کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خوایەوەتەن ئاواكەى پڕلەدز و موجریمە!

Saturday, 14/03/2009, 12:00


هێندەلەگۆڕەپانى خوێندنگەدا گووتمان"خوایە وەتەن ئاواكەى" تاكوقوڕمانكرد بەسەرئێستاى خۆماندا...ئێستایەك كە دەبەیەك ئاوى موقەتەر ئەكڕین و بەقومێك تەواوى ئەكەین ,كەچى هێشتاهەرتونیمانە!...ئێستایەك كەئایندەمان وەك شەوەزەنگى شەوى تاریك جگەلەوونبون ونغرۆبوون چیدیكەى تیابەدیناكرێت,...هەمووگەنجین وكەچى كەس لەئێمە جورئەتى نیەجگەلە"مەسج كردن"خانویەكى كرێ بگرێ ونەوەى نوێى تێداپەروەردەبكات...واى لەئێمە چ نەوەیەكین وبەرهەمى چ سەردەمێكى ڕەشى كوردایەتین..؟!
ئێمەى نەوەى دواى ڕاپەڕین,نەوەیەكین بەسەردەمێكدا تێپەڕین پڕبوولەكارەسات لێوان لێوبوو لەخیانەت,ئێمەى نەوەى نوێ كەپەروەردەى دەستى سەركردە عەوام و نەخوێندەوارەكانبین دەبێ ئاسایبێت بیرلەئایندەى قێزەونى خۆمان نەكەینەوە!.
سەردەم بەسەردەمى حیزبایەتیمان بینى و بەتفە وشكەڵاتوەكانى دەمى دایكى شەهیدان وەڵامیان درایەوە,كابینەلەسەركابینەى حكومەت هاتن وبیرچونەوە,دارا هەردوو دارى بینى نەبوو بەسێ دار و نەدارێكیش كەمبۆوە!,كەچى عەجەب دواى ئەوهەموو تراژیدیاوخیانەتە ئێستا نەنیشتیمانێك ماوە ئاگرى نەورۆزى تێدابكەینەوە,نەكورسیەكى چۆڵى ساردووسڕ تائێمەى گەنج لەسكێچى خەونەكانمان كەمێك نزیك بكاتەوە!!.
ئێمەئێستا نەوەیەكین كەسمان كوڕى نیشتیمان نین,گەر ڕۆژێك پێڵاوەكانمان دڕا ئیدى نیشتیمانى باوك دڕك ئەكات بەبنى پێكانماندا,ئێمەنەوەیەكین گەركەسوكارمان نەبوایە,هەموولەخوێندن دائەبڕاین هەمووئەبوین بەقاچاخچى ئەوسا گشت پۆلەكانى خوێندن خاڵى ئەبوون لەقوتابى وەكو عەقڵى سەركردەكان كەخاڵین لەعیلم وعیرفان!.
ئێمەنەوەیەكین لەسایەى دەسەڵاتى خۆماڵى خۆماندا گەورەبوین وكەچى ئەوەى ئەمڕۆ لەئایدیاماندا نەما,ئەوەى ئەمڕۆلەبەرچاومان ڕەش بوونیشتمانە,ئێستا ئێمەهەموولەخەونى ڕزگاربونمانداین لەدەست ئەم نیشتیمانە ڕەزاقورسە كەوەك دیلێكى گوناهبار لێمان ئەڕوانێت...ئاى چ ئازارێكە ئەودیلەش شەوانە بەدەم چات و بەدیارسەیركردنى كەناڵە سێكسێكانەوە هیچ شتێكى بیرنامێنێت كەناوى نیشتیمان بێت!.
ئاى لەئێمە...ئێمە چ نەوەیەكین لەبەردەم عەرشى خوداكاندا دەستەونەزەر نزادەكەین(ئەى خودایە ئێمەى نەوەى نوێ ڕوو ڕەشى بەردەم قاپى نەوەى ئایندە نەكەیت كەلەم نوسینۆچكانە زیاترخاوەن هیچ ئیرادەوتوانایەكی دیكەنین, لەبەردەم كتێب كوژو نیشتیمان فرۆشەكانداچەندبێباكین),خودایە ئەونیشتمانەى كەلەئێمەبوبەدوژمن,ئەونیشتیمانەى كەپڕیەتى لەقاچاخچى ودز وموجریم ئەى خودایەپاكتاویكەیت!!,ئەى خودایەبیپارێزیت بۆنەوەى ئایندە!!....

[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە