان دەخوات!,ئەوحیزبەى تادوێنى شانازى دەكردبەوەى كەئەندامى سۆسیال ئەنتەرناسیۆنالى جیهانیە, ئەمڕۆدەمانچە دەبەشێتەوە لەبەرامبەر بەدەستهێنانى وەلائدا بۆ هەڵبژاردن!,لەناوخۆیانداشەڕیان بوولەسەركەمكردنەوەى هەیمەنەى خێڵ و عەشیرەتەكان بەسەرئەم هەرێمەوە,وەلێ لەشەشەمین ڤیستیڤاڵى ئێلبەگى جافدا خودى تاڵەبانى خۆى ئامادە دەبێت و دەستخۆشیان لێدەكات بۆ زیندوكردنەوەى ئەونەریتە كلتوریە وداواش دەكات لەهەڵبژاردندا ڕۆڵى ئاكتیڤ بگێڕن!,بەهەزاران ملیۆن دۆلار و دەمانچەو مۆنیكابۆ بانگەشەى هەڵبژاردن دەبەخشنە سەرۆك هۆزو تەكیەو خانەقاكان,هاوكات كوڕى سەرۆك عەشیرەت هەیە كە باوكى ئیمتیاز باران كراوە بەڵام ئەو دەنگ بەلیستە ڕكابەرەكەى باوكى دەدات!,(18)ساڵە بێڕێزى بەرامبەریاسا دەكرێت وپیاوەكانى حیزب پێشێلى یاسادەكەن,وەلێ دەبێژن دەنگدان بەژمارە(54)دەنگدانە بەسەروەرى یاسا!,ئەولیستەى كەپێكهاتەى دووحیزبى خاوەن دەیان فاحیشەیە,دەیەوێت ناشرینیەكانى ڕابردووى خۆى بەدروستكردنى تۆمەتى نەشیاو بۆمێدیاو ڕۆژنامەنوسانى سەربەخۆ بشارێتەوە!,ئاى چەند شەرمە بۆدەسەڵاتێك بە هەشت كەناڵى تەلەفزیۆنى ئاسمانى ودەیان تەلەفزیۆنى لۆكاڵى و ڕادیۆ و گۆڤارو ساید و ڕۆژنامە بانگەشە بۆلیستەكەیان دەكەن,وەلێ گۆڤارێك ودوو ڕۆژنامەى ئەهلى چۆن تەنگى پێهەڵچنیون و هەر ڕۆژەى بەدەسیسەى ووڵاتێك تۆمەتباریان دەكەن!,لەگەڵ ئەوەى خاوەن مێژوویەكى ناشرینى شاخ وشارن, كەچى ئاڵاى كوردستان دەكەنە لۆگۆ و, ووشەى(كوردستانى)ش دەكەنە ناوى لیستەكەیان!,بەدرێژاى بانگەشەى هەڵبژاردن لیستە ڕكابەرەكانیان بە گێرەشێوێن لەقەڵەم دەدەن ,بەڵام هەرلەسەرەتاى بانگەشەى هەڵبژاردنەوە لیستەكەى خۆیان غرامەدەكرێت وجگەلەوەش چەندین سكاڵاى تریان لەسەرتۆمار دەكرێت!,كاتێك تاڵەبانى بوو بەسەركۆمارى عێراق ئاسمانى شارسوربو بەگوللەى ئاڕبیجى وسەدان سەرپێچى یاساكانى هاتوچۆمان بینى لەهەمان ئەوشەقامەى كەئەمڕۆ ناویان ناوە شەقامى (عوزێم)و هەموو ئەوسەرپێچیانەش بەشتێكى زۆرئاسای وەرگیران,بەڵام ئەمڕۆ هەوادارانى لیستە ڕكابەراكانیان سەرپێچى یاساكانى هاتوچۆدەكەن وئیسراحەتیان لەخەڵكى تێگداوە!,دەستورێك زیاترلە(20)دەسەڵاتى جۆراوجۆر بەسەرۆكى هەرێم دەدات ,بارزانیش پەسەندكردنى ئەودەستورە لەلایەن پەڕلەمانەوە بەچقڵى چاوى ئەوكەسانە ناودەبات كە تانە لەودەستورە دەدەن!,ئەودەمەى بونەخاوەن پۆستى جۆراوجۆرلەبەغدا هەرلەو ڕۆژەوە كەركوكیان دۆڕاند,وەلێ دەبێژن كەركوك ئەوشارەیە كەلەئایندەدا مساوەمەى لەسەرناكەین!,بەهەزاران هاواروگللەى وداواكارى وفیراقى هونەرمەندان لەمیدیاكان بڵاوكرایەوە ئەم دەسەڵاتە مێشێك میوانى نەبوو,كەچى ئەمڕۆ بەسەدان هەزاردۆلار دەبخشنە ئەو هونەرمەندانەى گۆرانى بەسەربەژن وباڵاى جوانیاندابڵێت!,لەماوەى ڕابردوودا وتاكوئەمڕۆش بەسەدان ژنى كورد دەكرێنە قوربانى شەرەف و خروقاتى سێكسیان بەرامبەرئەنجام دەدرێت وبكوژانیشیان دووحیزبى دەسەڵاتـدار داڵدەی داون,وەلێ ئەمڕۆ بانگەشەى ژنى سەركردە دەكەن بۆئایندەى حیزب!,بانگەشەى ڕاگرتنى پیرۆزى شوێنە ئاینیەكان دەكەن ,كەچى هەرخۆشیان مزگەوتەكان بۆكۆڕو كۆبونەوەكانى هەڵمەتى هەڵبژاردن بەكار دێنن وپێشێلى هەمان بڕیارى یاسایى خۆیان دەكەن!,جێگرى سەرۆكى حكومەت بانگەشەى دابەشكردنى زەوى دەكات,بەڵام بیرى چۆتەوە ئەنجومەنى وەزیران لەبەروارى (13/11/2008) بەژمارە (12393) مامەڵەى تاپۆكردنى هەزاران پارچەزەوى شاروشارۆكەكانى ڕاگرتوە كەپێشتر دابەشكراون بەسەرفەرمانبەراندا!,بانگەشەى دامەزراندنى فەرمانبەران دەكەن ,بەڵام ساڵێك لەمەوبەرهەرایەكى گەورەیان دروستكرد بەفائیزكردنى فەرمانبەران وهاوكات تائەمڕۆش بەهەزاران فەرمانبەرى (گرێبەستى كاتیان) هەیە ونایانكەن بە(گرێبەستى هەمیشەى) و بەڵكوبەپێچەوانەوە دوردەخرێنەوە لەكارەكانیان!,بانگەشەى زیادبونى كارەبا دەكەن,بەڵام وەزارەتى كارەبابەجۆرێك پارەى كارەبا لەسەرهاوڵاتیان گران دەكات خەڵكى سەدخۆزگەبەمۆلیدەئەهلیەكان دەخوازن!.
ئاى چەند شەرمە بۆدەسەڵاتێك 18ساڵ پێكەنینى بەهاوار وفیراقى میللەت بێت وتۆپێ قوڕقوشم بخاتە هەردووگوێكانیەوە,كەچى ئەمڕۆ ئەوەندە بچووك ببێتەوە بەجۆرێك لەوادەى هەڵبژاردندا عەزیز وەیسیەك بكەنە ڕاوێژكارو كون بوكون لەگەڵ خۆیاندا بیگێڕن تا سواڵى دەنگیان بۆ بكات!
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست