بۆ "ئه‌نجومه‌نی شۆڕش"،ئه‌بێت خۆپیشاندان چۆن و له كوێوه ده‌ست پێ بكات
Thursday, 09/02/2012, 12:00
هه‌فته‌ی داهاتوو،ئه‌توانرێت به چاره‌نوسسازترین حه‌وت ڕۆژ له قه‌ڵه‌م بدرێت له قۆناغی دوای ڕوداوه‌كانی 17 شوبات،حه‌وت ڕۆژ كه هه‌م چالاكوانی مه‌ده‌نی و هه‌م كه‌سانی ڕێكخسته نه‌كراوی ئازادیخواز و هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵات له چوارچێوه‌ی ده‌زگا سیخوڕییه‌كان و هێزه‌كانی ئاساییش هه‌ریه‌ك له لای خۆیه‌وه و به پێی پشكی پێ بڕاوی خه‌ریكی ئاماده‌كارییه بۆ ئه‌و یاده. دیاره ده‌سه‌ڵات پێویستی به ڕێنمایی نییه وبڕیاری داوه كه "ماست ڕه‌شه"،وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وه ساڵێك به‌سه‌ر ئه‌و ڕوداوانه تێ ئه‌په‌ڕیت و ده‌سه‌ڵات خراپتر بووه،نه‌ك باشتر،هه‌ر بۆیه ناكرێت ئامانجی "ئازادیخوازان" ئه‌وه بێت كه ئه‌وه له دوو پارتی ده‌سه‌ڵات بگه‌یه‌نن كه "ماست سپییه". جا هه‌ر بۆیه ده‌بێت هه‌موو هێز و توانایه‌ك بخرێته كار بۆ ڕاماڵینی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته،چونكه ڕۆژێك له ڕۆژان خواستی سه‌ره‌كی خۆپیشانده‌ران بریتی نه‌بووه له دادگایی كردنی تاوانباران،به‌ڵكو خۆپیشانده‌ر كۆمه‌ڵێك داواكاری هێنایه سه‌ر شه‌قام،ته‌نانه‌ت به‌ر له‌وه‌ی فیشه‌كێك له ڕویاندا بته‌قێنرێت. ئه‌و خواسته‌ش،گه‌ر كه‌سانێك له هه‌وڵی له‌یاد كردنیدا نه‌بن،ئه‌وا دروشمی "جاش جاش بارزانی،بڕوخێ تاڵه‌بانی" بۆخۆی ته‌واوی به‌رنامه و كاری هه‌موو چالاكییه‌كی ئازادیخوازانه‌ی دیاری كردووه و بووه‌ته نه‌خشه ڕێگایه‌ك.
له ئێستادا ده‌بێت هه‌موو ئازادیخوازان،جا له ژێر هه‌ر ناو و نیشانێكدا بن،پێویست ئه‌كات په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌و به شێوه‌یه‌كی سه‌رانسه‌ری له هه‌رێمی كوردستان دروست بكه‌ن تا داواكاری هه‌موو لایه‌ك یه‌كخسته و ڕێكخسه بكرێت،هه‌روه‌ها ناكرێت چاره‌نوسی وه‌ها خۆپیشاندانێك دوابخرێت تا ڕۆژی 17 شوبات تا بزانرێت كه ئایا كه‌س دێته سه‌رشه‌قام یان نا،بۆیه ده‌بێت زۆر چالاكانه كار بۆ هاندانی خۆچیشانده‌ران بكرێت،نه‌ك به ته‌نها له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی "فه‌یسبوك" به‌ڵكو به شێوه‌یه‌كی كرده‌یی له‌سه‌ر شه‌قامیش،چونكه تا ئێستا خۆپیشانده‌ر پێی وایه ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و تۆڕه ئه‌وترێت هیچ "باج"ی نییه،دواجار خۆ كه‌س نازانێت كه ئاخۆ ئه‌وه كێیه له پشت "ئه‌كاونتێكه‌وه" خۆی حه‌شار داوه و هانی خۆپیشاندان ئه‌دات! هه‌ر بۆ نمونه،كه‌س تا ئێستا نازانێت كه "ئه‌نجومه‌نی شۆڕش" كێیه یان كێن،ئاخۆ ته‌نها یه‌ك كه‌سه،یان چه‌ند كه‌سێك،یان چه‌ن سه‌د كه‌سێك؟! بۆیه ئه‌م خۆشاردنه‌وه به هیچ شێوه‌یه‌ك له سودی خۆپیشاندانی سه‌تاسه‌ری نییه.
یه‌ك له‌و ڕه‌گه‌زانه‌ی كه به شێوه‌یه‌كی كرده‌یی هانی جه‌ماوه‌ر ئه‌دات بۆ ڕاپه‌ڕین،به پله‌ی یه‌كه‌م خۆئاشكراكردنی ئه‌و كه‌سانه‌یه كه له‌گه‌ڵ خواسته‌كانی خۆپیشاندانی ڕۆژی 17 شوبات و ڕۆژانی دواییه‌تی،دواجار بێ باكی له هاتنه سه‌ر شه‌قام جا به‌هه‌ر نرخێ بیت.واته ده‌بێت ئه‌وه ڕوون بكرێته‌وه كه گه‌ر دسه‌ڵات ڕێگری له ئه‌نجام دانی خۆپیشاندان كرد،ده‌بێت چی بكرێت.هه‌ر بۆیه له خواره‌وه چه‌ند پێشنیارێك ده‌خه‌مه به‌رده‌ست چالاكوان و خۆپیشانده‌ران تا ڕووبه‌ڕووی سه‌رگێژی و سه‌رلێشێواوی نه‌بن.
1. وه‌ك ئاشكرایه له زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كاندا له ڕۆژی 17 شوبات و ڕۆژانی دوایی "خۆپیشاندانی بێ مۆڵه‌ت" ئه‌نجام ئه‌درێت،بۆیه ده‌بێت خۆپیشانده‌ر پێشوه‌خته بزانێت له كاتی به‌شدای كردن‌دا ڕووبه‌ڕووی چی ئه‌بێته‌وه،هه‌ر به پێی "یاسای خۆپیشاندان" كه ئێستا كاری پێ ئه‌كرێت،له ڕووه یاساییه‌كه‌یه‌وه گه‌ر كه‌سێك به‌شداری "خۆپیشاندانی بێ مۆڵه‌ت" بكات،ئه‌وا ده‌بێت وه‌ك "سزایه‌ك" بڕی 30،000 دیناری چاپی عێڕاقی غه‌رامه بكرێت،یان گه‌ر ئاماده نه‌بو ئه‌و بره پاره ببه‌خشێت،ئه‌وا مانگێك زیندانی ئه‌كرێت،كه ئه‌مه‌ش به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌وه‌نده سزایه‌كی قورس نییه تا ترسی پێ بچێنرێت له دڵی ئازادیخوازاندا.
2. خۆ گه‌ر هاتوو ده‌سه‌ڵات په‌نای بۆ به‌كارهێنانی هێز برد،وه‌ك له‌ساڵی ڕابردوو كردی،ئه‌وا به هیچ شێوه‌یه‌ك ناكرێت و نابێته پۆزشێكی باش بۆ بێده‌نگی و خۆ خزاندنه ماڵه‌وه،چونكه گوناهه و شه‌رمیشه كه‌سێكی خۆپیشانده‌ر خۆی له شه‌هیدانی 17 شوبات و ڕۆژانی دوایی پێ زیاتر بێت و خوێنی خۆی پێ به‌هاتر بێت،گه‌ر كه‌سێك پێی وابێت "ماسی ئه‌گرێت" و "پێی ته‌ڕ نابێت" ئه‌وا خه‌یاڵی خاوه و باشتره هه‌ر له ماڵه‌وه پاڵی لێ بداته‌وه،وه‌ك وتراوه "سه‌ربازێكی ترسنۆك" سوپایه‌ك توشی ترس ئه‌كات،هه‌ر بۆیه ئه‌و ڕۆژه بۆ كه‌سانێك نییه كه ئاماده نین باجی ئازادی بده‌ن.
3. نابێت به هیچ شێوه‌یه‌ك "هه‌ڵه"كانی ساڵی ڕابردوو دوباره بكرێته‌وه له ناوچه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی پارتی،هه‌م له لایه‌ن "ئۆپۆزسیۆن" و هه‌میش ئازادیخوازان،واته ئه‌مساڵ پێویسته خۆپیشاندان سه‌ره‌تا و هاوكات له پایته‌خی هه‌رێمه‌وه به‌ره‌و سلێمانی و دهۆك شه‌پۆل بدات،گه‌ر نا ئه‌و كات ده‌بێته خۆپیشاندانێكی "ناوچه‌یی"،ناوچه‌یه‌ك كه شه‌ست و دوو ڕۆژ هاواری كرد،به‌ڵام نه‌گه‌شته گوێی پارتێك كه ئێستا هه‌م "سه‌ۆكی هه‌رێم" ه‌و هه‌میش "سه‌رۆك وه‌زیران
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست