نەمردین ووتاردزینیشمان بینى!(ڕونكردنەوە)
Saturday, 28/03/2009, 12:00
ماوەیەك لەمەوبەر ووتارێكم لەژێرناونیشانى(خوایە وەتەن ئاوەكەى پڕلەدزو موجریمە) لەچەندسایدێكدا بڵاوكردەوە,بەداخەوە تەواوى ئەو ووتارەى من بەهەمان ناونیشانەوە لە ستونى دوالاپەڕەى ڕۆژنامەى (ڕێلاو)دا بەناوى(كارێزچەمچەماڵی)ناوێكەوە بڵاوكراوەتەوە,كاتێك لەلایەن چەندهاوڕێیەكمەوە ئاگاداركرامەوە كەئەو ووتارەم بەناوى كەسێكیترەوە بڵاوكراوەتەوە,بەڕاستى جگەلەوەى كەزۆرنیگەرانبوم بەبیستنى ئەوهەواڵە,هاوكات هەستم بەوەكرد كەنەمردم لەم هەرێمەدا ووتار دزینیشم وەك دزینى هەرشتێكیدیكە بینى!,من بیستومە كاتێك نوسەرێك ووتارێك لەسایدێك یان ڕۆژنامەیەكدا بڵاودەكاتەوە پاشان میدیایەكیتر دێت وبێپرسكردنى نوسەرەكە ئەو ووتارەبڵاودەكاتەوە ئەگەرچى ئەم حاڵەتەشیان شتێكى نەشازەو دورە لەئەدەبیاتەوە وپێویستە بەرلەبڵاوكردنەوەى هەر ووتارێك پێشتر پرس بەنووسەرەكە بكرێت كەئەم دیاردەیەش چەندجارێك بەسەر خۆم هاتوە بەڵام بێدەنگەم لێكردوە ,یاخود كەسێك دێت بەناوى نووسەرێكەوە ووتارێك بڵاودەكاتەوە كەبەڕاستى ئەمەیان دیاردەیەكى زۆرترسناكەو زۆربەشمان زیاترلەچەندجارێك ئەم حەڵەتەمان بینیوە,بەڵام ئەمەیەكەم جارمە ببینم كەسێك بێت و ووتارى نووسەرێكیتر بدزێت وبەناوى خۆیەوە بڵاوى بكاتەوە,بەڕاستى ئەمە دیاردەیەكى زۆر قێزەون وناشرینەو دورەلەهەموو ئەخلاق وئیتیكێكى ڕۆژنامەوانى.
ئەوەى لەكۆتایدا دەمەوێت بیڵێم هەریەك لەم دیاردانە,واتە:(بڵاوكردنەوەى نوسین بەناوى كەسانیترەوە,بڵاوكردنەوەى ووتار بێپرسى نووسەرەكە,دزینى ووتارى نووسەرێكیتر)كارێكى ناشارستانیەو هیواخوازم هەموومان بەجدى كاربكەین بۆبەرگرتن لەم دیاردە نەشازەو بەتایبەتیش ئەمە ئەركى سەرشانى بەڕێزان بەڕێوبەرى سایدەكان وسەرنووسەرى "گۆڤار و ڕۆژنامەكانە" .
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست