ناسین نێت...ده‌بێته سه‌رچاوه‌ی زانیاری بۆ ده‌زگای پاراستن و زانیاری
Tuesday, 03/01/2012, 12:00
ماوه‌یه‌كی كورته كه ماڵپه‌ڕێكی كۆمه‌ڵایه‌تی كوردی هاوشێوه‌ی فه‌یسبووك چالاك كراوه و كه‌م تا زۆر به‌كارهێنه‌رانی ئینته‌رنێت ڕوویان تێ كردووه و ده‌یكه‌ن،واته چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له ماوه‌یه‌كی كورتدا ژماره‌ی به‌كار هێنه‌رانی به سه‌دان هه‌زار كه‌س زیاد بكات. گه‌رچی ئه‌و ماڵپه‌ڕه نوێیه له ئاست هاوشێوه‌كه‌ی،واته فه‌یسبوك،ماڵپه‌رێكی ئه‌وه‌نده به‌هێز نییه و له ئاینده‌یه‌كی نزیكیشدا ناكرێت چاوه‌ڕوانی وه‌ها به‌هێز بوونێكی لێوه بكرێت،به‌ڵام هێشتا به‌كار هێنه‌ری كورد له به‌ر چه‌ند هۆیه‌ك ڕوو له به‌كار هێنانی ده‌كات،یه‌ك له‌وانه بۆ تاقیكردنه‌وه و دوو سروشتی هه‌بوونی دوو شت كه هاوشێوه بن له كوردستان،به‌ڵام هێشتا به‌كارهێنانی،له ناخدا چه‌سپیوه و به‌م زوانه وازی لێ ناهێنلرێت،بۆ نمونه كه‌م نین ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هاوكات كۆڕه‌ك و ئاسیایه‌ك به‌كار دێنن،ڕه‌نگه جیاوازی تێچون وای كردبێت كه ئه‌و شێوه له دوو لایه‌نكارییه له كوردستان خۆی زاڵ بكات،به‌ڵام له‌وه سه‌یرتر ئه‌وه‌یه كه به‌كارهێنه‌ری كورد ئه‌م سروشته‌ی له دونیای مۆبایله‌وه گواستووه‌ته‌وه بۆ ئینته‌رنێت و زۆر جار ده‌بینرێت هاوكات ئیمه‌یڵی له یاهوو و هۆتمه‌یڵ و جی مه‌یڵ دا هه‌یه،هه‌رچه‌نده هه‌موو بۆ یه‌ك مه‌به‌ست به‌كار دێن،گه‌ر چی كه‌مێكیش جیاواز بن،به‌ڵام بێ كێشه ئیمه‌یڵێ یه‌ك له‌وانه بۆ سه‌دان ماركه‌ی تر ده‌ڕوات و به پیچه‌وانه‌وه.
ئه‌و ماڵپه‌ره كۆمه‌ڵایه‌تییه ئێستا به دۆمه‌ینی ناسین نێت كارایه و وه‌ك خۆیان بڵاویان كردۆته‌وه ژماره‌ی به‌كارهێنه‌رانی به جۆرێك زیادی كردووه كه شه‌وی 2/3 ی مانگی یه‌كی 2012 بۆ ماوه‌ی چوار كاتژمێر له كاری ئاسایی خۆی وه‌ستاو و "كۆنتڕۆڵیان" له ده‌ست داوه! ئه‌وه‌ی كه تا چه‌ند ئه‌و ماڵپه‌ڕه سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت و به‌سه‌ر كێشه هونه‌ری و ته‌كنییه‌كاندا زاڵ ده‌بێت پرسیارێكه به تێپه‌ڕبوونی كات وه‌ڵامه‌كه‌ی ئاشكرا ده‌بێت،به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه لێره‌دا باسی لێوه بكرێت بابه‌تی ڕیكاری تایبه‌تییه،یان ئه‌وه‌ی پێی ده‌وترێت "پرایڤه‌سی پۆلیسی" به زمانی ئینگلیزی،كه ئه‌ویش "زانیاری دیارخه‌ری كه‌سی به‌كارهێنه‌ر و زانیاری ناتایبه‌تمه‌ندی كه‌سی له خۆ ده‌گرێت،هه‌روه‌ك زانیاری له باره‌ی به‌كارهینه‌رێكه‌وه له سه‌ر ماڵپه‌ڕێك. زانیاری دیارخه‌ری كه‌سی هه‌ر زانیارییه‌ك له‌خۆ ده‌گرێت كه ئه‌كرێت به‌كار بهێنرێت بۆ ناسینه‌وه‌ی تاكێك. بۆ نمونه،ته‌مه‌ن و ناونیشانی جه‌سته‌یی به ته‌نها ده‌توانن دیار بخه‌ن كه تاكێك كێیه، بێ ده‌رخستنی ناوی،ئه‌مه له كاتێكدایه كه ئه‌و دوو هۆكاره ئه‌وه‌نده ناوازه‌ن تا به شێوه‌یه‌كی ئاسایی كه‌سێك دیاری بكه‌ن."
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه ناسین نێت چه‌ند بنه‌مایه‌كی هه‌ر ماڵپه‌ڕێكی كۆمه‌ڵایه‌تی په‌یڕه‌و نه‌كردووه كه ده‌یخاته ژێر پرسیاره‌وه،یه‌كه‌م تا ئێستا له هیچ شوێنێكی یاسایی تۆمار نه‌كراوه،یاخود زانیاری له باره‌ی شوێنی تۆمارییه‌وه بڵاو نه‌كردۆته‌وه،تا بزانرێت پێناس و مه‌به‌ستی ئه‌و ماڵپه‌ڕه چییه؟ جگه له‌وه نازانرێت په‌یڕه‌وی یاسای كام وڵات ئه‌كات،عێڕاق یان شوێنێكی تر؟! دووه‌م بنه‌ما،ئه‌و كێشه‌یه كه زانیاری نهێنی به‌كارهێنه‌ران،هه‌ر له ئای‌پی ئادریس و وشه‌ی نهێنی و وێنه و ناونیشانی به‌كارهێنه‌ران لای ئه‌و ماڵپه‌ڕه هه‌ڵده‌گیرێت و ده‌كرێت له لایه‌ن لایه‌نی سێیه‌مه‌وه به‌كار بهێنرێت بۆ دیار خستنی پێناسی تایبه‌تی كه‌سێك،تۆمه‌تبار كردن و شتگه‌لێكی تر كه به به‌كار هێنانی ئه‌و زانیارییانه بكرێت. لایه‌نی سێیه‌میش خۆی له حكومه‌ت،ده‌زگای هه‌واڵ گری،یان دامه‌زراوه‌ی تر ده‌بینێته‌وه.
به‌وه‌ی كه ناسین نێت ڕێكاری تایبه‌تی ماڵپه‌ره‌كه‌ی دیاری نه‌كردووه و به شێوه‌یه‌كی یاسایی تۆمار نه‌كراوه و دامه‌زرێنه‌ره‌كه‌شی دانیشتووی كوردستانه،مه‌ترسی ئه‌وه‌ی لێ ده‌كرێت كه ته‌واوی ئه‌و زانیارییانه بكه‌وێته ده‌ست ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كان،به تایبه‌ت ده‌زگای پاراستن و زانیاری و له ڕێیه‌وه،جیاواز له فه‌یسبوك،بتوانن كۆنتڕۆڵی بكه‌ن و كێ‌و ماڵی به‌كارهینه‌رانی ئه‌و ماڵپه‌ڕه‌ی پێ بكه‌ن. واته گه‌ر به‌كارهێنه‌رێك بابه‌تی سیاسی له باره‌ی په‌رته فه‌رمانڕه‌واكانه‌وه نوسی،ئه‌وا ئه‌و كات شوێنپێی هه‌ڵده‌گرن و له شیانیاندا هه‌یه ده‌ستگیر و تۆمه‌تباری بكه‌ن،كه ئه‌مه‌ش زه‌نگێكی مه‌ترسیداره بۆ ئه‌و به‌كارهێنه‌رانه‌ی كه به ناوی خوازراوه‌وه له چالاكی سیاسی دژ به‌و دوو پارته فه‌رمانڕه‌وایه به‌رده‌وامن و ماڵپه‌ڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بۆته مینبه‌رێك بۆیان.
له ڕاستیدا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێستا یاسایه‌ك نییه بۆ پاراستنی زانیاری كه‌سی به‌كارهینه‌ری ئینته‌رنێت له كوردستان و دادگاش ڕۆڵی سه‌ربه‌خۆی خۆی نابینێت،ماڵپه‌ڕێكی وه‌ك فه‌یسبوك زانیاری دیارخه‌ری كه‌سی نه به حكومه‌تی هه‌رێم و نه به ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانیش نابه‌خشێت،به كوردییه‌كه‌ی زانیاری نهێنی به‌كارهێنه‌رانی نابه‌خشێته ئه‌و وڵاتانه‌ی كه دادگای سه‌ربه‌خۆ نه‌بێت،به دڵنیاییشه‌وه كوردستان یه‌ك له‌و شوێنانه‌یه! به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناسین نێت دامه‌زرێنه‌ره‌كه‌ی له هه‌رێمی كوردستانه كه یاسایه‌ك نییه چاودێری په‌یوه‌ندییه ته‌كنه‌لۆجییه‌كانی ڕێك بخات،له‌وانه ئینته‌رنێت،بۆیه ماڵپه‌رێكی وه‌ك ناسین نێت كاری ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كان سانا ئه‌كات و كۆنتڕۆڵێكیان بۆ فه‌راهه‌م ئه‌كات كه خه‌ویشیان پێوه نه‌بینیوه.
به كورتی و به پوختی،ناسین نێت به‌م فۆڕمه‌ی ئیستایه‌وه ماڵپه‌ڕێكی ته‌ندروست نییه بۆ به‌كارهێنه‌رانی و مه‌ترسی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره بێته سه‌رچاوه‌یه‌كی زانیاری بۆ ده‌زگاكانی پاراستن و زانیاری بۆ كپ كردنی ڕای ئازاد له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ناسین نێت،ته‌نانه‌ت مه‌ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه له‌لایه‌ن یه‌ك له‌و دوو ده‌زگایه‌وه دانرابێت! بۆیه باشتر وایه به‌كار هێنه‌ران خۆیان له به‌كار هینانی بپارێزن و ماڵپه‌ڕه جیهانییه‌كان به‌كار بهێنن كه له ڕووی پاریزراوییه‌وه زۆر به‌هێز ترن،ناسین نێتیش بۆ ڕزگار بوون له‌و ته‌نگژه‌یه باشتر وایه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات خۆی تۆمار بكات و به‌كار هینه‌رانی له‌وه دڵنیا بكاته‌وه كه زانیاری دیارخه‌ری به‌كارهینه‌ر و زانیاری ناتایبه‌تمه‌ندی كه‌سی له ژێر هه‌ر جۆره فشارێكدا بێت نه‌داته ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كان،وه ته‌نها له‌یه‌ك حاڵه‌تدا ئه‌و كاره بكات ئه‌ویش گه‌ر هات و دادگا سه‌ربه‌خۆ بوو و یاسایه‌كی ڕێكاری كه‌سی به پیی ستانداردی جیهاندی له په‌ڕله‌مان په‌سه‌ند بكرێت.
سه‌رچاوه‌كان:
1. www.wikipedia.org
2. http://www.facebook.com/about/privacy
3. www.nasin.net
4. http://kmelody.net/2011/12/10/bilawkrawe-nasin-net
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست