كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی وه‌ك قۆناغێكی نوێ له ڕاگه‌یاندنی كوردیدا
Tuesday, 26/04/2011, 12:00
ئێن ئاڕ تی وه‌ك كه‌ناڵێكی بێ لایه‌ن و سه‌ربه‌خۆ كه له دوای ڕووداوه‌كانی 17ی شوباته‌وه ڕاسته‌وخۆ له دوای سێ ڕۆژ له په‌خشه‌كانی له لایه‌ن هێزێكی نادیاره‌وه سوتێنرا ده‌ستی به په‌خش كرده‌وه و هه‌ر له سه‌ره‌تای كارییه‌وه هه‌وڵ ده‌دات كه‌ناڵێك بێت له نێوان هه‌ردوو لایه‌نی ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن هاوسه‌نگی بپارێزێت. كوردستان زۆر له مێژه پێویستی به وه‌ها كه‌ناڵێك هه‌یه به‌ڵام به داخه‌وه هیچ لایه‌ك هه‌وڵیكی له‌و شێوه‌ی نه‌داوه. ده‌كرا كه‌ناڵه‌كانی ئۆپۆزسیۆن هه‌ستن به‌م كاره به‌ڵام له به‌ر په‌یڕه‌و و پرۆگرام و داخوازییه‌كانی ئه‌و لایه‌نانه ئه‌و كاره‌یان ئه‌نجام نه‌دا كه دواجار هه‌ر خۆیان زه‌ره‌رمه‌ند بوون بۆ ئه‌وه‌ی له دوای ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی په‌خشی ئێن ئاڕ تی جه‌ماوه‌ر خوازریارن به لایه‌نی كه‌مه‌وه ڕاستییه‌كانیان پێ بوترێت، كه ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌و كاره ئه‌نجام نه‌ده‌ن ئه‌وا زوو به زوو گۆڕانی ئاراسته‌ی هێز له سوودی ئه‌وان نابێت.
هاوسه‌نگی پاراستن به مانای ئه‌وه‌ی هه‌م باس له‌وه بكرێت كه ئه‌وه بۆ ماوه‌ی دوو مانگ ده‌چێت خۆپیشاندان به‌رده‌وامه و حكومه‌ت تاكه تۆمهتبارێكیشی به كوشتن و بریندار كردنی خۆپیشانده‌ران ده‌ستگیری نه‌كردووه،له لایه‌كی تره‌وه پێویسته ئه‌وه‌ش بوترێت كه دوو كه‌س له هێزه‌كانی ناوخۆ شه‌هید كراون وه بكوژی ئه‌وان له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك بێت ده‌ستگیر نه‌كراون. له كاتێكدا كه سه‌ری ڕه‌ش و قه‌ڵاچۆلان كه موڵك و ماڵی گشتین و له لایه‌ن هه‌ر دوو حیزبی ده‌سه‌ڵاته‌وه داگیر كراوه،له هه‌مان كاتدا گرده‌كه‌ش موڵك و ماڵی گشتییه و ده‌بێت ڕاده‌ستی حكومه‌ت بكرێته‌وه. هاوسه‌نگی ئه‌وه‌یه كاتێك هه‌موو داخوازن میدیاكانی ده‌سه‌ڵات به خۆپیشانده‌ران نه‌ڵێن ئاژاوه‌گێڕ ، ئه‌بێت باسیش له‌وه بكرێت كه نه‌وشیروان مسته‌فا له یه‌كه‌م ئه‌و كه‌سانه بوو كه وه‌ها واژه‌یه‌كی به فه‌رهه‌نگی ڕاگه‌یاندن ناساند.
ڕاستییه‌ك هه‌یه ئه‌ویش بریتییه له‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆری بینه‌ران به ناچاری چاودێری كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن ده‌كه‌ن به بینرا و بیسترا و نوسراوه‌وه،چونكه جێگره‌وه‌یه‌كیان په‌یدا نه‌كردووه تا به جۆرێك له جۆره‌كان له میدیای ئاراسته‌كرا و ڕزگاریان بێت. نمونه‌ی ڕاگه‌یاندن هه‌روه‌ك نمونه‌ی پراكتیزه كردنی سیاسه‌ته له كوردستاندا. به‌ر له هه‌ڵبژاردنی 25/7 كۆمه‌ڵێكی زۆر له ده‌نگده‌ران به ناچاری ده‌نگیان به پارته ئیسلامییه‌كان ده‌دا چونكه لایه‌نێكی دی نه‌بوو كه كرداره‌كانی ده‌سه‌ڵات بخاته ژێر پرسیاره‌وه. به‌و جۆره كه‌سانێك هه‌بوون به هیچ شێوه‌یه‌ك دید و بۆچونی ئیسلامی‌یان نه‌بوو به‌ڵام دواجار ناچار بوون ده‌نگ به كاندیده ئیسلامییه‌كان بده‌ن. به‌ڵام له دوای هه‌ڵبژاردنی 25/7 هێزێكی دی هاته كایه‌وه كه هه‌م خاوه‌نی دیدێكی عیلمانی بوو،وه هه‌م كۆی ده‌سه‌ڵاتی كوردی خسته ژێر پرسیاره‌وه به ناوی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه. هه‌ر ئه‌و هۆكاره‌ش بوو كه وای كرد ده‌نگی پارته ئیسلامییه‌كان ڕوو له كه‌می بكات ئه‌مه له لایه‌كه‌وه، وه له لایه‌كی تریشه‌وه ده‌نگی پارتێكی عیلمانی وه‌ك یه‌كێتی نیشتمانی ڕووی له كه‌می كرد،چونكه ئه‌و ته‌ڤگه‌ره‌ی كه ده‌مێك بوو ده‌نگده‌ر له دووی ده‌گه‌ڕان به ده‌ستیان هێنا. ئه‌م نمونه له‌وێدا په‌یوه‌ندیداره به دنیای ڕاگه‌یاندنه‌وه كه بینه‌ری كورد، هه‌ر وه‌ك ده‌نگده‌ری كورد به ئاراسته‌یه‌ك ده‌ڕوات كه خۆی ڕزگار بكات له بوونێكی ناچارهوه به‌ره و بوونێك كه ته‌نها خودی خۆی تێدا بریارده‌ره. به مانایه‌كی تر، زۆرێك له بینه‌ران ڕوویان له كه‌ناڵه‌كانی ئۆپۆزسیۆن كرد وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌واڵ چوون هه‌ر چۆنێك بێك به‌شێكی زۆری ڕاستییه‌كه‌یان وه‌ده‌ر خستووه و ده‌خه‌ن، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه ئاڵوده به بیر و بۆچونی سیاسی كه زۆر له ڕاستییه‌كانی ئاوه‌ژوو كردۆته‌وه و ده‌كات.
ئه‌وه ئه‌و هاوسه‌نگییه‌یه كه ئێن ئاڕ تی له به‌رنامه‌یدایه كاری له سه‌ر بكات كه به دڵنیاییشه‌وه ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ری ئه‌وا سه‌ركه‌تنێكی گه‌وره له بواری ڕاگه‌یاندندا به ده‌ست دێنێت. میدیاكانی تریش به میدیای ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆنه‌وه ده‌بێت ده‌ست له‌سه‌ر چه‌واشه‌كاری هه‌ڵگرن و بهێڵن جه‌ماوه‌ری كوردستان بۆ خۆیان بڕیار بده‌ن، ئه‌گه‌ر نا بینه‌ری كورد به جۆرێك له‌و ڕاگه‌یاندنانه یاخی ده‌بێت كه ئیدی جارێكی تر چه‌پڵه به زوڕنای ئه‌وان لێ نادات.
ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه‌وا بینه‌ری كورد هه‌میشه به شێوه‌یه‌كی دروست كار ده‌كات. بینه‌ریش زۆر جار به‌شێكن له كۆی كێشه‌كان و خوازیارن میدیایه‌كی ڕادیكاڵ بوونی هه‌بێت كه به دوور له ڕاستییه‌كان كار له‌سه‌ر هه‌ست و نه‌ستی جه‌ماوه‌ر بكات. كه ئه‌مه‌ش له ڕێ لادانی مه‌به‌ستی میدیایه. بینه‌ر ده‌بێت فێری ئه‌وه بێت كه له ڕێی په‌خشی كه‌ناڵێكه‌وه بڕیار له‌سه‌ر راستگۆیی كه‌ناڵێك بدات نه‌ك به پێی پیوه‌ری سه‌ر به چ لایه‌نێكه،چونكه نه كوردسات و گه‌لی كوردستان باس له خیانه‌تی شه‌ست و شه‌ش ده‌كه‌ن، وه نه زاگرۆس تی ڤی و كورستان تی ڤی باس له خیانه‌تی سی و یه‌كی ئاب ده‌كات و وه نه په‌یام و سپێده باس له بابه‌تێكه‌وه ده‌كه‌ن كه دژایه‌تی ئایینی ئیسلام بكات وه نه كه ئێن ئێنیش باس له گه‌نده‌ڵییه‌كانی نه‌وشیروان موسته‌فا و دانای سه‌ی مه‌جید ده‌كات. هه‌موو ئه‌مانه هیچ كات بابه‌تێك ناوروژێنن كه له دژی خۆیان بوه‌ستێته‌وه، كه‌واته هیچ كام ڕاستگۆ نین!
قسه‌یه‌كی دی هه‌یه ئه‌ویش گوایه ئێن ئاڕ تی سه‌ر به لایه‌نێكی ده‌سه‌ڵاته و به تایبه‌تی د. به‌رهه‌م ساڵح. گریمان ئه‌و قسه ڕاست بوو وه ئه‌م كه‌ناڵه له لایه‌ن یه‌كێك له‌و لایه‌نانه‌وه هاوكاری ده‌كرێت، خۆ ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه‌وا كه‌ناڵه‌كه كه‌ناڵی سه‌ربه‌خۆ نییه، هه‌روه‌ك چۆن ئه‌وه‌ش ناسه‌لمێنێت كه كه‌ناڵێكی سه‌ربه‌خۆیه. ئه‌وه‌ی كه بڕیار له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی و نا سه‌ربه‌خۆیی ئه‌و كه‌ناڵه ده‌دات ته‌نها و ته‌نها پهخشهكهیهتی كه له سێ ڕۆژی سه‌ره‌تای پهخسشهیهكهیی و له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا سه‌لماندوویه‌تی كه مه‌به‌ستییه‌تی هاوسه‌نگی بپارێزێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست