رێبوار هه‌سه‌ن و نوێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژاردنی ئۆروپا وه‌ک کوردێکی نه‌ته‌وه‌یی
Friday, 05/06/2009, 12:00
وه‌ک ئاشکرایه‌و ده‌زانین که ده‌نگدانی په‌رله‌مانی ئۆروپا، رۆژی یه‌کشممه له 7-6- 2009 له وڵاتی سوید کۆتایی دێت..!
هه‌ڵبه‌ته ئێمه‌ی کورد وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌کی بنده‌ست و داگیرکراو که بێبه‌شین له وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆ، پێویسته به هه‌وڵی خه‌باتی دیموکراسی و به تایبه‌تی له رێی هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی ئۆروپاوه به هه‌موو لایه‌کمان له تێکۆشانی چاره‌سه‌ریی و وروژاندنی دۆز‌ی نه‌ته‌وایه‌تیماندابن تا دوژمنانی کوردستان و به‌رژه‌وه‌ندی تاکه‌که‌ست بنبڕ بکه‌ین ئه‌مه‌ش خه‌ونی هه‌موو تاکێکی کورده و ده‌بێت هه‌وڵدانه‌کانمان چڕتر بکه‌ینه‌وه که ده‌نگمان کاریگه‌ری خۆی بنوێنێت به تایبه‌تی له رێی کاندیده‌کانی په‌ڕله‌مانی هه‌ڵبژێراوی ئۆروپاوه.
ڕێبوار هه‌سه‌ن که کاندیدی لیستی پارتی سه‌وز واته (ژینگه)ی سویدییه، به و هیواوه ده‌روانینه هه‌نگاوه‌کانی که سه‌رکه‌وتن بۆ دۆز‌ی ره‌وای نه‌ته‌وه‌که‌ی به ده‌ست بێنێت له رووی پراکتیکیه‌وه..
رێبوار که‌سایه‌تیه‌کی به‌هێزو نیشتمانپه‌روه‌ره، له ووڵاتی سوید له ستۆکهۆڵم نیشته‌جێیه.. به ره‌گه‌ز خه‌لکی ده‌ڤه‌ری باشوری کوردوستانه و خاوه‌نی چه‌ند بڕوانامه‌یه له بواری ژینگه‌دا!! که‌سایه‌تی ڕێبوار بۆ خزمه‌ت کردن، هه‌میشه پێشه‌نگ بووه و خواستی ته‌نها یه‌کسانی خوازی بووه‌و دژی هه‌موو چینه سه‌رمایه‌داره‌کان بووه هه‌میشه هه و‌ڵی داوه له گه ڵ خه‌ڵکی و به‌تایبه‌ت له كورد نزیک بێت. وه‌ک که‌سێکی سه‌ربه‌خۆ دوور له ده‌سته‌ڵاتی هیچ پارتیکی کوردی کاری بۆ کورد و نه‌ته‌وه‌که‌ی وه‌ک ئه‌رکێکی خۆی بینیوه!
ڕێبوار هه‌سه‌ن یه‌کیکه له دامه‌زرێنه‌ری(ژینگه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی کوردستان(به‌هیوای سه‌وزبوونه‌وه و ژینگه‌ی کوردوستان توانیوویه‌تی که 5700 دار نه‌مامی له هه‌ڵه‌بجه بڕوێنێت..! بۆ دروستکردنی ژینگه‌یه‌کی نوێ به تایبه‌تی له كوردستان‌و له ڕۆژئاوا به گشتی کاریگه ری خۆی نواندووه!
ڕێبوار هه‌سه‌ن گه‌ر له‌و هه‌ڵبژاردنی خۆکاندیدکردنه‌ی ناو په‌رله‌مانتی ئۆرۆپادا متمانه‌و سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ستبێنێت، بڕیاره مێژووی په یمانی سیڤه‌ر له سه‌ر مه‌سه‌له‌ی کوردی سه‌ده‌ی رابردوو زیندوبکاته‌وه، له فه‌رامۆشکردنی و له په‌یمانی ڕه‌شی لۆزان که کوردی بێبه‌ش کرد بۆ ئامانجه خوێویسته‌کانی ئه‌قڵی تورکی له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانانی ئینگلیز‌و فه‌رنسیه‌کان، ئه‌مه‌ش ته‌نها که‌سه هه وڵ بۆئه‌م کاره ئه دات به جدی!
ڕێبوار هه‌سه‌ن بڕیاره کۆمیته یه‌کی سه‌ربه‌خۆی کوردی بۆ کارکردن له سه‌ر دۆز‌ی کورد له ڕۆژئاوا له‌گه‌ڵ 4 په‌رله‌مانتاری تردا، بۆ هه‌موو کورده‌کانی ئۆروپا دروست بکرێت بۆ به‌دواچوون و هه‌وڵدان و له نێو په‌ڕله‌مانی ئۆروپیدا و که ده‌شتوانرێ کاریگه‌ری ته‌واو بخاته سه‌ر زیندووکردنه‌وه‌ی په‌یمانی سیڤه‌ر .
ئه‌وه‌ی ده‌شزانرێت رێبوار هه‌سه‌ن که دژی هه‌موو ئه‌و یاسایانه‌یه که به‌رامبه‌ر به گشت په‌ناهه‌نده‌کان و به تایبه‌ت کورده‌کان کار ده‌کات.
بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی ڕبێوار هه‌سه‌ن پێویستی به ده‌نگی ئێمه هه‌یه، ڕۆشتنمان به‌ره‌و سندوقه‌کانی ده‌نگدان ته‌نها له چه ند خوله‌کێکی ده‌نگدان گۆرانکاریه‌کی گه‌وره بۆ کورد چاوه‌روان ده‌کرێ له داهاتویه‌کی نزیکدا، ئه‌مه‌ش ئه‌رکێکی نیشتمان دۆستی ئێمه ده‌رده‌خات.
ڕێبوار هه‌سه‌ن ناوی له لیستی ده‌نگدان دا ژماره 12 ه هه‌موو ده‌توانین ده‌نگ ته‌نها بۆ ژماره 12 بده‌ین له لیستی پارتی سه‌وزدا.
هیوای پێشچوونی وڵاته‌که‌مان خه‌ونی هه‌موو کوردێکه.
په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ڕبێوار هه‌سه‌ن
[email protected]0046736-000681
www.rebwarhassan.com
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست