بۆ یه‌كگرتوو... "سه‌رۆك"یش پارتییه
Saturday, 10/12/2011, 12:00
حیزب دامه‌زراوه‌یه‌كی سیاسی هه‌ڕه‌مییه به جۆرێك كه ئه‌ندامی بچوك تا گه‌وره به‌شداره له بریاری سیاسی و به پێی پله‌یان ڕاده‌ی به‌رپرسیارێتیان زیاد و كه‌م ده‌كات،هه‌لبه‌ت ئه‌وه له پارتێكی سروشتی و ئاسایی‌دا. پارتێكی ئاسایی مۆدێرن كه ئه‌ندامانی پیویسته له‌سه‌ریان مانگانه ئابونه بده‌ن و له به‌رامبه‌ردا مافیان هه‌یه خۆیان بۆ پۆسته‌كانی ئه‌و پارته هه‌ڵبژێرن،نه‌ك وه‌ك زۆربه‌ی پارته‌كانی كوردستان كه گه‌ر بێت و موچه‌ی مانگێك دوا بكه‌وێت،ئه‌وا ته‌واوی ئه‌ندامانی ئاشبه‌تاڵی لێ ده‌كه‌ن!
پارتی دیموكراتی كوردستان،كه گومان له‌سه‌ر پارت و پرسیار له‌سه‌ر دیموكراتی ده‌كرێت و بێ باوه‌ری له كوردستان بوونی هه‌یه. به پیی پیوه‌ره‌كان به پارت له قه‌ڵه‌م نادرێت،چونكه كۆمه‌ڵێك خزمن و له ده‌وری یه‌ك كۆ بوونه‌ته‌وه و پێكهاته‌یه‌كیان پیك هێناوه،وه دیموكراتی نین،چونكه گرنگ نییه كێ ده‌چێته كۆنگره‌وه، دواجار هه‌ر بارزانییه‌ك سه‌رۆك ده‌بێت،ئه‌ویش به پیی پیلان و پلان و به‌رنامه‌یه‌كی له پیش بۆ داڕێژراو كه به موو لێی لا ناده‌ن،جگه له‌وه كوردستانی نییه،چونكه نه له پیناو خواستی نه‌ته‌وه‌یی جه‌نگاوه و ده‌جه‌نگێت وه نه هه‌موو پێكهاته جیاوه‌زه‌كان له خۆ ده‌گرێت.
پارتی "پارت"ێكی سیاسی ناسروشتیه و هه‌م له ناوخۆی ئه‌و "پارت" ه‌و وه هه‌م له ده‌رره‌وه‌شی ئه‌و ناسروشتبوونه‌وه‌ی به‌جۆرێك له جۆره‌كان قبوڵ كراوه. "پارت"ێك كه ناوه‌ندی بریاری له بچوكترین بازنه‌یدا ته‌نها خێزانێكه و له به‌رفراوانترین به‌شداریشدا ته‌نها "هه‌زار كه‌س" مافی بریاریان هه‌یه،سه‌یر له‌وه‌دایه ئه‌وه‌ی خراپ و ناماقوڵ و ته‌نانه‌ت له دیدی پارتیشدا به قیزه‌ون له قه‌ڵه‌م ده‌درێت ده‌درێته پاڵ ئه‌ندام و كادیره بێ بڕیاره‌كانیان و به هیچ شێوه‌یه‌ك نادرێته پاڵ "فریشته"كانیان.
هه‌ڵبه‌ت وه‌ها نێرین و دیدگایه‌ك بۆ ئه‌ندام و كادیره‌كانی پارتی جێگه‌ی باوه‌ڕ و تا ڕاده‌یه‌كیش ئاساییه،به‌ڵام كاتێك ئه‌و ناسروشتی بوونه له لایه‌ن لایه‌نه‌كانی تره‌وه "ئاسایی" ده‌بێته‌وه،ئه‌و كات ده‌بیته نه‌گبه‌تییه‌كی سیاسی و باجه‌كه‌ی زۆر گران ده‌بێت. هه‌ڵبه‌ت له ئیستادا،ئه‌وه لایه‌نه‌كانی "ئۆپۆزسیۆن"ن كه هه‌ڵگری وه‌ها وتاریكن. ئه‌وان ئه‌ندام و كادیره هیچ به ده‌سته‌كانی پارتی به خراپ ده‌زانن و ئه‌وانی دیش به "فریشت"ه.
له دوای ڕوداوه‌كانی بادینان،وه‌ها مامه‌ڵه‌یه‌ك زۆر به تایبه‌ت،له لایه‌ن یه‌كگرتووه‌وه په‌یڕه و كراوه ،به جۆرێك كه ئۆباڵی ته‌واوی ئه‌و نائارامی و باره‌گا سوتانه ده‌خرێته ئه‌ستۆی به‌شێكی كه‌می پارتی دیموكراتی كوردستان و ناوه‌ندی سیاسی ئه‌و حیزبه‌ی لێ به‌ری ده‌كه‌ن. هه‌ندێك جار "سه‌رۆك" به "هاوخه‌م" و هه‌ندێك جاریش ده‌یكه‌نه "دادوه‌ر" و به هیوان ماف بۆ مافدار بگێڕێته‌وه و تاوانباریش سزا بدات! وه‌ك بڵێت "بارزانی" به‌شیك له كێشه‌كه نییه،به‌ڵكو به‌شێكه له چاره‌سه‌ر!
پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه كه ئایا "سه‌رۆك" ی ئه‌و "پارت"ه ئه‌ندامی پارتییه یان نا؟ ئه‌ی مه‌گه‌ر ئه‌ویش له بڕیاری سیاسی‌دا به‌شداری ناكات؟ بێگومان وه‌ڵامی هه‌ردوو پرسیاره‌كه به‌ڵێیه. یه‌كه‌م به پیی په‌یڕه‌وی ناوخۆی پارتی،ده‌بێت ته‌واوی به‌رپرسان سه‌ره‌تا ئه‌ندامی ئه‌و "پارت"ه بن و باوه‌ریان به كردار و گفتاری پارتی هه‌بێت. دووه‌م "سه‌رۆك" یه‌كه‌م "كه‌سی" ئه‌و "هه‌زار كه‌سه‌یه" كردار و گفتاری پارتی ئاراسته ده‌كات،سێیه‌میش،به پێی قسه‌كانی محه‌مه‌دی مه‌لا قادر،جگه له بازنه‌ییكی بچوكی بارزانی،هیچ ئه‌ندام و كادیر و به‌رپرسێك،له بریاره گرنگه‌كاندا نه "ڕا"ی وه‌رده‌گیریت و نه "به‌شداری"ش ده‌كات. بۆیه ته‌وای ئه‌و سێ خاڵه ده‌یسه‌لمێنێت كه به‌ڵێ "سه‌رۆكیش" پارتییه‌كی نمره یه‌كه.
هه‌ر بۆیه،ناكرێت یه‌كگرتووی ئیسلامی و هه‌موو لایه‌نه‌كانی تر بێ به‌ری بكه‌ن له ته‌واوی خیانه‌ت و ماڵ وێرانی و نه‌گبه‌تی و نه‌هامه‌تییه‌كان كه به هۆی ئه‌و "پارت" ه‌وه هاتووه به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.واته گه‌ر پارتی خیانه‌تێكی كردبێت،ئه‌وا "سه‌رۆك"یش خیانه‌تی كردووه،گه‌ر باره‌گایه‌ك سوتێندرابێت،ئه‌وه ڕاسپارده‌ی بارزانییه و گه‌ر كه‌سێكیش گیرابێت وه یاخود كوژرابێت،ئه‌وا "سه‌رۆك" بڕیاری گرتن و كوشتنی داوه.
له ڕاستیدا جیاكردنه‌وه‌ی "سه‌رۆك" و پارتی درۆیه‌كی شاخداره و مه‌به‌ست لێی سازش كردنه له ڕاستییه‌كان و ده‌ست گرتنه به كڵاوی با بردووه‌وه! وشه‌ی پارتی خاڵی له "سه‌رۆك" و بارزانی نییه. به پێی شێوگی شێواوی ناسروشتی و نائاسایی ئه‌و "پارت"ه،پارتی یه‌كسانه به بارزانی و بارزانیش یه‌كسانه به پارتی،هه‌ر جۆره لاسه‌نگ كردنێكی ئه‌و هاوكێشه‌یه‌ش ئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌كاته سفر و هیچ به ده‌سته‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست