لە چۆمان قائیمەقامێكى دزو باش كاتبێكى سەر كز
Sunday, 15/02/2009, 12:00
دواى ئەوەى لەم رۆژانەدا ، وتارێك بۆ بەرژەوەندیەكانى خەڵكى باڵەكایەتى لە سەر دزیەكانى قائیمە قامى قەزاى چۆمان لە لاى (بەرێز كاك ئیبراهیم حسێن) نوسرا بوو دەنگدانەوەیەكى گەورە لە قەزاى چۆمان پەیدا بو، بە پێى زانیاریەكانیش، عەبدوالواحید گوانى كەوتۆتە پەلە قاژە ئیتر هەست دەكات جێگاى نابێتەوە لە چۆمان، بۆیە لە دوا پەلە قاژەكانى هەوڵى دا "ئیبراهیم گەلەژێرى" بخاتە ناو ئەم گەمەیە، كە گوایە ئەوە ئەم شتانە لە سایتەكانى ئینتەرنێت دەنوسێت، قائیمە قام ئەو كارانەشى لە ئەنجامى ئەو سەر لێشوانەیە كە توشى بوە، بەڵام بەداخەوە لە برى ئەوەى "گەلەژێرى" لە برى هەڵوێستى جوامێرانەى هاتوە پاكانەى خۆى بكات گوایە ئەم نوسراوە هى ئەو نیە، پێم وایە دەبوایە كەسیایەتیەكى وەك ئیبراهیم لە بری ئەوەى ئەوەندە بەشان و باڵى خۆى دا هەڵ بشخاخێت وەك شەهید عوسمانى مامى جوامێرانە بمردایە نەك گەندەڵى و دزیەكانى قائیمقام بشارێتەوە! دیارە لاى هەموانیش ئاشكرایە كاك ئیبراهیم نەى توانیوە لە هیچ كارێك سەركەوتوو بێت، كز كز سەری خۆى لە بیانیەى قائیمقام داگرتوە، هەروها لاى هەموان ئاشكرایە كاك ئیبراهیم تاكە هەڵوێستێكى وەرنەگرتوە لە سەر هیچ مەسەلەیەك تەنانەت نەى توانى لە سەنتەرى رۆشەنبیریش سەركەوێت، بۆیە دەستى لە كار كێشایەوە، بەداخەوە خەڵكى قەزاى چۆمان شەرم دەكات كاتێك تۆ بەم سەركزیەتەوە شانازى بەخۆت دەكەیت، چونكە ئەوەى تۆ ئاگات لێیە هەر رۆژنامەنوسێكى ترى چۆمان ئاگاداریان بێت و بەڵگەكانى دەست كەوێت، كار بەجۆرێكى تر بوو، بەڵام تازە بەتازە تۆ دەتەوێت پاكانە بكەیت"كاك ئیبراهیم " ئەگەر لە بەر ئەوەتە قائیمقام نان براوت بكات خۆ باورت بەخوا هەیە دەتوانى لە شوێنێكى تر كار بكەیت، ئەگەر كاریشت پێ ناكرێت خۆ باورت بە خوا ى گەورە هەیە، ئەو دەت ژینێت نەك قائیمەقامێكى دز. لە كۆتاى دا داواكارم لە كوردستان پۆستى دەنگى ئازاد دۆسیەیەك بۆ ئازادكردنى خەڵكى باڵەكایەتى بكاتەوە لە دەست قائیمەقامى قەزاى چۆمان، وەك چۆن خەریكە بەهۆى كارە نەتەوەیەكانى پەروباڵى كەسانى مافیا شكاوە، لە دواچركەساتەكانى گەندەڵى خۆیان دەژین رەنگە، دواى سێ مانگى تر بارگەكانیان بپێچنەوە، بژى كوردستان بۆست نەفرەت لە سەر شۆرى..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست