وه‌زیری په‌یامنێر و په‌یامنێری سه‌ربازی: دوو ڕووی هه‌مان پیشه
Tuesday, 10/05/2011, 12:00
پێشتر پرسیار ئه‌وه بوو كێ ئاژاوه‌گێڕه و ئێستاش باو باوی ئه‌وه‌یه كێ پیاوكوژه؟ ئه‌مه پرسیارێكی لاستیكییه كه هه‌ر لایه‌نه‌و به خواست و ویست و پێویستییه‌كانی ڕۆژ كێشی ده‌كات،وه‌ڵامه‌كه‌شی لاستیكانهتر ڕوپه‌ری ڕۆژنامه‌و گۆڤار و ڕووی شاشه‌و ده‌نگی ڕادیۆكانی داگیر كردووه. بێڵن با منیش به‌ش به حاڵی خۆم ئه‌م لاستیكه ئه‌وه‌نده بكێشم كه چیدی كه‌سێكی تر له‌وه زیاتر نه‌توانێت بیكێشێت مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی بیقرتێنێت،ئیدی ئه‌و كات سیفه‌تی لاستیكی نامێنێت و ههمچوون ئاسنی سارد ئه‌گه‌ر بیشی كوتی هه‌رخۆت ماندوو ده‌كه‌ی.
لاستیكی ئه‌م جاره وه‌ك تۆپه‌كه‌ی ڕاگه‌یاندن ئه‌م جاره‌یان له هه‌ڵه‌بجه‌یه،ئه‌وه‌ی كێ گۆڵكار و كێ گۆڵچی و كێ به‌رگریكاره گرنگ نییه چونكه وا دیاره كه‌س به به‌شی قایل نییه و هه‌موو پێكڕا هه‌م هێرش ده‌كه‌ن و هه‌میش به‌رگری. وه‌ك بڵێی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا كاتی خۆی ئه‌و پێكهاته و شێوازی یارییه‌ی له ئێمه‌وه وه‌رگرتبێت و وهرزشادبێتی له جێی ئه‌وه‌ی ئێمه له‌وانمان وه‌رگرتبێت سیاساندبێتمان!
بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر بنێشته خۆشه‌ی ڕۆژ و سه‌ر زاری هه‌مووان،با له‌و به‌ڕێوه‌به‌ره‌وه ده‌ست پێ بكه‌ین كه تا ئێستاش لام ڕوون نییه ئایا به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسه یاخود په‌یامنێری ئازاده كه خوا هه‌ڵناگرێت هه‌واڵ نییه جه‌نابیان ڕووماڵی نه‌كردبێت،قسه‌یه‌كیش بۆ خوا بكه‌ین زۆریش ئاشتی دۆسته ئه‌وه نییه ته‌نانه‌ت پێی كفربوو خۆپیشانده‌ران یان با به قسه‌ی خۆی "ئاژاوه‌گێڕان" چونكه به وشه‌ی خۆپیشانده‌ر زۆر قه‌ڵسه، بار‌و دۆخی باخی ئازادی،كه ئه‌و تا ئێستاش پێی وایه باخی گشتی ناوه و گوناهه ئه‌گه‌ر ناوی بگۆرێت، تێك بده‌ن نه‌بادا نه‌مامێك له بن ده‌ربێنن و فواره بێ ئاوه‌كه‌ی وشك كه‌ن! جه‌نابیان له جێیدا پیاوه‌تی كرد‌و "ئاژاوه گێڕانی" ئاراسته‌ی ناو چه‌قی بازاڕ كرد و بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێ هه‌م ئاگایان له بازاڕ بێت و هه‌میش كڕین و فرۆشێك بكه‌ن به‌ڵكو له‌م ڕێگه‌وه بازاڕیش جمه بكات و خه‌ڵك له كاسپی نه‌كه‌وێت.به‌ڵكو ئه‌ویش له باخی گشتی هه‌ناسه‌یه‌كی قوڵ له‌و باخه‌دا هه‌ڵكێشێت.
به سه‌ره‌ش بێت سه‌ره‌ی قائیم مه‌قامه كه من حه‌ز ئه‌كه‌م به كوردی هه‌ڵبه‌ت به زاری كرمانجی ناوی بێنم و بڵێم به‌كورتی و به كوردی و به پوختی سه‌ره‌ی دهڤهرداره،جه‌نابیشیان خه‌ریكی پێشبڕكێیه له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسدا و خوا خوایه‌تی یه‌كه‌م كه‌س بێت كه هه‌واڵی به په‌له بۆ كه‌ناڵی "نها" و كه‌ناڵی "ئێستا" و...بنیرێت و بڵێت چه‌ند "تاوانبارێكمان" له‌ناو خۆپیشانده‌راندا به‌دی كردووه،سه‌یر له‌وه‌دایه جه‌نابیان له بیری چووه كه پێشتر چوار ساڵی ڕه‌به‌ق یاسای خوێندووه،ئه‌و یاسایه‌ی كه خۆپیشاندانی كه‌سمان بێ مۆڵه‌تی ئه‌و دروست نییه و خوا قبوڵی ناكات، كه‌س تاوانبار نییه تا دادگا بڕیاری خۆی نه‌دات،به‌ڵكو ده‌وترێت تۆمه‌تبار. سه‌یرتریش ئه‌وه‌یه جه‌نابیان له كاتێكدا كه له دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێڕاق و له كه‌یسی هه‌ڵه‌بجه‌دا پارێزه‌ری ئه‌و خه‌ڵكه به‌ش مه‌ینه‌تی هه‌ڵه‌بجه بوو بۆ جارێكیش له‌به‌رده‌م دادگادا به سه‌دامی دیكتاتۆری نه‌وتووه "تاوانبار"! له‌وه‌ش سه‌یرتر ئه‌وه‌یه به‌ڕێزیان وه‌ك باڵاده‌ستترین به‌رپرسی ئه‌م شاره هه‌ستا به دابه‌ش كردنی هێزی چه‌كدار،هه‌ڵبه‌ت ڕاستتر بڵێین پێكهاته‌یه‌ك له هێزی تێڵادار و هێزی چه‌كدار به‌سه‌ر نه‌ك هه‌ر "ئاژاوه گێڕان" و "تاوانباران"دا،به‌ڵكو یه‌ك به یه‌كی هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان. بۆشی هه‌یه بڵێت ئه‌وه‌یان لهسهرووترهوه بڕیاری لێ دراوه،پۆزش له خودی كاره‌كه خراپتر،ئه‌ی بۆ بێده‌نگ بوو؟ ڕه‌نگه هێشتا ماف به‌خۆی بدات و بڵێت ئاخر نه‌ئه‌كرا؟!ئه‌م جاره‌ش پۆزش له خودی كاره‌كه خراپتر،ئه‌ی بۆ وازی نه‌هێنا؟!
ئێستا ماوه‌ته‌وه وه‌ڵامی ئه‌وه بده‌ینه‌وه كه كێ ئاژاوه‌گێڕه؟ ئه‌وه ئاژاوه‌گێره كه هه‌ر ڕۆژه‌و له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی خۆپیشاندانێك و قوربانییه‌كی نوێ‌دا داوای ده‌كرد بازاڕی ئه‌و شاره بۆ كڕیار و فرۆشیاره‌كانی به‌جێ بهێڵدرێت بۆ ئه‌وه‌ی كاروباری ڕۆژانه‌یان نه‌شێوێنێت یان ئه‌وه‌ی كه خۆپیشانده‌رانی ناچار كرد له ناوه‌ندی بازاڕدا خۆپیشاندان ئه‌نجام بده‌ن؟ ئه‌ی كێ تاوانباره؟ ئه‌وه‌ی كه‌وا پێی نایاسلیی بوو به سه‌دامی بكوژی 5000 شه‌هیدی كیمیاباران بڵێت تاوانبار یان ئه‌وانه‌ی كه نه‌ك كیمییاییان نه‌وه‌شاندووه به‌ڵكو تا بلێی سێوی ژه‌هراوییان نۆش گیان كردووه؟
په‌یامنێرێكی تری نوێی ڕاگه‌یاندنه‌كان وه‌زیری پێشمه‌رگه‌یه كه ژوری ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی گواستراوه‌ته‌وه بۆ ستۆدیۆكانی كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن و لهویێوه جیاواز له كه‌سێكی سه‌ربازی وا خه‌ریكه فه‌رمانه‌كانی ئاراسته‌ی جه‌ماوه‌ری كوردستان ده‌كات له جێی ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌كانی له دوا هه‌مین هه‌ل و پێشهاته‌كان ئاگادار بكاته‌وه! دوا هه‌واڵی ئه‌م په‌یامنێره بێ ئه‌زمونه ئه‌وه‌یه كه هێشتا زمانی ته‌وا و پاك نه‌بووه‌ته‌وه و پێویسته به ههڵهگرێكی ته‌وا و لێزان و كارامایه تا بتوانیێت ڕسته‌یه‌كی بێ "هه‌ڵه" ده‌رببڕێت. هه‌ڵبه‌ت هه‌ڵه‌ی ڕێزمانی نا چونكه ئه‌گه‌ر هه‌وڵاتیان له بیریان نه‌كردبێت یه‌ك له فه‌رمانده‌كانی وه‌زیری ناوبرا و ڕایگه‌یاندبوو كه "هێزه‌كانی پێشمه‌رگه زمانی عهرهیبیش ده‌زانن،جا چ بگات به كوردی! كه‌واته كاری ئه‌و ههڵهگره ساناتره و ته‌نها له‌سه‌ریه‌تی كه‌مێك وشه‌كانی پێ جێگۆڕكێ بكات،نه‌ك هه‌ر ئه‌وه،به‌ڵكو ئامرازی ناساندنی پێ ئاشنا بكات و فێری بكات كه‌س و لایه‌نه‌كان له یه‌ك جیا بكاته‌وه. به‌هه‌رحاڵ تا ئێستا ئه‌م ههڵهگره به توانایه دانه‌مه‌زرێنراوه و پێویسته كه‌سانی تر هه‌ڵه‌كانی بۆ ڕاست بكاته‌وه. پێشینانیش گوتویانه به‌ردێك نه‌زان بیخاته ئاوه‌وه،به‌سه‌د زانا ده‌رناهێنرێت،بۆیه چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ناكه‌م ته‌نها هه‌ڵه‌چن و ههڵهگرێك ئه‌م هه‌موو به‌رده‌ی ئه‌و په‌یامنێره له‌و ئاوه ده‌ربێننه‌وه.
دواهه‌مین هه‌ڵه‌ی ئه‌و په‌یامنێره بێ ئه‌زموونه له دوای ناوزه‌د كردنی خۆپیشانده‌ران به "ئاژاوه‌گێڕ" و "چه‌قۆكێش" "سه‌رسه‌ری" و "به‌ڕه‌ڵا"،بریتییه له به "بكوژ" ناساندنی خه‌ڵكانی هه‌ڵه‌بجه. ئێستا جه‌نابیان خۆی به ههڵهچنێكی سه‌ربازی خۆی له قه‌ڵه‌م ده‌دات و بڕیاری داوه هه‌رچی "بكوژه" له‌و شاره بكوژێنێته‌وه و لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ هه‌ڵداته‌وه له مێژووی ئه‌و شاره‌دا. ئه‌م هه‌واڵه كه بیسترا، هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان زۆر پێ خۆشحاڵ بوون،چونكه هه‌رچۆنێك بێت بۆ یه‌كه‌م جار كه‌سێكی ده‌سه‌ڵاتدار به نزای هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كانی وت ئامین و بڕیاری دا قه‌سابه‌كانی ئه‌و شاره یه‌ك له دوای یه‌ك بكاته قوربانی خوێنی به ناحه‌ق ڕژاوی هه‌زاره‌ها كه‌سی بێ تاوان.ئیدی هه‌موو چاوه‌ڕوانی قوربانی كردنی بكوژه‌كانی شه‌هید كورده‌ی جوانه‌مه‌رگ بوون كه له خۆپیشاندانه به‌ناو ده‌نگ و پیرۆزه‌كه‌ی 16/3/2006 هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیددا به ده‌ست ده‌سته‌یه‌ك له "پیاوكوژهوه" شه‌هید كرا. به‌ڵام خۆشی هه‌واڵه‌كه زۆری نه‌خایاند و په‌یامنێره‌كه كه له ئێستادا به ده‌ست نه‌بوونی ههڵهگرهوه ده‌ناڵێنێت،رأیگهیاند كه "بكوژه‌كان" به ئه‌ندازه‌ی دانیشتوانی هه‌ڵه‌بجه زۆرن و "كوژراوه‌كانیش" له ئێستادا ناسنامه‌یان نه‌زانراوه. ئه‌گه‌ر سه‌دام ته‌نها مه‌رگی پێنج هه‌زاری پێ ڕه‌وا بووبێت،ئه‌وا ئه‌م په‌یامنێره ڕازی به مه‌رگی چه‌ند به‌رامبه‌ری ئه‌و ژماره‌یه و پێشی وایه كیمییاییهكهی هه‌ڵه‌بجه له‌و كاته‌دا زۆر خه‌ست نه‌بووه،بۆیه له پاڵ ههڵهگرێكدا پێویستی به كیمیا زانێكی شاره‌زاش هه‌یه تا بتوانێت ئه‌و كۆمه‌ڵه "بكوژه" له‌و شاره‌دا له قه‌ره‌نتینه‌ی گازی ژه‌هراوی بدات و دوا كه‌سیان له بێژنگی ئه‌قڵی تازه‌ی كوردی بدات.
ماوه‌ته‌وه ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی ده‌سه‌ڵات كه له‌هه‌ر كوێ لافیتهیهكیان بینی نوسرابێت ڕاست رێك چه‌پ لیی وه‌رده‌گه‌ڕێن. ئه‌وان كه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر دوكاندار نه‌مابوو له سه‌رای ئازادی چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵدا نه‌كه‌ن تا به‌ڵكو له پیتكه‌ی ده‌ربچێت و بڵێت به‌بۆنه‌ی ئه‌م گربوونانهوه بازاڕمان شكاوه،ئه‌ی بۆچی بۆ جارێكیش مایكه‌كه له ده‌ست ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره په‌یامنێره ناسهنن و چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ ئه‌نجام ناده‌ن و پرسیاری لێ بكه‌ن ئاخۆ بۆچی نه‌یهێڵا خۆپیشانده‌ره‌كان بازاڕ به‌جێ بێڵن؟ ئه‌ی بۆ هه‌ڵناستن به دامه‌زراندنی ههڵهگرێكی شاره‌زا بۆ ئه‌و په‌یامنێره نوێیه؟ ئه‌مه‌ش له كاتێكدا له دهزگامهیان به پله‌ی وه‌زیر دامه‌زراوه و له پێویستییه‌كانی وه‌زیریش به لایه‌نی كه‌مه‌وه ههڵهگرێكه! پرسیار زۆر و وه‌ڵام كه‌م،داواش زۆر و كردار كه‌م. وابزانم لاستیكه‌كه هه‌ر ئه‌وه‌نده كێشی دێت و تا هه‌واڵێكی تری ئه‌م په‌یامنێره نوێیانه ماڵئاوا!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست