کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گرتن وزیندانیكردنی هەڤاڵ كەمال پێنجوێنی گرتنێكی سیاسیە پێویستە بەزوترین كات ئازادبكرێت

Friday, 22/04/2011, 12:00




وەك ئاگادارن ئەندامی بەڕێوبەرایەتی پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان بەناوی (كەمال سادق قادر)كەناسراوە بە(هەڤاڵ كەمالی شێخ سادق)لە پێنجوێن ئەوە بۆ چەندەمین جارە لەلایەن ئاسایش پێنجوێنەوە ڕوبەروی گرتن و هەرەشە دەبێتەوە هەرجارەی بەبەهانەیەك .هەڤاڵ كەمال كادرێكی چالاك و ئەندامی بەڕێوبەرایەتی شاڕۆچكەی پێنجوێنی پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستانە.ڕۆژی 20-4-2011وەك خاوەن دەركەوتن لە كەسایەتیەك بەناوی(سیروان عومەر) هەڤاڵ كەماڵ خۆی خێزانەكەی بەناوی چنورغەریب لەگەڵ كۆمەڵیك كەس لەبەردەم ئاسایشی پێنجوێندا ماندەگرن لەپێناوی ئازادكردنی ئەو كەسایەتیەدا.پشان لە ئێوارەدا (سیروان عومەر)ئازاد دەكرێت و دوابەدوای ئەوە كاتژمێر 7ی ئێوارەی هەمان ڕۆژ هەڤاڵ كەمال و هەڤاڵ چنور دەبرێن بۆزیندانی ئاسایشی شاری سلێمانی .لەئاسایش سەرەڕای لێدان و ئەشكەنجەدانێكی زۆری هەڤاڵ كەمال چەندین سوكایەتی پێدەكرێت .بەپێی ئەوزانیاریانەی بەدەستمان كەوتووە .بە هەڤاڵ كەمالیان ڕاگەیاندووە (كە تۆ دەدەینە دادگای ئەسكەری بەهۆكاری ئەوەی كەلەلایەن بەڕێوبەری پۆلیسی دارستانەوە داوات لەسەركراوەتەوە بەهۆكاری ئەوەی كە تۆ بەڕێوبەری پۆلیسی دارستانی پێنجوێن بویت و دەوامت نەكردووە). ئاشكرایە هەڤاڵ كەماڵ لەمانگی 8ی ساڵی 2007 ئەندامێكی ئاكتیفی پارتی چارەسەرییە . سێ ساڵ پێش ئێستا لەساڵی 2008كە هەڤاڵ كەمال بەڕێوبەری پۆلیس دارستانی پێنجوێن بووە لەلایەن وەزیری ناوخۆی پێشووە كە (عوسمانی حاجی محمود) بووە بانگهێشت كراوەو پَی راِگەیەنراوە كە یان دەبێـت دەست لە پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان هەڵگریت یان ئێمە دەرت دەكەین .ئەویش لەوەڵامدا گوتوویەتی مافی خۆمە خاوەن بیرو ڕای خۆم بم ،ئامادەم بەبیرورای پارتی چارەسەری لەناو حوكمەتدا خزمەتێكی باشتر بە گەلەكەم بكەم .بەڵام ئەمەیان پەسەند نەكردووە لەواری كرداریدا بۆ ماوەیەك ماوەی كاركردنی بۆ كەم كردۆتەوەوپاشان گوتویانە بڕۆ دەوام مەكە .ئێستاش لەدوای سێ ساڵ ئەگەر ئەمەكارێكی نایاساییە ئەمە حوكمەت لێی بەرپرسیارە نەك هەڤاڵ كەمال . هەموو كەسێك ئەو راستیە دەزانێت كە هەڤاڵ كەمال پێشمەرگەیەكی دیرینەو یازدە جارلەبەرەی شەڕلەبەرامبەر دوژمن برینداربووە. ئەوەماوەی كە ئەندامە لە ناو پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان وەك كەسێكی كارا و نیشتیمان پەروەر لە بەرامبەر هەمووپرسە نەتەوەی و دیموكراتییەكاندا خاوەن هەڵوێست بووە .وەك كەسێكی چالاكی مەدەنیش لە شارۆچكەی پێنجوێن كارو خەباتی كردووە .لەكاتی دەوامكردنیدا هیچ كارێكی حیزبی نەكردووە .لەدەرەوەی دەوامیش .كاروخەباتێكی سیاسی مەدەنی كردووە لە چوارچێوەی بیروباوەرێكی نەتەوەی ودیموكراتیدا.هەربۆیە ئێمە وەك بەڕێو بەرایەتی ڕێكخستنی پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان .گرتن وزیندانی كردنی هەڤاڵ كەمال بە هەڵوێستێكی سیاسی دەنرخێنین هێنانە كایەوەی بابەتێكی یاسای وەك بەهانە دەبینین .هەربۆیە ئێمە ئەم هەڵوێستە زۆر بەتوندی شەرمەزاردەكەین .دوالە بەڕێوبەرایەتی و هەمووكاربەدەستدانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەكەین بەزووترین كات هەڤاڵ كەمال ئازاد بكەن .ئەو هەڵوێستانەی لەبەرامبەر هەڤاڵ كەمال پیشاندراوە بەهیچ شێوەیەك پەسەندی ناكەین .ئەگەرلەماوەیەكی كورتدا ئازاد نەكرێـت ئەوا هەڵویسَت توندمان دەبێت .دوالەخەڵكی شارۆچكەی پێنجوێنیش دەكەین بۆ خاوەن دەركەوتن لەهەڤاڵ كەمال كە كەسایەتییەكی نەتەوەی دیموكراتی و چالاكی مەدەنییە.بڕژێنەسەر شەقامەكان وخاوەندارێتی لێبكەن . گرتنی هەڤال كەمال گرتنێكی سیاسیییەو هیچ پەیوەندییەكی بەیاساوە نییە.هیچ كارێكی نایاسای نەكردووە تەنها تاوان كردبێت خزمەتكردنە بەگەلەكەی بەدرێژای تەمەنی .كەسانی وەك هەڤاڵ كەمال شایستەی ڕێزلیگرتنە نەك زیندان و ئەشكەنجە كردن .ئێمە وەك پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان هەمیشە وەك هێزێكی ئۆپۆزسیۆن لەگەڵ داخوازییەكانی خەڵكداین و بەبەردەوامی بۆ هیوركردنەوەی رەوشەكەو ئەنجامدانی چالاكی بەشێوەیەكی ئاشتی و دیموكراتیانەكارمان كردووە.هەمیشە ئەم بارودۆخەمان بە زانستیانە خوێندۆتەوە .بە رەد فعیل هەڵسوكەوتمان نەكردووە ئێستاش ئەگەر هەڤاڵ كەمال ئازاد نەكرێت ئەوا چالاكی ئەنجامدەدەین ئێمەش لێی بەرپرسیارنابین لە هەركاردانەوەیەكی كەخەڵك ئەنجامی بدات .
بەڕێوبەرایەتی ڕێكخستنی شاری سلێمانی پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان
22-4-2011

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە