مەڵبەندى چۆمانى یەكێتى وهۆكارەكانى شكست بەرامبەر گۆڕان
Monday, 17/08/2009, 12:00
ئەگەر (م. ڕ)و (م.س) یەكێتى زانستیانەو بابەتیانە لە هۆكارەكانى شكستەكانیان لە هەڵبژاردنەكەى 25/7بكۆڵنەوەوچارەسەرى پێویست بۆ كێشە هەڵپەسێراوەكان دابنێن ئەوە نیشانەى زیندوێتى ئەو حزبەیە چونكە یەكێتى لەم ڕوەوە ئەزمونێكى باشى هەیە بەڵام ئەو كاردانەوەى تا ئێستا هەیە بەرامبەر ئەو شكستە گەورەیە نیشانەیەكى ئاشكراى ئیفلاسى سیاسى وكۆڵەوارى ئەو حزبە یە بەرامبەر پێشهاتەكان.من شیكارێكى ڕاستى بارودۆخى مەڵبەندى چۆمان دەكەم پێش و پاش هەڵبژاردنەكان بە پى ى ئەو ڕاپۆرتانەى لە مەكتەبى چاودێرى و زمانحاڵەكان بە دەستم گەیشتون.پێش هەڵبژاردن:مەڵبەند تەنها ناوەكەى ڕێكخستن بوە دەنالەو مەڵبەندە هەموو شتێ بوونى هەبوبێ كارى ڕێكخستن و ڕێكخراوەیى بونى نەبوە,هەڕەمى ڕێكخستن بنەماڵەیى بوە هەندێك بنەماڵە ناویان لە لیستەكانى ئامار و ڕێكخستن هەبوە تەنها بە مەبەستى وەرگرتنى یارمەتى پۆل قەت ئەمانە كۆبونەوەى حزبیان پێ نەكراوە ,خوێندكاران,مامۆستایان,لاوان,فەرمانبەران,ژنان .....هتدبە هیچ شێوەیەك ڕێك نەخراون بەشى چاودێرى مەڵبەند بە هیچ شێوەیەك سەردانى كۆمیتەكانیان نەكردوە ئیدارەو دارایى نازانێ نەسریەى كۆمیتەكان چۆن و لە چى سەرف دەكرێ هەروەك نەسریەى مەڵبەندیش تەنها خواى گەورەو گروپى دەست ڕۆیشتوى مەڵبەند دەزانن لە كوێ كارى وەبەر هێنانى تایبەتى پێ دەكرێ.بەڵام ئەوانە ساویلكەو بێ خەبەرن دڵسۆزانى یەكێتى دەزانن ئەوانە كە وەك نەعامە سەریان خستۆتە ناو خۆڵ بەڵام لەشى تریان بەدەرەوەیە و خەڵك دەیانبینێ!ئەو ئەنجامەى ئەوان باش دەیانزانى و لە سەروى خۆیان دەشاردەوە بوە واقیعێكى تاڵ و بە ناچارى دەبێ بینۆشن هیچ پاساوێكى مەنتیقیش نیە بە بەر چاوى خۆیانەوە بگرن و جارێكى دیش سەروى پێ هەڵخەڵەتێنن.ئەو زاتانە قەت هەفتەى دوو ڕۆژ دەوامیان نەكردوە بە بیانوى تازیەو دەعوەت بە دەیان كەس سەدان جار لە سنورى كۆمیتەكان هاتون تەنها بۆ پشتگیرى یەك و بە بێ ئومێدى گەڕاونەتەوە چونكە مەڵبەند چۆل بوە,ئەو كەسانەى هاتوچۆى مەڵبەند دەكەن ژمارەیەكى زۆر كەمن كە 12 مانگ و سەرى مانگ بە مەبەستى وەرگرتنى نەسریەو موچە و هاوكارى دێنە مەڵبەند و ڕۆژانى تریش وەك ئاشى ئاو لێ بڕاوە چۆل و هۆلە.خۆ ئەو هەڤاڵانە ئەو ڕۆژانەى تەشریفیشیان لە مەڵبەندە كەم دەدیترێن چونكە هەمیشە خەریكى كۆبونەوەن بەڵام بە هەڵە تێ ى مەگەن كۆبونەوەى حزبى نا كۆبونەوى دابەش كردنى سامان و غەنیمەت!!!جا مەڵبەندێك ئەوە ڕاستیەكانى دیوى ناوەوەى بێ چى لێ چاوەڕوان دەكرێ؟مەڵبەندێك لەوەتەى هەیە درۆ لە گەڵ سەروى خۆى بكاو قەبارەى خۆى زۆر لە خۆى گەورەتر نیشان بدا لە شكست زیاتر چى لێ چاوەڕوان دەكرێ؟!!!
بەشێك لەو ناڕاستیانەى مەڵبەند لە گەڵ سەروى خۆى كردوە:
1-لە كۆبونەوەكەى دوكان لە گەڵ مام جەلال هاوكارى بۆ 75 كادر وەرگیرا لە ئەندام كۆمیتە بە سەرەوە كەچى لەو مەڵبەندە تەنها 58 كادر هەیە بە پێ ى سەرچاوەیەكى فەرمى ئامار پارەى 13 كادر خوراوە .
2- پارەیەكى زۆر بۆ یادى بالێسان وەگیرا لیژنەیەكیشى بۆ تەشكیل كرا كە كوڕێكى پاكیشى تیا بوو بە ناوى خدر چۆمانى بڕیار بوو چارەنووسى ئەو پارەیە دیار بكەن كە ماوەتەوە بەڵام ئەو جۆگەلەیەش گەیشتەوە ڕوبارى دزیەكانى دى.
3-لە سەفەرەكەى ل .مەڵبەند لە گەڵ كادران 3000 دۆلار وەرگیراو هەر بە زویى دیار نەما.
4دەیان پێشمەرگەو پۆلیس و كارمەندى بن دیوار هەن هەر یەكەو لە بن باڵى بەزەیى یەكێ كە برا بەشن,لەگەڵ چەندین كادرو كوڕو كچى لێپرسراوو كارگێڕان كە دوو موچەو زیاتر وەر دەگرن و لە بەر مەحسوبیەتیش كەس ناڵێ لە پشت چاوتان دوو برۆى ڕەش هەیە!.
5-نەسریەى بەشەكان هەیە لە هەر بەشێكیش چەند كادر بەش و ئەندام بەشێك هەن بەڵام هیچ یەكێ لەو كادرانە فلسێك هاوكارى ناكرێن ل. بەشەكان بێ شەرمانە هەموى دەخەنە تەنكەى باخەڵیان.
6-پارەیەكى خەیاڵى بۆ هەڵبژاردن هات هەندێك دەڵێن 100 دەفتەرە بەڵام ڕەنگە سەد كۆبونەوە لەسەر ئەم پارەیە كراوە كەس نازانێ چى بەسەر هاتوە!ل. مەڵبەند پێ ى گوتم من ئاگادارى یەك دۆلار,قڕش,فلس, تمەنێك نیم !!!
پاش هەڵیژاردن:
1-سەرانى مەڵبەند بەرپرسن لە هەموو شكستەكان كەچى كادرانى كۆمیتەتەكان بانگ دەكەن بۆ لێپیچینەوە ئەوەش ناڕەزایەتیەكى زۆرى لە ناو كادران دروست كردوە , جێگر كۆمیتەیەك پێ ى گوتم ستافى كۆمیتەكەیان گەیشتونەتە لێوارى تەقینەوە. رەسەر
2-لە هەڵبژاردن بە تاكڕەوى ئیش كراو بەشى زۆرى كادران پشت گوێ خران.
3-ناشەفافیەتێكى یەكجار زۆر هەبوو لە بوارى مالیدا كە واى كرد ئێستاش گومانێكى زۆر باڵى بە سەر جەوى دواى شكست دا هێناوە.
4-حیكمەت ئاغا بەردەوامە لە هەوڵەكانى بۆ جێ پێ لێژكردنى ل.مەڵبەندو جێگرتنەوەى ئەو پۆستە كە خەونێكى لەمێژینەیەتى بۆ ئەمەش سود لە تواناو مەكانەتى بەشێك لە كادران وەردەگرێت لەگەڵ ئەو پەیوەندیە فراوانەى لە سەرەوە هەیەتى بەڵام چونكە پیاوێكى لە ڕادە بەدەر بەرژەوەند پەرەستە هیچ پایەیەكى سیاسى و كۆمەڵایەتى نیە و دەموچاوێكى ناشیرینە لە ناو كادرانى مەڵبەندو كۆمیتەكان هەر جارەى لەسەر پەتێك یارى دەكاولە جۆرەها ئاواز دەخوێنى بەوەش پەیڕەوى چەپكە گوڵەكە دەكا هەر جارەى یەكێ بۆن دەكا بەڵام دوایى دەیانژاكێنێ!!
بەخۆدا چونەوە:----
گۆڕینى دەم و چاو چارەسەرێكى بنەڕەتى نیە بۆ كێشەكانى یەكێتى بەڵكو بە دامەزراوەیى كردنى دەزگاكان وپرەنسیپى پاداشت و سزاو شەڕى گەندەڵى و لە ڕەگەوە هەڵكێشانى خۆ پەسەندى چارەسەرى ڕیشەیین.....ئەم نوسینە درێژەى دەبێ
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست