یەكێتی ئافرهتانی کوردستان بهچی ڕویهکهوه یادی دامەزراندنیان ئەكەنەوە؟!
Sunday, 13/12/2009, 12:00
ئەمساڵ یادی (57)ساڵەى دامەزراندنی یەكێتى یەكەیان (یەكێتی ئافرەتانی كوردستان) دەكەنەوە بەوبۆنەیەشەوە بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەبروسكەیەكدا ئەویادەیان لێ پیرۆزدەكات .
لێرەدا دەمەوێت بەكورتی چەند پەیڤێك بڵێم لەسەر (57)ساڵ تێپەڕبون بەسەردامەزراندنی (یەكێتی ئافرەتانی كوردستان) , دوای ئەوەی لە گفتوگۆیەكی تەلەفۆنیدا یەكێك لە هاورێكانم پێی ڕاگەیاندم كە ئەمڕۆ خوشكێكی یادی دامەزراندنی ئەوڕێكخراوەی كردۆتەوە بەڵام ئەو هاوڕێیەم لەخوشكەكەی پرسیبوو تۆ دەزانی خێزانی سەرۆكی هەرێم ناوی چییە؟!. لەكاتێكدا ڕێكخراوەكەی ئێوە سەربەحزبەكەی سەرۆكی هەرێمە, خوشكەكەشی لەوەڵامدا پێی وتبوو جابۆ نەك من نیوەی ئەندامانی ڕێكخراوەكەمان دەزانێت ناوی خێزانی سەرۆك چییە؟!.
لێرهداباوازلهو باسهبێنین .ئەوەی لێرەدا پێویستە بوترێت ئای كەشەرمە ڕێكخراوێك بەدرێژای (57) ساڵ تەمەنی بە هەزاران كچۆڵەی ئەم هەرێمە كرانە قوربانی شەرەف پارێزی و هەرهیچ نەبێت وەك نیشاندانی هەڵوێستێك بەدرێژایی ئەو (57) ساڵە تاكە ئەندامێكی ئەو ڕێكخراوەمان نەبینی دەست لەو ڕێكخراوە بكێشێتەوە و كەچی ئەمڕۆش بەوپەڕی سەربەرزییەوە ساڵیادی ڕێكخراوەكەیان پیرۆز دەكەن و ئێستاش لێیان بپرسە خۆیان بەدەم ڕاستی ژنانی ئەم كۆمەڵگەیە لەقەڵەم ئەدەن .
ئای كەشەرمە ڕێكخراوێك زۆرترین ڕێژەی ئافرەت لەناوچەی زێدی سەرۆكی پارتەكەیان دەبنە قوربانی و ئەوانیش بێباكانە یادی دامەزراندنی ڕێكخراوەكەیان لە ژنانی ئەم هەرێمە خێرلەخۆ نەدیوە پیرۆز دەكەن !!.
بەڕاستی جێگەی سەرسوڕمانە سەرۆكێك ساڵیادی دامەزراندنی ڕیكخراوێك پیروز دەكات و شانازی بە (57) ساڵ دامەزراندنی وەها ڕێكخراوێكەوە دەكات كەسەر بە حیزبەكەی خۆیەتی , وەلێ تاكو ئەمڕۆ بۆ تاكە یەكجاریش ئامادەگی نیە هەر هیچ نەبێت خێزانەكەی خۆی نیشانی ئافرەتانی ئەو هەرێمە بدات كە هەر خۆی سەرۆكایەتی ئەكات !!, تاكو هەر هیچ نەبێت ئافرەتانی هەرێمەكەی بزانن ناوی خێزانی سەرۆكی هەرێم چییە ؟!
ئێوەی ئەندامان و لایەنگرانی ڕێكخراوی (یەكێتی ئافرەتانی كوردستان) كەی ڕۆژێك لەڕۆژان لەبەرامبەر ئەو هەموو توندو تیژییە جەستەیی و دەرونییەی كەدژ بەئافرەتانی ئهم هەرێمە ئەنجام دەدرێت ههرهیچ نهبێت تاكە ئەندامێكتان توانی لە پۆست و پارە و پلەی حیزبی ڕێكخراوەكە ببورێت و , وەك هەڵوێستێك دەست لەكار بكێشێتەوە , ئەوكات لێتان جوانە یادی ڕێكخراوەكەتان بكەنەوە .
زۆر شەرمە كە لە دەیان ڕاپۆرتی ڕێكخراوە نیودەوڵەتیەكان و چەندین ڕاپۆرتی میدیاكانی جیهاندا هەرێمی كوردستان بە هەرێمێكی (ژن كوژ) ناودەبرێت و ڕێكخراوێك كە (57) ساڵ تەمەنیەتی یادی دامەزراندنی ئەكاتەوە !.
ئێوه کهی توانیتان تهنهاتاکه تاوانبارێکی ژنکوژ ڕاپێچی دادگابکهن ئهوسا لێتان جوانه یادی دامهزراندنتان بکهنهوه.
ئێوه كەی توانیتان ناوی خێزانی سەرۆك بزانن ؟ كەی خێزانی سەرۆك بۆ تاكە جارێكیش بە بەرچاوی كامێرای میدیاكانەوە لە تەنها كۆڕێكیشتاندا بەشداربو , لەنزیكەوە ئاگاداربو لە تراژیدیاو موعاناتی ئافرەتانی ئەم هەرێمە , ئەوسا لێتان جوانە ساڵیادی دامەزراندی ڕێكخراوەكەتان بكەنەوە .
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست