حاكم ڕاست ئه‌كات: "پێشمه‌رگه" به‌رگه‌ی هه‌فته‌یه‌كیش ناگرێت
Tuesday, 20/11/2012, 12:00
گه‌ر هه‌موو له یادیان بێت، هێزه‌كانی یه‌كیتی نه‌ك هه‌ر به‌رگه‌ی سوپاس به‌عسیان نه‌گرت، به‌ڵكو وه‌ها توشی شكست بوون، پاسدار نه‌بوونایه ئه‌وانیش وه‌ك كابرا سه‌ریان له ڕوسیا ده‌رئه‌كرد، ئه‌مه 31 ئاب. دواتریش، كه تۆپه‌كانی ئاغای مه‌ته‌ری پێبهپێی تاڵه‌بانیان به‌ره‌وه باوان كرده‌وه، پارتی كه‌م سه‌ری له ده‌ستی قه‌سابه‌كانی یه‌كێتیدا لێ به‌جێ نه‌ما! هه‌موو ئه‌مانه ئه‌ڵێت كه "پێشمه‌رگه"ی كورد به‌رگه‌ی چه‌ند تۆپ و موشه‌ك زیاتر ناگرن، ئه‌گه‌ر سه‌دام و نه‌ژاد و ئهردۆگانێك له ئامێزیان نه‌گرێت!
هه‌ر كاتی شه‌ڕی ناوخۆ، ده‌لێن هه‌ر كه "پێشمه‌رگه‌یه‌ك" بریندار ئه‌بوو، فه‌وجێك ئه‌بوو به ئامۆزا و خاڵۆزای تا له‌گه‌ڵیا بگه‌ڕێنه‌وه و "سه‌نگه‌ر" به‌جێ بهیڵن. به‌رپرسێكی ئه‌و كاتی پارتیش كه سه‌رۆك وه‌زیری ئه‌وكات و ئیستای كوردستان ئۆتۆمبێلیكی تازه مۆدێلی پێ به‌خشیبوو، هه‌ر خه‌می بوو گوللـه‌یه‌ك به‌ر ئه‌و سه‌یاره نازداره‌ی بكه‌وێت، بۆیه خۆی و حیمایه‌كانی به دووربینیش سه‌نگه‌ریان به‌رچاو نه‌ئه‌كه‌وت. ئیستاش حاشا خۆ ناشێت كه‌ر به په‌یژه‌دا چوبێته سه‌ر، تا ئه‌مان بووبن به پیاوی شه‌ڕ.
پێشمه‌رگه ئێستا ناویكی تری هه‌یه، چونكه ئه‌مان بچنه هه‌ر به‌رگێكه‌وه ناشیرینی ئه‌كه‌ن، ئێستا وا ڕاستتره بوترێت گه‌ریلا، هه‌رچه‌نده ناویكی كوردی نییه، به‌ڵام پڕ به پێست په‌سنی ئازایه‌تی و چاونه‌ترسی ئه‌و ناوی پێشمه‌رگه ئه‌كات كه مامه ڕیشه و شه‌هید ئارامی پێ ناسرابوو، هاوكات گه‌ریلاكانی ئه‌م ده‌مه‌ی ئیستامان، كه توركیای ئه‌ندامی ناتۆش، نا‌توانیت به‌رگرییه‌كانی بشكێنێت، چ بگات به ده‌بابه‌ی تایه له‌سه‌ر؟!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست