کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئاژانسی هه‌واڵی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

Tuesday, 20/11/2012, 12:00





ئه‌ڵێن گوایه‌ حكومه‌تی هه‌رێم، و به‌ تایبه‌تتریش پارێزگای هه‌ولێر هه‌ستی به‌ هه‌ژاری هه‌ژماری كوردی له‌ كتێبی گینسدا كردووه‌، و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش، وا به‌ ته‌مایه‌ به‌ شایی و لۆغان ناوی كورد تۆمار بكات، ئه‌مه‌ش به‌ دروشمی "بڕۆ بیخولێنه‌وه‌ له‌ ده‌وری قه‌ڵا". ئه‌م هه‌نگاوه‌ی حكومه‌ت له‌ دوای كۆڵێك ماراسۆن دێت له‌ بواری گه‌نده‌ڵییا، به‌ڵام بۆنه‌گبه‌تی كاكی سه‌رۆك وه‌زیران، خوا كردی سۆماڵ له‌وه‌شدا لێی بردینه‌وه‌.

به‌ڵام شایی و لۆغان ته‌نها هه‌نگاوی سه‌ره‌تایه‌، چاوی حكومه‌ت زۆر له‌ دووز خورماتوو و ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان زیاتر بڕ ده‌كات، و تێبینی كردووه‌ وته‌كانی سه‌رۆك وه‌ك جاران ڕه‌واجی ڕاگه‌یاندنی نییه‌، و خه‌ڵكی پێوه‌ سه‌رقاڵ نییه‌. ئه‌زانن له‌ ته‌واوی جیهان، هه‌یه‌ و نییه‌، ئاژانسه‌كانی ڕۆیته‌رز و ئه‌سۆشییه‌تد پرێس و فرانس پرێس ناویان له‌ ناواندایه‌، به‌ڵام هه‌موو ئه‌وانه‌ تا ئێستا ڕاستن، به‌س بۆ سبه‌ی، حكومه‌ت هیواخوازه‌، ناو و ژماره‌كان ئاوه‌ژوو ببنه‌وه‌ و كوردیش بۆ خۆی ئاژانسێكی وا نێونه‌ه‌وه‌یی هه‌بێت قسه‌ی سه‌رۆك "خولی ده‌وری زه‌وی بخوات". ئه‌كرێت بۆ كابرای خاوه‌ن گۆچان ئه‌مه‌ش "خه‌ون" بیت، به‌ڵام بۆ ئه‌وانه‌ی خه‌نجه‌ر به‌ جلیانه‌وه‌ گرێ دراوه‌، نه‌ك هه‌ر خه‌ون نییه‌، به‌ڵكو سه‌ره‌تاكانی هاتوونه‌ته‌ دی.

ئه‌وه‌ی ئاژانسه‌كانی تر لێی بێ خه‌به‌رن و له‌ گوێی هینا لێی خه‌وتن، ئاژانسه‌ كوردییه‌كه‌ی خۆمان، پێ به‌ پێ، چرپه‌ی جوڵه‌كانی به‌ كامێرا و مۆبایل و وا ئێستاش به‌ تۆپی 106 و دواهه‌مین چه‌كی دونیا بۆ كه‌ناڵه‌كانی خۆمان ئه‌گوێزنه‌وه‌. له‌ لایه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێم، و له‌ سوچێك وه‌زیری پێشمه‌رگه‌، و له‌ بنمیچێكیشه‌وه‌ كابرای مه‌كته‌بی سیاسی، و یه‌كدنیا پێشمه‌رگه‌ بووونه‌ته‌ كامێرامان و په‌یامنێری ئه‌م ئاژانسه‌، و شوێنی "دانیشتنی" فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنی دیجله‌ و شوێنپێی سه‌ربازه‌كانیان و ته‌نانه‌ت چه‌ند لیتر به‌نزینیش وه‌رده‌گرن ده‌كه‌نه‌ ڕاپۆرت و ده‌رخواردی ئێمه‌ی بێ ده‌ست و پێ ده‌ده‌ن!

ئێستا خۆتان ئه‌زانن، مه‌ڵێن كورد له‌ باره‌كه‌ی نازانێت، كتێبی گینس، نازانم تا ئێستای چه‌ندی ڕستووه‌، به‌ڵام وا بڕوات و خوا بكات ڕیتمه‌كه‌ی خۆش بێت، به‌ شایی و لۆغان، ڕاپۆرت و هه‌واڵ، ناوی كورد، سۆماڵ كه‌ هیچ، ده‌خاته‌ پێش هه‌موو وڵاتانی تریشه‌وه‌. بۆیه‌ جێگه‌ی خۆیه‌تی، پێش ڕووداوه‌كان بكه‌وم، و سوپاسی ئاژانسی هه‌واڵی حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی پێگه‌یاندنی په‌یامنێری ئازاو نه‌به‌ز. پیرۆزه‌ ژماره‌ی پێوانه‌یی نوێ!


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە