ئەوكوڕەمەسئولەى (لەڤالانتایندا) ,ڤێللاكەى كردە دیارى خۆشەویستەكەى!!
Monday, 16/02/2009, 12:00
بمبەخشن....سەرەتاداواى بەخشین لەهەمووئەوبەڕێزانە بەگشتى وئەوعاشقە دڵپڕانە دەكەم بە(تایبەتى),مەبەستم ئەوانەیەكەپێشترخوێنەرى ئەم بابەتەى منبوون وئەمساڵیش لەهەمان كاتداو لەویادەناسكەدا بەخوێندنەوەى ئەم بابەتە بۆجارێكى دیكە دووبارە ئازارى ناخیان دەدەمەوە!!.
ئەمەى ئێستا تۆى خوێنەرى ئازیز دەیخوێنیتەوە ئەوبەسەرهاتە واقیعەیە كە(پارساڵ) لەیادى ڤالانتاینا كوڕى بەرپرسێك"ڤێللایەكى"كردە دیارى خۆشەویستەكەى,ڕەنگەئێستا لاى هەمومان بەخودى خۆشمەوە ئەوپرسیارە دروستبێت (كەواتە دووبارە گەرمكردنەوە و ترشوخوێكردنەوەى ئەم ووتارە لەپاى چی دێت)؟!,بەڵام با هەمووان ئەو ڕاستیە باشتر بزانین لەم نیشتیمانەى كەتۆزقاڵێك ئاسودەى بۆئێمەى گەنج تێدانەماوە هاوكات چینێكى (فیرعەون) ئاسا دروست بوە كەزۆرینەیان وەچەى مەسئولن جگەلەوەى كەبەوپەڕى ڕەفاهییەتەوە تەمەتوعاتى حەیاتیان دەكەن,هاوكات لەڕوانگەى دەرونیشەوە بەردەوام ناخ وشعورى گەنجانى ئەم هەرێمەبرینداردەكەن بەو ماددە وسەروەت وسامانەى لەبەردەستیان دایە كەجیاوازیەكەى (ئاسمان وڕێسمانە) بەراورد بەگەنجانى ئەم هەرێمە,بەردەوام مناڵى ئەم چینە لاف وگەزاف لێدەدەن بەسەرخەڵكى قوڕبەسەروخێر لەخۆنەدیوى كوردستاندا بەجۆرێك كەوێنەى نیە,ئەم چینە هەموو ژیانیان ئۆرجناڵە لە"تەلار وكۆمپانیا وبەنزینخانە ومەزرەعە وئۆتۆمبێلەكانیانەوە بیگرە تادەگاتە خواردنى ڕۆژانەیان وپۆشاك وئیشكەرى ناوماڵیان وتەنانەت نەستەلەى دەمى مناڵەكانیشیان",ئەمە جگەلەوەى زۆرینەیان ڕەگەزنامەى چەند وڵاتێكى ئەوروپایان لەگیرفاندایە نەك بەشێوەى خێزانى بەڵكوهەندێكیان بەشێوەى بنەماڵەو هەندێكیشیان ناوچەگەرى.
من لێرەوە دەچمەناوەرۆكى مانشێتەكەى سەرەوە,(14/2) جەژنى (عاشقانە),ئەوجەژنەى دواى (224) ساڵ پێش زاین كەلەئەوروپاى ڕۆژئاوا ولەوڵاتى ئیتالیاوەلەسەردەستى قەشە(ڤالانتاین) سەریهەڵدا,ئێمەى كورد چەندساڵێكە وەك سەرەتایەك بەم جەژنە ئاشنابوین,ساڵ لەدواى ساڵیش ئەویادە ناسكە كەتەعبیرلە ڕەهاترین بەها جوانەكانى مرۆڤەیەتى دەكات لەسەرئاستى جیهاندا ,لاى عاشقانى ئەم هەرێمەش بەشكۆداریەوە پێشوازى لێدەكرێت, ئەوعاشقانەى كەتائەمڕۆسادەترین مافى ژیانیان بۆدەستەبەر نەكراوە,بەڵام هەمیشە بەفانتازیایەكى پڕلەمیهرو ئالودەبونیان بەعیشقەوە وایلێكردون هەردەم لەبەرزترین و ڕەهاترین لوتكەكانى ژیاندا گوزەران بكەن.
لێرەوە ئەوچیرۆكە دەستپێدەكات كە(پارساڵ)لەیادى ڤالانتایندا هەژاندمى!,ڕۆژێك پێش ئەو یادە واتە(13/2) تەلەفونم بۆهاوڕێیەكم كرد كەخوێندكارى پەیمانگاى هونەرە جوانەكانە(بەشى موزیك/ئامێرى كەمان), تاكوبۆبەیانى بانگێشتم بكات بۆپەیمانگا بەمەبەستى ئەوەى لەویادە ناسكەدا وەك ڕۆژنامە نووسێك لەوپەیمانگایەى كەپڕەلە(دەرونى پاك ,پڕەلەماچ ,پڕەلەهەست ,لێوان لێوە لەگۆرانى)ڕێپۆرتاژێك ئامادەبكەم ولەویادەیا هەستى خوێندكارەكان وەرگرم,بەڵام دواى ئەوەى هاوڕێكەم بەتەواوى لەمەبەستى من تێگەیشت,پاش كەمێك وەستان بەدەم هەڵكێشانى هەناسەیەكى ساردەوە پێى گوتم:ئەرێ بەڕاست ئەى بۆنایەیت لەسەرچیرۆكى عەشقى من ڕێپۆرتاژێك ئامادەبكەیت, كەعیشق لاى من چ دونیایەكى پڕلە لالەزارە,بەڵام هاوكات پارەى گوڵێكى سورى نایلۆنى بێبۆنم لەگیرفانا نیە تاكوبەیانى وەك هەمووعاشقانى سەراپاى جیهان بیدەم لە یەخەى هاوسۆزەكەم,هاوكات بەبەڵگەى ڕون وئاشكرا كوڕى مەسئولێكى ناسیاوى خۆمانت پێدەڵێم وابەنیازە كەبەیانى لەجیاتى گوڵ,(ڤێللایەكى)تاپۆكراوى خۆى پێشكەش بەخۆشەویستەكەى بكات!!بێگومان ئەوەى ئێستا خوێنەرى ئەم بابەتەبێت ئەوڕاستیە تێدەگات كەئەم جیاوازییە گەورەیە منى ڕۆژنامەنووس دەهەژێنێت و, واملێدەكات بەدواداچونێكى وورد لەسەرئەم باسەى هاوڕێكەم بكەم ,بەڵێ ئازیزان وازم لەڕێپۆرتاژەكەى پەیمانگاى هونەرە جوانەكان هێناو لەڕێگەى هاوڕێكەمەوە بەشێوەیەكى ووردو زانستى ولەسەربنەماى ئیتیكى ڕۆژنامەوانى دەستمكرد بە بەدواداچوونى ئەوهەواڵەى كەجارێ لاى من تەنها قسەیەكەو بەس,بۆبەیانى واتەڕۆژى ڤالانتاین ئەنجامى بەدواداچوونەكەم بەمشێوەیە دەرچوو,
لەمەراسیمێكى ڕەمزى خنجیلانەدا كاتژمێر(1:50)دەقەى دوانیوەڕۆ ئەو(بەڵێن نامەیە)ئیمزاكرا كەڤێللاى كاكى كوڕە مەسئول كرابەناوى خۆشەویستەكەیەوە,بەئیمزاى هەردوو شاهید(أ,ع,ل)ى هاوڕێى كوڕە بەرپرسەكەو(س,ك,ك)ى هاوڕێى كچەكە وبەحزورى پارێزەرێك كەهاوڕێى خۆیبو واتە هاوڕێى كوڕە بەرپرسەكەبوو لەگەڵ چەندمیوانێك!.
ئەمەش زانیارى ووردى ڤێللاكەو چۆنیەتى وەرگرتنی زەویكەوچەند ووردەكاریەكى دیكەیە,
زەویەكە لەشوێنێكى دوورەشارى دڵگیردایەو لەلایەن باوكیەوە لەڕێگەى واستەوە بۆى وەرگیراوە,بەرلەوەى كەبیكاتە ڤێللا تاپۆكراوە ماوەى سێ ساڵوشەش مانگە كراوە بەڤێللا و لەگەڵ تەواوبونیشیدا پڕكراوە لە تەئسیسى ناوماڵ و (حەسحەسێكیش) مانگانە بەبڕى(700)هەزاردینار لەسەر بودجەى گیرفانى كوڕەكەو!موچەى پۆلیسێكى بندیوار كەلەلایە باوكى كوڕەكەوە تەعینكراوە وەك (حیمایە)پاسەوانى ئەوڤێللایەیە!وەتە كاكى پاساوانیش دووموچەى پڵاوى بۆدابین كراوە!.
من لێرەوە بەوكوڕە مەسئولە دەڵێم:ئەگەردنیابو سودفەى ئەوەت كرد نیوكاتژمێرت لەكاتى خۆت بەخشى بەخوێندنەوە و ئەم بابەتەى منت بەرچاوكەوت ,من دڵنیام دووهەستت لادروست دەبێت,
1.یان پێكەنینت بەنووسینەكەم دێت وگاڵتە بەعەقڵم دەكەیت.
2.یان ئەوەتا ئەم بابەتە كەمێك دڵگرانت دەكات وڕەنگە بڵێیت ئەم كوڕە تەداخولى شتە زاتیەكانى منى كردوە.
بەلاى منەوە هیچكام لەم بیركردنەوانەى تۆ گرنگ نیە,بەڵكوتەنها ئەوە بەگرنگ دەزانم كەلەڕێگاى ئەم ووتارەوە بە خۆت ونموونەى كەسانى وەك خۆت و بە باوكت و نموونەى باوكەكانى جەنابت و بەعاشقە دڵشكاوەكانى نیشتیمانەكەم بڵێم تەنهامەبەستم لەم نووسینەدا ئەوجیاوازیە گەورەیەى نێوان تۆو هاوڕێ بەدبەختەكەى خۆمە,مەبەستمە لەوگۆشەنیگایەوە ئەوەبڵێم خۆت وباوكت وهەرچى وەچەى مەسئولینى ئەم هەرێمە هەیە كۆیان بكەیتەوە ناتوانن (لەزمەیەك یاخودڕونتر بڵێین تۆنێكى موزیك)بژەنن,كەچى تۆلە ڤالانتایندا هاوسۆزەكەت دەكەیتە خاوەن ڤێللایەكى خانومان و هاوڕێكەى منیش هاوسۆزەكەى چاوەڕوانى گوڵێكى سوورى نایلۆنى لێدەكات!!.
هەروەها ئەو ڕاستیە تاڵەى مەبەستمە بە تۆو هەمووبەرپرسان و تەنانەت سەركردەكانیش بڵێم ,دوورنییە لەدواڕۆژدا هاوڕێكەى من وەك هونەرمەندێكى خاوەن ئەزموون ولێهاتوو لەڕێگەى كەمانەكەى دەستیەوە سەرنجى دونیا بەلاى خۆیدا ڕابكێشێت و ببێتە هۆى سەربەرزى بۆم نیشتیمانە,كەهەموان ئەوڕاستیە باش دەزانین تەنها هونەرە ناسنامەو زمان حاڵى هەموونەتەوەكان,بەڵام ڤێللاكەى تۆ كەپێش(14/2/2008)خاوەنى بویت!لەگەڵ تەواوى ڤێللاوتەلارى فیرعەونەكانى ئەم هەرێمە بكەونە بەرغەزەب و بەردبارانى عاشقە دڵپڕەكانى نیشتیمانە كەساسەكەى من!!.
***تێبینى(1)/ئەم ووتارە لە ژمارە(397)ى, ڕۆژى(16/2/2008)ى ڕۆژنامەى هاوڵاتیدا بڵاوكراوەتەوە.
(2)/تەواوى زانیاریەكانم لەڕێگاى كەسێكەوە دەستكەوتوە كەلە"ئاهەنگەكەدا " بەشداربوو, بەهاوكارى بەردەوامى هاوڕێكەم , هەروەها تەواوى مامەڵەى زەویەكەوچۆنیەتى تاپۆكردنى لەبەردەستدان, بەڵام بەپێویستم نەزانى بڵاویان بكەمەوە, چونكە هەموومامەڵەكانى(یاسایین) ولەڕێگەى زیادكردنى ئاشكراوە پێشتر زەویەكەى پێدراوە,(بەڵام)! لەبەرامبەر بڕێك پارەى ڕەمزى كەمدا, ئەویش تەنها بۆ بە یاساى كردنى كارەكە, هەروەها بێئاگاداركردنەوەى"راگەیاند نەكانیش"واتە بێ ئیعلانكردنى زەویەكە ئەوكارە كراوە, بەڵام ئەو كەسە بە هەرجۆرێكبێت لەجۆرەكان لەڕێگاى(یاساوە)بۆتە خاوەنى ئەو (ڤێللایە), بۆیە بە پێى هەموو پێوەرەكانى ڕۆژنامەوانى ناوهێنانى ئەوكەسەدەچێتەخانەى تەشهیرەوە.
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست