نامەیەك بۆ حاكم قادر: جەلال شۆراوى بەڕێوبەرى ئاسایشى كفرى كارى نایاسایى دەكات
Tuesday, 28/04/2009, 12:00
بەڕێز حاكم قادر لەم رۆژانەدا ئەوەى وت كە ناوى كەسانى نایاسایى بڵاوبكەنەوە. بۆیە ئیستا لێرەوە پێت دەڵێین كە (جەلال شۆراوى) بەرێوبەرى ئاسایشى كفرى رێگرە لەبەردەم كۆمەڵێك چاكسازى بەڕێز قایمقامى كفریدا. كفرى تا ئیستا كە قایمقامیكى باشى بەخۆیەوە بینیبێت بەرێز (سەردار فەقێ محمد)ە كە لەم ماوەیەدا ویستى چاكسازییەك بكات بەڵام شۆراوى ڕێى لێ گرت.
قایمقامى كفرى بڕیارى دابوو كە ئۆتۆمبیلى جام رەش نەهێلێت و هەرچى ئەوانەى لەدەست دادگا هەڵهاتوون دەستگیربكرێن بۆ ئەوەى یاسا سەروەر بێت و چەند كاریكى تر. من وەك هاوڵاتیەكى شارى كفرى ئەترسم دواى ئەم نامەیە قایمقام لە پۆستەكەى لابەرن. بۆیە ئەوەش ئێژم كە من هیچ پەیوەندییەكم نییە بە قایمقامەوە و هەر ناشمناسێت. بۆیە داوا لەحاكم قادر دەكەین ئەم جەلال شۆراویەمان لە كۆڵ بكاتەوە ئیستاش وا ئەزانێ لە شاخە و هەر زۆر دەبەنگانە و شەڕەنگیزانە ئەجوڵێتەوەو ئەوەى عەقڵ بێت تیایدا نەماوە.
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست