بۆچی به‌ردمان وه‌شان؟
Monday, 16/05/2011, 12:00
*گێڕانه‌وه‌یه‌كی ته‌نز ئامێزی 17ی شوبات
ڕاسته داواكاری هه‌نووكه‌یی ئه‌و خه‌ڵكه ئه‌وه‌یه كه ئه‌و به‌رپرسانه‌ی شاره‌كه‌یان به ده‌سته‌وه‌یه ده‌ست له كار بكێشنه‌وه و ڕه‌وانه‌ی دادگا بكرێن چونكه ئه‌وان نه‌ك ڕێگر نه‌بوون له ته‌شه‌نه سه‌ندنی پشێوی و نا ئارامی به‌ڵكو كورد وه‌ته‌نی سه‌ری ماره‌كه خودی خۆیان بوون،به‌ڵام ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت جه‌ماوه‌ری چاو كراوه چاوی له ئاست گه‌وره گه‌نده‌ڵكاراندا داده‌خات به پێچه‌وانه‌وه به‌ڵكو زوومی كامێرا له‌سه‌ر سه‌ركرده‌كانه و ئه‌و به‌رسه چكۆلانانه‌ش هیچ نین جگه له پلیكانه‌یه‌ك كه سه‌ركرده‌كان ڕۆژگارێك به‌سه‌ریدا سه‌ركه‌وتون. دیاره كه‌سێك هه‌یه له سه‌رووی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسه‌وه به‌ر پرسیاره كه به عه‌ره‌بییه‌كه‌ی قائیم مه‌قام و به كوردییه‌كه‌ی هه‌ڵبه‌ت به زاری كرمانجی ده‌ڤه‌رداری پێ ده‌وترێت،له سه‌روو ئه‌میشه‌وه پارێزگاریك و كورسییه‌ك پێشتر له ئه‌میش وه‌زیرێك كه دیوه‌خانه‌كه‌ی جمه‌ی دێت و له سه‌رو تریشه‌وه به ناو سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانێك دانیشتووه.
هه‌ڵبه‌ت هێشتا زۆری ماوه سه‌ركه‌وین و ئه‌گه‌ریش هه‌ناسه‌م سوار بووبێت لێم مه‌گرن. به‌رده‌وام ئه‌بین و به پلیكانه‌ی ده‌سه‌ڵاتدا سه‌ر ئه‌كه‌وین كه له به‌رزیدا كۆتایی نایه‌ت! هه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت كۆتایی پێ نه‌یه‌ت! ره‌نگه كه‌سانێكیش كه له‌وه‌ته‌ی له چیا هاتونه‌ته خوار و ئه‌و جووته پاته شڕه‌ی پێشمه‌رگایه‌تییان له زبڵی مێژودا فڕێ‌دا و جارێكی تر گیرفانیان ئه‌وه‌نده ورده‌ی تێ نه‌چوو تا بتوانن جووتێك جاشكه‌وش له كابانی ئه‌و دێهاته‌ی ئه‌وبه‌ر بكڕن،بڵێن كوا ئێمه تاقه‌تی پلیكانه‌مان ماوه، زووكه په‌نجه به‌و به‌خششه خودا دادییه باڵابه‌ره‌دا بنێ كه هاكا چاوت نه‌تروكاند سه‌رت له سه‌قفی گه‌ردوون ده‌دا و نه پلیكانه‌شی ده‌وێت و نه هه‌ناسه سواری. ئه‌و ڕاست ئه‌كات خۆ ئه‌و ئاگادار نییه،یان باكی نییه‌و نایه‌وێت بزانێت. ئیدی به لایه‌وه گرنگ نییه كه ئایا من پیره‌مێردێكی پیری په‌ككه‌وته‌ی نه‌خوێنده‌وار بم كه تا ئه‌م ده‌مه‌ش پێم به‌ر پلیكان نه‌كه‌وتبێت جا چ بگات به باڵا به‌رز!بوورن وا بزانم وتتان...
-باڵابه‌ر خاڵه حاجی باڵا به‌ر
یا خود دایكێكی جگه‌ر سووتاوی مێرد زینده‌به‌چاڵ كرا‌و بم كه نیوه‌ی ته‌مه‌نم له خانوویه‌كی چكولانه‌ی به قوڕ دروست كراودا ژیابم و ئێستاش له شۆڕش له‌و كه‌لاوه‌دا كوله‌مه‌رگی لێی ئه‌ژیم جا چ بگات به باڵ..هم..باڵا..
-باڵا به‌ر دایه حاجی باڵا به‌ر
ئه‌میش داماوه وا ده‌ڵێت ببورن من ته‌نها باڵ و باڵا ئه‌زانم! هه‌ڵبه‌ت له منیش ببورن،چ دایه حاجی بم یان خاڵه حاجی گرنگ نییه، چونكه به هه‌ردوو ڕێگه ئه‌نجام هه‌مان شته و نازانین ئه‌و به‌خششه خودا دادییه چۆن سه‌ر ده‌كه‌وێت، باوه‌ڕیش ناكه‌م سه‌رمان بخات!
گه‌شتبوومه سه‌رووی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و خواری تفه‌نگ و بڕنه‌و،مه‌به‌ستم دیوانی كوێخایه،هه‌ڵبه‌ت ئامان سه‌د ئامان ئێوه په‌ی نه‌ڵێن كوێخا چونكه هه‌رچی بێت دنیا گۆڕاوه و ناوی ئه‌ویش هه‌روه‌ها. ئابه‌م شێوه ئێستا له قاپی سه‌رۆك هه‌رێماین،هه‌ڵبه‌ت وانه‌زانن زوو گه‌یشتم،وا بزانم دۆنمێك ڕیم بڕیوه،به‌س نه‌ك به ڕێ ڕۆشتن..وا دابنێن له ته‌واوی ئه‌و ڕێگایه‌دا ده‌سكه‌نه‌ی نۆكم كردووه. وا خه‌ریكم زرمه له ده‌رگای كاروانسه‌راكه‌ی هه‌ڵئه‌سێنم. دوایی نه‌ڵێن ئاژاوه گێڕه! زرمه نه‌بوو، ته‌نها كه‌مێك تن ته‌قه‌م له ده‌رگا دا چونكه وه‌ك ئه‌ڵێن كه‌مێك گوێی قورسه وا به ئاسانی گوێ ڕانادێرێت. به نرخی ئاوایی به‌ردێكم هه‌ڵگرت و دڵنیا له‌وه‌ی ده‌رگای كوێخاش وه‌ك ده‌رگای ماڵی خۆمان له ته‌نه‌كه‌ی ڕۆن دروست كراوه دڵێك بێ ڕه‌حح زرمه‌م لێ هه‌ستان،بۆ نه‌گبه‌تی من شوشه‌ده‌رچوو.هیچ كه‌س به پیرامه‌وه نه‌هات به‌ڵكو زرمه‌ی به‌ردی من و هاڕه‌ی شوشه و شه‌قه‌ی بڕنه‌وی ئه‌و یه‌كیان له ئامێز گرت و هیچی تر.
تازه خۆ كاكم هه‌ر له ماڵه‌وه‌ش نه‌بوو. كه یه‌كه‌م قۆناغ دای به‌سه‌رمدا ئه‌و كات هاتمه‌وه به خۆمدا و تێ گه‌یشتم هه‌موو ئه‌و كاته خه‌ریكی جووتی ناو ئاو بووم. وا باشتره ئه‌م جار له ماڵه هاوسێیه‌ك به دوایدا بگه‌ڕێم،بێگانه‌یه‌ك پێی وتم له‌وێ له ماڵی جیران به دوایدا بگه‌ڕێ، له‌وێ نه كوێخا كوێخایه‌و نه قات و چۆخه‌ی له‌به‌ره و نه بڕنه‌ویشی له شانه. له‌وێ ئه‌گه‌ر بشچرپێنی گوێیان لێته،به‌ردیش بوه‌شێنی برنه‌وی لێ نییه،خۆ ئه‌گه‌ر بیشی سوتێنی جامانه‌ی له‌سه‌ر نییه،له‌وێ تا حه‌ز ئه‌كه‌ی هاوار كه و بڵێ: بڕوخێ بالا به‌ر...بشكێ شوشه و نه‌مێنێ پلیكانه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست