کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وەزارەتى پەروەردە...وەزیرەكەى سەقەتە!

Monday, 19/04/2010, 12:00


ئەوناونیشانەى سەرەوە دروشمى دەیان خوێندكارى ئامادەیەكانى سلێمانى بوو لەبەردەم بەڕێوبەرایەتى گشتى پەروەردەدا,كەلە پێناو دەستەبەركردنى یەكێك لەمافەكانى خوێندنیان و دواجار لەبەرامبەر بێدەنگى لایەنە پەیوەندیدارەكان وەك زۆرێك لەو خۆپیشاندانانەى كەبەدرێژاى (19) ساڵى ڕابردوو لەلایەن زۆربەى چینوتوێژە جیاجیاكانى ئەم هەرێمەوە ئەنجام دراوە و دواجار ئاڕاستەكەشى بەتوندوتیژى كۆتاى پێهاتوە ,ئەو خۆپیشاندانەش بەهەمان شێوە شكایەوە ولەلایەن هێزەكانى ناوخۆو پۆلیسى چالاكیە مەدەنیەكانەوە بەتێڵاكانى دەستیان و سپراى فرمێسك ڕێژەوە كەوتنە وێزەى ئەو كوڕوكچە خوێندكارانەى كەبەهۆى كەمى تەمەنیانەوە بەپێی هەموو پێوەرێكى ئەخلاقی ڕێگە نادرێت بەو جۆرە ناشارستانیە ئازاربدرێن ,یاخود بەهەر بیانویەك بێت بەوجۆرە ڕاپێچى زیندان بكرێن.

ئەگەر هەرلەسەرەتاوە بەبێ چونە ناو ناوەڕۆكى كێشەى ئەو خوێندكارانە تەنهالەدیدى چەمكوبەها ئەخلاقیەكانى پەروەردەوە بڕوانینە ئەو سوكایەتى كردنە بەو چینە هەستیارەى خوێندكاران لەڕوى كەمى تەمەنیانەوە ,ئەمە جگەلەوەى لەڕوى نەفسیەوە كاریگەرێكى نەگەتیفى دەرونى لەسەر ئایندەیان دروست دەكات ,هاوكات گشت قیەمە ئەخلاقیەكانى پەروەردە لەم هەرێمەدا زەڕبى سفردەبێت!.

گومان لەوەدانیە ئەگەر لەئێستادا پرسیار لەوەزیرى پەروەردە بكرێت ,وەك هەموو بەرپرسانى پەروەردەى وگشت بەڕێوبەرى خوێندنگەیەك ,تەنانەت بگرە هەر مامۆستایەك ,كەقسەى سەری زمانو بنى زمانیان لەڕستەیەكدا چڕدەكەنەوە ئەویش ئەوەیە:(ئێمە گشت خوێنكارێك وەك كوڕوكچى خۆمان تەماشادەكەین),بێگومان وەڵامى وەزیرى پەروەردەش لەم ڕستەیە بەدەر نەدەبوو ,بەڵام دەبوایە وەزیرى پەروەردە ئەگەر خوێندكاران وەك كوڕوكچى خۆى تەماشابكات بەبینینى ئەو دیمەنى لێدانو سوكایەتى كردنە بەرامبەر بەو چینە هەستیارەى قوتابیان لەلایەن ئاسایشو پۆلیسى چالاكیە مەدەنیەكانەوە ,دەبوایە جەنابى وەك ئەخلاقێكى سیاسی لانیكەم دەستى لەكاربكێشایەتەوە,ئەمەجگەلەوەى كەدەبوایە داواى لەبەرپرسابی باڵاى هەرێم بكردایە هەمووئەوكەسانەى بەوجۆرە سوكایەتیان بەرامبەر بەوخوێندكارانە كردوە ڕوبەڕوى ئیجرائاتى یاساى ببنەوە, بەڵام كارەساتەكە لێرەوە دەست پێدەكات كەجەنابى وەزیریش بەهەمان نەغمەى بەڕێوبەرى گشتى ئاسایش دەڵێت: (ئەوخۆپیشاندانە دەستى سیاسی لەپشتەو بەهیچ جۆرێك قابیلى قبوڵ نیە).

سەیركەن چ كارەساتێكە ئەم هەرێمە تێی كەوتوە؟, دەبوایە جەنابی وەزیر لەڕێگەى ڕاگەیاندنە حیزبیەكانەوە كە (بەتەنها لێدوانى بۆ دەزگاحیزبیەكاندا),لێدوانى دەستلەكاركێشانەوەى خۆى ڕاگەیاندایە نەك لێدوانی جەنابیشیان یەك نەغمەبێت لەگەڵ دەزگاكانى ئاسایشدا!, بەڵام لەڕاستیدا ئەو دەمەئابڕوى سیاسی ئەم هەرێمەدەچێت كەڕوداوێكى لەوجۆرە عەجائیب وغەرائیبى فەلاقەكردنى خوێندكارێكى قۆناغى ئامادەى لەڕێگەى تیڤیەكانەوە دەبێتە میوانى بینەرێكى جیهانى, مەگەر هەرتەنها ئەو بینەرە خۆى باس لەوفەزیحەیە بكات كەلەم هەرێمەدا ڕودەدات؟!.

بێگومان ئەگەر هەمان ئەو قوتابیانەو لەهەمان ڕۆژدا لەبرى ئەو خۆپیشاندانە لەلایەن بەڕێوبەرەكەیانەوە ئامادەبكرانایەو بهێنرانایە سەر شەقام بۆ بەكارهێنانیان لەهەڵمەتێكى هەڵبژاردندا,یان پێشوازیكردنى بەرپرسێكى حیزبى,یان هەرمەرامێكى سیاسی دیكەى لەشێوەى هەموو ئەومەرامە سیاسیانەى حیزب كەلەڕابردوودا بینیومانن ,بەدڵنیایەوە جەنابی وەزیرى پەروەردە نەك هەر نەیدەگوت كۆكردنەوەى ئەم خوێندكارانە پێشوەخت ئامادەكاریان بۆكراوە یان دەستى كەسانێكیان لەپشتەوەیە, بەڵكو ئێستابەڕێوبەرى خوێندنگاكەى ئیفاد دەكرد!, وەك نمونەى هەموو ئەو بەڕێوبەرو مامۆستایانەى كە لەڕابردوودا بینیومانن چەندە زیاتر خزمەتى حیزبیان كردبێت و دامودەزگاكانى پەروەردەیان خستبێتە خزمەتى حیزبو بەقوڕمیشى بەرپرسی مەڵبەندێك یان لقێك جوڵابنەوە ئەوەندەزیاتر پاداشت كراون!, وەك یەكێك لەبەڕێوبەرەكانى پەروەردە لەچاوپێكەوتنێكى ڕۆژنامەوانیدا بەڕاشكاوانە پێی گووتم:(من حیزب لێرەى داناومو مەجبوریشم بەپێی ڕێنمایەكانى حیزب كاربكەم!) .

بۆیە دواجار هەموو ئەوڕاستیانە پێمان دەڵێن تاپەروەردە لەم هەرێمەدا بەگشت چەمكەكانیەوە لەژێر كۆیلایەتى و هەیمەنەى حیزب دەرنەهێنرێت و نەبێتە خاوەن موئەسەسەیەكى سەربەخۆ لەبڕیارداندا ,نەك بەتەنها وەزیرەكەى سەقەتە, بەڵكو گشت دامودەزگاكانى سەقەتەو بەسەقەتى دەمێننەوە!.

[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە