نازانم بڵێم ئاخۆ عاشقی كێم؟ ته‌نها بارزانی و به‌س،نه زیاتر!
Saturday, 05/05/2012, 12:00
كورده‌واری وا ئه‌خوازێت،كه شه‌رتی یه‌كه‌می خانمێك بۆ هاوسه‌رگیری و پێشتریش بۆ خۆشه‌ویستی،به‌ر له هه‌موو شتێك ناسینی ڕه‌گ و ڕیشه و ڕه‌چه‌له‌كی ئه‌و خانمه‌یه،باوكی كێیه و دایكی چییه و برای به چییه‌وه خه‌ریكه و خانه‌واده به چی ناسراو ن و نازانم هه‌زار و یه‌ك جۆری تر ڕاپرسی و پێگیری و به دوادا چون و مشۆره‌ت كردن.
به‌ڵام له هه‌موو گرنگتر،ناسینی كچه‌كه‌یه بۆ خۆ،كه ئه‌ویش له سه‌رده‌می عه‌وله‌مه و فه‌یسبوك و "له‌حیمی" دوای دوانزه‌ی شه‌و گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره‌ی به‌سه‌ردا هاتووه،ئێستا كه‌م نه‌بیت،ئه‌وا زۆربه‌ی كات،لاوی ئه‌م وڵاته،كوڕان زیاتر و كچان كه‌متر،زۆر به سانایی و تا ڕاده‌یه‌ك بێ كێشه توانای به كارهێنانی هۆیه‌كانی په‌یوه‌ندی بۆ مویه‌سه‌ر بووه و ماوه‌ته‌وه ئه‌م دوگمه فشار و ئه‌و شاشه له‌مس بكات ،تا به‌و شێوه و به تام و بۆی عه‌شقی ئه‌لیكترۆنی و دوور له جاران و جیا له چاو شاركێی سه‌ر دیوار و پشت ده‌رگا و چاو هه‌ڵته‌كان و ئیشاره‌ت كردن،هه‌ست و سۆز و هه‌ندێك جاریش حه‌زه په‌نهانه‌كان دیار بكات بۆ كه‌سی به‌رامبه‌ر.
هه‌موو ئه‌وانه،باسێكی ئاسایی ژیار و ژیانی ئه‌مڕۆی كوردستان بوو له بابه‌ت سۆز و خۆشه‌ویستی نێوان دوو ڕه‌گه‌زی لێك جودا،پێشم وا بیت زه‌نگین و هه‌ژار،لاو و سنێل،هه‌موو پێكڕا و به پێی به‌ڕه‌ی خۆیان لێی سودمه‌ند بوون و هه‌ن،به شێوه‌یه‌كی سروشتی ئه‌گه‌ری پێشبینی وه‌ها ده‌ستخستێك زۆره و له كاتی ڕودانیشدا شتێكی ئه‌وه‌نده سه‌یر نییه تا بكه‌وینه سه‌ر چۆك و له كاتی گوێبیستی بستێك ده‌می بۆ داچه‌قێنین.
سه‌رده‌شت عوسمانی ڕۆژنامه‌نووسیش،به پێی سروشتی كاره‌كه‌ی،خوا هه‌ڵناگرێت ئاگاداری چاك و خراپی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی بوو،مه‌لا مسته‌فای باپیر و مه‌سعودی باوك و مه‌سروری كوڕ و نێچیری ئامۆزا و ئیدریسی براو پێشم وا بیت كه‌م تا زۆریش ناوی بابۆیشی به‌رگوێ كه‌وتبوو،هه‌ر بۆیه پێنگاڤی دووه‌می داخوازی وه یاخود خۆشه‌ویستی جێبه‌جێ كردووه،به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه هه‌نگاوی یه‌كه‌می له‌بیر كردووه،چونكه سه‌رده‌شت عوسمان و زۆرێك خه‌ڵكی تر تا نوكه،جگه له هاوسه‌ری نێچیرڤان بارزانی،نازانن ئاخۆ بارزانی كچی دیكه‌ی هه‌یه یان نا،گه‌ر به‌ڵێ چما ناوی ئه‌و كیژه یان كیژانه ئه‌بێت چی بێت. هه‌ڵبه‌ت كه باس یه‌ته سه‌ر باسی "شه‌ره‌ف"ی بنه‌ماڵه،ئه‌وا وه‌ك بڵێیت ئه‌سڵه‌ن شتێك نییه به ناوی بنه‌ماڵه‌ی بارزانییه‌وه،ته‌نانه‌ت خانمی یه‌كه‌می كوردستانیش كه‌س نازاتێت بوونێكی كرده‌یی هه‌یه یان نا،تاكه ڕێگه‌ش به‌ڵگه‌ی بوونی ئه‌سه‌لمێنێت،هه‌ر ئه‌و كوڕ و كوڕه‌زان كه له‌گه‌ڵ هه‌موو كلیكێكدا چاوێكمان لێ دائه‌گرن،نه‌ك هیچ شتێكی تر.
پێم وابێت ڕۆژ نییه ماڵپه‌ڕی فه‌یسبوك ته‌ژی نه‌بێت به ڕیكلامی ئه‌م سه‌ركرده یان ئه‌و نه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی،هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ش خه‌ریكه فه‌یسبوكمان لێ ئه‌بێته شاشه‌ی كوردستان تیڤی و بۆ جۆمۆنگ نه‌بێت،به سوتفه‌ش ته‌ماشای ناكه‌ین،به‌ڵام ئه‌وه‌ی نابینرێت و نازانرێت،ئه‌وه‌یه كه ئه‌م بنه‌ماڵه به ناو عیلمانییه پاره به فیڕۆ ده‌ره‌ی سه‌ر فه‌یسبوك و لایه‌نگری "مافه‌كانی مرۆڤ" و دامه‌زرێنه‌ری پارتی "دیموكرات"ی كوردستان به ئێستاشه‌وه ئاماده نییه نه‌ك به‌رپرسیارێتی ببه‌خشێته مێیینه له‌و پارت و بنه‌ماڵه‌دا،به‌ڵكو هاوكات ئاماده نییه فه‌یسبوكیشیان بۆ دابین بكات،وه یاخود بهێڵێت بۆ خۆیان ئه‌و كاره ئه‌نجام بده‌ن. هه‌ر بۆیه پێم وایه،سه‌رده‌شت عوسمان به‌و بابه‌ته‌ی ویستی بڵێت من ئه‌مه‌وێت ئه‌سپی خۆشه‌ویستی خۆم كوێرانه له سه‌ری ڕه‌ش تاو بده‌م و ئاماده‌م عاشقی كچێك بم كه نه ناوی و نه وێنه‌ی به خه‌یاڵیش خۆی له قه‌ره‌ی چاو و گوێم نادات،هه‌ر بۆیه ناچارم بڵێم من عاشقی كچه‌كه‌ی بارزانیم،یان خوشكه‌كه‌ی مه‌سرور و یان ئامۆزاكه‌ی نێچیر و یان...به‌س نازانم بڵێم ئاخۆ عاشقی كێم؟ ته‌نها بارزانی و به‌س،نه زیاتر!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست